گەرماو گەرم
recent

چەند زانیارییەک لەسەر تانکی کۆنکریتی ئاو



١.تانکییەکە پێویستە بۆرییەکانی دەرچوون(Outlet) ی ڕاستەوخۆ بەبنی تانکییەکەوە نەبێت، بۆئەوەی ئەگەر ئاوی تانکییەکە زیخ یان هەر شتێکی تیدا بیت ڕاستەوخۆ نەچێتە ناو ماڵەکانەوە.
٢.پیویستە بۆری (Over Flow Pipe) ی هەبێت تاوەکو لەکاتی پڕبووندا ئاوی زیادەی لێ بڕژێت یان هەندێ کات هەندێ چەوری سەر ڕووی ئاوەکە دەگرێت بۆ پاککردنەوەی (Over flow) پێدەکریت.
٣.لەپێش ئەوەی بۆری (inlet)بچێتە ناو تانکییەکەوە قفڵی (Butter fly Valve) بەکاربهێنریت.
٤.سەر تانکییە کۆنکریتییەکە پێویستە چەند جێگایەکی هەبێت بۆ هەواگۆڕکیی تانکییەکەو لەشێوەی پیتی (J) هەڵگەڕاوەدا بێت تاوەکە زیندەوەر و پیسی نەچێتە ناوی.
٥.دانانی بۆری باراناو بۆ سەر تانکییەکە بۆئەوەی ئاوی تیدا نەوەستی.
٦.بەکارهێنانی توافەی کارەبایی و سیستمی کلۆرینەیشن و هەموو ئەو پیداویستیانەی کە سیستمەکە دەکات بە ئۆتۆماتیک.
٧.جێگایەک بۆ پاککردنەوەی تانکییەکە واتە بۆری(Drain) لەنزمترین خاڵی تانکییەکەدا بۆ ئەوەی ناو بەناو تانکییەکە لەو پیسیانەی نیشتووە پاک بکریتەوە.
٨.دانانی قفڵ و مصفی و تنفیز بۆهەر جێگایەکی دەرچوونی بۆری ئاو لە تانکییەکە.

هێمن ڕەفیق
ئەندازیاری میکانیک
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.