گەرماو گەرم
recent

سەقف slab


هەندێک زانیاریتان بۆ ئەخەمە ڕوو لەسەر سەقف
بەپێی دیزاین ئەکرێن بە دوو بەشەوە :
یەکەم ؛ سەقفی یەک ئاراستەی ، درێژی لەسەر پانی سەقف لە دوو زیاترە لەم بارەدا کێشی سەقف لەرێی ئاراستەی کورتەوە دابەش ئەبێت بەسەر دیوارەکاندا و وە شیش بەستنی سەرەکی بە ئاراستەی کورت ئەبێت وە شیشی لاوەکی بەئاراستەی درێژ ئەبێت. One -way slabs
دووەم ؛ سەقفی دوو ئاراستەی ، درێژی لەسەر پانی سەقف کەمترە یان یەکسانە بە دوو ، لەم بارەدا کێشی سەقف بە هەردوو ئاراستەکە دابەش دەبێت بۆسەر دیوارەکان two -way slabs 

** ئەکرێت بە نزیکی لایڤ لۆد بۆسەقفی ماڵان بە ۲٠٠کگم/م۲ مەزەندە بکەین .
** لەخانووی نیشتەجێبووندا ئەستوری سەقف لە نێوان ۱٥ـ۲٠ سم دایە.
** ئامادەکردنی برەکانی کۆنکریت بۆ سەقف :
چەو ٠،۸٥ بۆ ٠،۹٠ ی قەبارەی سەقف
لم ٠،٤٠ بۆ ٠،٤٥ ی قەبارەی سەقف
چیمەنتۆ ۳٠٠کگم/م۳ ی قەبارەی سەقف
** بۆ بەستنی شیشەکان بە تەلی نەرم هەموو تەنێک لە شیش ۷کگم تەلە نەرمەی پێویستە.
** ئۆڤەرلاپ ٥٠ * تیرەی شیشی بەکارهێنراوە
** بەگشتی سەقفی ماڵان ۸٠ـ۱٠٠ کگم شیشی پێویستە.
** لە هاویندا قاڵبەکان دوای ۱٠ـ۱٤ و لە زستاندا دوای ۲٠ ڕۆژ قاڵبەکان لێ ئەکرێنەوە.
** بۆ کەشە ساردەکان ماددەی cold weather super palsticizer بەکاربهێنرێت بەپێی پیوەری ASTM c949 type Cand E
وە بۆ کەشە گەرمەکان hot weather super palsticizer بەپێی ASTM C949 type B,D and G
** باشتروایە لەکاتی بای بەهێز و رەشەبادا کۆنکرێت تێ نەکرێت بۆ دروست نەبوونی درزو با درز.

وەرگیراوە لە پەیجی
ئەندازیاری شارستانی
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.