گەر پێناسەیەکی گشتی ئامێری شۆفڵ بکەین،بریتییە لەو ئامێرە هەندەسییە کە لە چەند جۆرێک پێکهاتووە،ئیشی پێدەکرێت بۆ جوڵاندنی ئەو مەوادەی کە پێویستیەتی کاری لەسەربکرێت،ئەویش بەچەند جۆرێکی جیاواز ،لەوانە بەکاردێت بۆ بڕینی ئەو مەوادەی کە پێویستیەتی،هەروەها بۆ تەسویەکردنی خۆڵ و ئەو مەوادەی پێویستی بە تەسویەیە بەپێی پێویستی ئیشەکە،وە بۆ بارکردنی مەودەکانیش بەکاردێت.
بەشێوەیەکی گشتی ئامێری شۆفڵ پۆلێن دەکرێت بۆ سەر دوو شێواز ،شێوازی یەکەم پێیدەڵێن شۆفڵی تایە لاستیکی،ئەم شێوازەش دوو جۆری هەیە ،جۆری یەکەمی شۆفڵێکی تایە لاستیکی ئاسایە کە بەس کێلەی پێشەوەی پێوەیە،جۆری دووەمی شۆفڵێکی تایە لاستیکیە کە جگە لە کێلەکەی پێشەوەی لە بەشی پشتەوەی شۆفڵەکە کێلەیەکی چاڵ هەڵکەندنی وەکو حەفارە پێوەیە ،شێوازی دووەمیش پێیدەڵێن شۆفڵی زنجیر ،کە بەس کێلەیەکی لە پێشەوە پێوەیە.
* شێوازی یەکەم ئامێری شۆفڵی تایە لاستیکی :
A- لەم شێوازی شۆفڵەدا باسی ئەو شۆفڵە دەکەین کە بەس لە پێشەوەی کێلەیەکی پێوەیە،بریتیە لە ئامێرێکی هەندەسی لەچەند جۆرێکی جیاوازی ئیش بەکاردێت بەپێی سوک و قورسی ئیشەکە،وە ئیشکردنی ئەم ئامێرەش دابەشدەکرێت بۆ چەند پێوەرێکی جیاواز بەم شێوازانەی خوارەوە بەپێی سروشتی ئیشەکە :
١-ئامێری شۆفڵ بۆ ئیشکردن لەکارێکی سوکدا :
بریتییە لە شۆفڵی تایە،توانای مەکینەکەی لە سنوری ٨٠ کیلۆواتدایە،وە کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ١٥ تەندایە،کێلەکەشی نزیکەی ١.٨ مەتر موکەعەب خۆڵ دەگرێت،بەهێزێکی ٩٥ کیلۆنیوتنی کاری بڕینی پێدەکرێت .
٢-ئامێری شۆفڵ بۆ ئیشکردن لە کارێکی مامناوەندا :
بریتییە لە شۆفڵی تایە،توانای مەکینەکەی لە سنوری ٢٢٥ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ١٧ تەندایە،کێلەکەشی نزیکەی ٣ مەتر موکەعەب خۆڵ دەگرێت،بەهێزێکی ١٤٠ کیلۆنیوتنی کاری بڕینی پێدەکرێت .
٣-ئامێری شۆفڵ بۆ ئیشکردن لە کارێکی قورسدا :
بریتییە لە شۆفڵی تایە،توانای مەکینەکەی لە سنوری ٢٢٥ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٢٩ تەندایە،کێلەکەشی نزیکەی ٤.٥ مەتر موکەعەب خۆڵ دەگرێت،بەهێزێکی ٢٥٠ کیلۆنیوتنی کاری بڕینی پێدەکرێت .
٤-ئامێری شۆفڵ بۆ ئیشکردن لە کارێکی قورس و بەهێز ،وە بۆ لابردن و دەرکردنی مەوادی بەهێز :
بریتییە لە شۆفڵی تایە،توانای مەکینەکەی لە سنوری ٤٦٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٧٣ تەندایە،کێلەکەشی نزیکەی ٨.٢٥ مەتر موکەعەب خۆڵ دەگرێت،بەهێزێکی ٦٢٠ کیلۆنیوتنی کاری بڕینی پێدەکرێت .
B- جۆری دووەم لە شۆفڵی تەیە لاستیکی بریتیە لە شۆفڵی شێوە حەفارە،واتە بەشی دواوەی شۆفڵەکە کێلەیەکی وەک کێلەی حەفارە پێوەیە،بریتییە لە ئامێرێکی هەندەسی کە لە چەند جۆرێکی جیاوازی ئیش بەکاردێت،لە بەشی پێشەوەیدا کێلەیەکی پێوەیە کە لە بنەڕەتدا هەر وەک شۆفڵێکی ئاساییە و کاری بڕین و بارکردن و تەسوییەی پێدەکرێت،لە بەشی پشتەوەی ئەم شۆفڵەدا کێلەیەکی وەک کێلەی حەفارەی بۆ جیاکراوەتەوە،کە بۆ چاڵ هەڵکەندن دەتوانە بەکاریبێنێت،هەروەها بۆ چەند ئیشێکی جیاوازیش دەتوانێت بەکاری بێنێت بە پێی پێویستی ئەو ئیشەی کە بۆی داوا دەکرێت،ئەم ئامێری شۆفڵە لە بەشی دواوەیدا قاچێکی پێوە جێگیر کراوە کە دەکەوێتە هەردولای تایەی دواوەی شۆفڵەکە،بەمەبەستی جێگیرکردنی شۆفڵەکەیە لەکاتی بەکارهێنانی کێلە حەفارەکەی دواوەی ،ئەم ئامێرە بازۆری بەکاردێت لە ئیشێکی سوک لەگەڵ کاری سیانەکردن،توانای مەکینەکەشی لە سنوری نێوان ٤٥ کیلۆوات بۆ ٧٠ کیلۆواتدایە،کێلەکەی پێشەوەشی نزیکەی ٠.٧٥ مەتر موکەعەب بۆ ١ مەتر موکەعەب مەواد دەگرێت،کێلەکەی دواشی توانای قوڵکردنی هەیە لە سنوری نێوان ٥ مەتر بۆ ٧ مەتردا....
* شێوازی دووەمی شۆفڵ بریتییە لە شۆفڵی زنجیر :
ئامێرێکی هەندەسییە ئیشدەکات بە زنجیر،ئەمیش شێوازی ئیشکردنەکەی دابەش دەکرێت بۆ چەند پێوەرێکی جیاواز بەپێی سروشتی ئیشەکە،بەم شێوازانەی خوارەوە :
١-ئامێری شۆفڵی زنجیر بۆ ئیشکردن لە کارێکی سوکدا :
بریتییە لە شۆفڵی زنجیر توانای مەکینەکەی لە سنوری ٥٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٨ تەندایە،بە هێزی ٧٥ کیلۆنیوتن کاری بڕینی پێدەکرێت،کێلەکەی نزیکەی ١ مەتر موکەعەب مەواد دەگرێت،ئەم جۆرەیان گاسنی دواوەی پێوەیە کە بۆ کاری هەڵکەندن و کێلان بەکاردێت ،گاسنەکەی پشتەوەی بە کێشی ٢٥ کیلۆنیوتن توانای چونە ناوەوەی هێنانە دەرەوەی زەویەکەی هەیە.
٢--ئامێری شۆفڵی زنجیر بۆ ئیشکردن لە کارێکی مامناوەندا :
بریتییە لە شۆفڵی زنجیر توانای مەکینەکەی لە سنوری ٩٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ١٥ تەندایە،بە هێزی ١٠٠ کیلۆنیوتن کاری بڕینی پێدەکرێت،کێلەکەی نزیکەی ١.٥ مەتر موکەعەب مەواد دەگرێت،ئەم جۆرەیان گاسنی دواوەی پێوەیە کە بۆ کاری هەڵکەندن و کێلان بەکاردێت ،گاسنەکەی پشتەوەی بە کێشی ٤٥ کیلۆنیوتن توانای چونە ناوەوەی هێنانە دەرەوەی زەویەکەی هەیە.
٣-ئامێری شۆفڵی زنجیر بۆ ئیشکردن لە کارێکی قورسدا :
بریتییە لە شۆفڵی زنجیر توانای مەکینەکەی لە سنوری ١٣٥ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٢٠ تەندایە،بە هێزی ١٩٠ کیلۆنیوتن کاری بڕینی پێدەکرێت،کێلەکەی نزیکەی ٢.٥ مەتر موکەعەب مەواد دەگرێت،ئەم جۆرەیان گاسنی دواوەی پێوەیە کە بۆ کاری هەڵکەندن و کێلان بەکاردێت ،گاسنەکەی پشتەوەی بە کێشی ٧٠ کیلۆنیوتن توانای چونە ناوەوەی هێنانە دەرەوەی زەویەکەی هەیە.
ئامادەکردنی بابەت :
ئەندازیار : ڕابەر سەعید عوسمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت