لێرەدا بەکورتی باس لە پێکهاتەکانی ڕێگاوبانەکان دەکەم ،کە بەپێی سیفەتە ئەندازیارییەکانی ڕێگا و پرد لە عێراقدا (SORB) لەمە پێک دێت (لە بنەوە بۆ سەرەوە لە سێکشنێکی ڕێگایەکی دیاریکراودا بەم شێوەیە دەبێت:
١-چینی (sub-grade) :
ئەم چينە لە بابەتەکانی پێشومدا بە درێژی باسم لێکردووە،کە ڕووی ئەسڵی ڕێگاکەیە و کەمێک ڕیشەیپی بۆ دەکرێت و ڕێک دەخرێت و حەدلی بۆ دەکرێت هەتە ڕێژەی کوتانەوەی دەگاتە (%٩٥) MDD.
٢-چینی (sub-base) تایپی (A) :
ئەم چینەش بەهەمان شێوە لە بابەتەکانی پێشومدا باسمکردووە بە درێژی،بەشێوەیەکی گشتی ئەم چینە (٢٠سم) دەبێت و ڕێژەی کوتانەوەی دەگاتە (%٩٥) MDD.
٣-چینی (sub-base) تایپی (B):
ئەم چينە جیاوازی لەگەڵ تایپی (A) دا ئەوەیە،کە سومکەکەی (١٥-٢٠سم)دەبێت و کەمێک پێکهاتەکەشی وردترە لە چاو تایپی (A) دا،ڕێژەی پلاستیکیشی کەمێک زۆرترە.لە ئەکتافی ڕێگاکاندا ئەم چینە بەکاردێت،ڕێژەی کوتانەوەی دەگاتە (%٩٥) MDD.زۆر جار لە ڕێگاکاندا لەجیاتی تایپی (B) تایپی موکەسەر بەکاردەهێنرێت کە سومکەکەی (١٢سم)دەبێت و ڕێژەی کوتانەوەکەی دەگاتە (%٩٨)MDD.
٤-چینی قیرتاو (Stabilizer) :
ئەم چینە سومکەکەی (١٠سم)دەبێت،ڕێژەی کوتانەوەکەی لەسەرو (٩٧%)MDD. ڕێژەی مارشاڵ لە (5KN) کەمتر نەبێت.
٥-چينی قیرتاو (Binder) :
ئەم چینە سومکەکەی (٦-٨سم)دەبێت،ڕێژەی کوتانەوەکەی دەگاتە (%٩٧) MDD. ڕێژەی مارشاڵ لە (7KN) کەمتر نەبێت.
٦-چینی قیرتاو (Surface) :
ئەم چینە سومکەکەی (٢.٥-٥سم)دەبێت،ڕێژەی کوتانەوەکەی دەگاتە (%٩٧) MDD. ڕێژەی مارشاڵ لە (8KN) کەمتر نەبێت.ئەم چینە زۆر بەکەمی جێبەجێ دەکرێت ،چینێکی ڕوساف و بریقەدارە ،بەزۆری لە مەتاردا بەکاردێت .
٧-ئەکتاف :
ئەم چینە سومکەکەی (١٦سم)دەبێت،ڕێژەی کوتانەوەکەی دەگاتە (%٩٥)MDD،پانیەکەشی (١.٥-٢)مەتر دەبێت.لێرەدا تایپی (B) بەکاردەهێنرێت.
٨-ساقی :
لە بابەتەکانی پێشومدا بە درێژی باسی ساقیم کردووە،بە شێوەیەکی گشتی پانی ساقی لە نێوان (١.٥ بۆ ٢)مەتردا یە و قوڵیەکەشی ٤٥ سم بۆ ٥٠ سم دایە......
Engineer Rabar Saeed Osman
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت