لە ژێر سەرپەرشتی ئەندازیاری رووپێو یان شارستانی کاردەکات و ھەڵدەستێت بە رووپێوی تۆبۆگرافی شوێنی بیناکە و وێنەی نەخشە تۆبۆگرافییەکان بە مەبستی دیزاینی بیناسازی و دروستکردن و بەواداچوون بۆ کاری بیناکردن و راگرتنی رێکییەکە و ھاوسەنگی توخمەکانی بیناکردن.
شوێنی بیناکردنەکە بەسەر دەکاتەوە، کاری رووپێوی تۆبۆگرافی بۆ دیاریکردنی رووپێوە تۆبۆگرافییەکانه بۆ دیاریکردنی ئاستەکان بە بەکارھینانی ئامێری رووپێوی وەک ئامێری پلەکان و گۆشەکان بەھەماھەنگی لەگەڵ یاریدەدەرەکەی (لێڤل و سیۆدۆلایت و …هتد)، نەخشە تۆبۆگرافییەکان ئامادە دەکات بۆ شوێنی کارکردنەکە لەسەر سروشت بەپێی وێنەی جێبەجێکردن، ھێلەکانی قووڵکردن تایبەت بە بناغەکان دیاریدەکات، بەدواداچوون بۆ کاری رووپێوی لەرێگەی جێبەجیکردنی راستایی و رێکیی توخمەکانی بیناکردن بە پێی تایبەتمەندییەکان و وێنەی جێبەجێکردن، راپۆرتەکانی کار بۆ ئەندازیاری بەرپرس ئامادە دەکات، کار دەکات لەپێناو گەشەپێدانی تواناکانی یاریدەدەرەکان، گەشە بە رێکی کارەکانی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی دەدات، و ھۆکارەکانی پاراستن و خۆپاراستن دابین دەکات.
وەرگیراوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت