لەکاتی پێوانی درێژی لەسەر ڕوویەکی ئەرزی تەختدا بە مەتر جا مەترەکە چ مەتری پەڕۆ بێت یان ستیل بێت یان مەتری نەگۆر بێت فەرق ناکات،پێویستە لە خاڵی دەست پێکردنەوە سەری مەترەکە بگیرێت و پاشان بەپێی درێژی مەترەکە ڕادەکێشرێت بەسەر ڕووی عەرزە ڕێکەکەدا (واتە عەرزەکە ڕوویەکی ئاسۆیی هەیە) و لەکۆتای درێژی مەترەکە پێویستە جوان لەنێوان ئەو دوکەسەدا کە مەترەکە دەگرن جوان بە شێوەیەکی ڕێک و بتەو ڕاکێشرابێت تاوەک و هیچ خواربونەوەیەک لە مەترەکەدا ڕونەدات و ئەو درێژییە دیقەیەکی تەواوی هەبێت،بەو شێوەیە بەردەوام دەبین لە پێوان بەپێی درێژی عەرزەکە.
بەڵام پێوانی درێژی لەسەر ڕویەکی ناڕێک واتە ڕووی عەرزەکە بەرزو نزمی زۆری تێدابوو،ئەوا لەو شوێنانەی کە ڕووی عەرزەکە لارە و ناڕێکە پێویستە بەم تەریقەیەی خوارەوە بپێورێت هەر وەک لە وێنەکەشدا جوان ڕونکراوەتەوە :
لەو شوێنانەی کە ناڕێکنو بەرزو نزمی تێدایە،پێویستە شاقوڵ(Plum bob) و عەمودی پلەکراو(Range pole) بەکاربهێنرێت،عەمەلیەی ئیشەکەش بەم شێوەیە کە دەبێت لە سەرەتای دەست پێکردنی ئەو شوێنەی کە بەرز و نزمی عەرزەکە تێیدا ڕویداوە پێویستە شاقوڵێ (Plum bob)ێک لەسەرەتای ئەو شوێنە ناڕێکەدا بگیرێت و شاقوڵێکی کەش بەپێی بەرز و نزمی ئەو عەرزە مەسافەیەکی دورتر بگیرێتو پاشان مەترەکە لەنێوان هەردوو شاقوڵەکەدا بە شێوەیەکی ئاسۆی بگیرێتو لای خۆمان چەند مەتربو ئەو نێوەندا بینوسین و بەو شێوەیە بەردەوام دەبین تاکۆتایی.بۆ عەمودە پلەکراوەکەش(Range pole) هەمان ڕێگای عەمەلی بەکار دەهێنین.
تێبینی :
زۆر کەس لەکاتی پێوانی درێژی عەرزدا ئەو هەڵەیە دەکات کە لەو شوێنانەدا کە ڕوی عەرزەکە لاربووەتەوە بەپێی بەرزو نزمی مەنتیقەکە ،مەترەکە بە پێی لاری عەرزەکە ڕادەکێشن و لە ئەنجامدا کەم و زیاد لە درێژی ئەو عەرزەدا دەست دەکەوێت،ئەو حاڵەتەی کە بە درێژای ئەو لاربونەوەی عەرزەکە مەترەکەش دەگرن ئەوە درێژیەکی ئاسۆیی نیە بەڵکو درێژی سلۆپەکەیەتی بۆیە پێوانێکی ڕاست و دەقیق دەرناچێت،هەربۆیە پێویستە شاقوڵ یان (Range pole) بەکاربهێنرێت لەو شوێنە ناڕێکانەدا................
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت