وەکو هەموو ئەندازیاران دەزانن کە خێزانی (AUTODESK) کۆمەلێکی زۆر لە خزمەتگوزارییەکانی لەبواری دیزاینی ئەندازیاریدا خستووەتە بەردەست ئەندازیاران و ٩٠٪ هەموو ئەندازیاران پرۆگرامەکانی بەکاردەهینن و سوودی زۆریان لێ بینیوە و گرنگترینیان کە هەموو ئەندازیارێک بەکاری دەهێنێت، بەرنامەی (Autocad)ە، ئەوەی لێرەدا دەمەووێت تیشکی بخەمە سەر ئەوەیە کە ماوەیەکی زۆرە کە نزیکی ٣٣ ساڵ دەبێت بەکاردەهێنریت و سوودی زۆری گەیاندوە بە ئەندازیاران و ئاسانکاری تەواوی کردووە.بەڵام لە ئێستادا بەرنامەی (Autodesk Revit) هەیە کە لەساڵی ٢٠٠٠ یەکەم ڤێرژنی بەردەستە و وەکو جێگرەوەیەک دەتوانریت بەکاربهێنرێت بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییە بێ هاوتایانەی کە هەیەتی چوونکە زۆرێک لەو سیفاتە ئاسانکاریانەی تێدایە کە لە ئۆتۆکاددا نییە و چەند خاڵێکی بەهێزی بەرنامەی (Autodesk Revit) ڕوون بکەمەوە.
١.بەرنامەی ئۆتۆکاد توانای لەخۆگرتنی هەموو زانیارییەکانی نییە لە یەک فایلدا و کۆ بکەیتەوە چوونکە زۆر تیکەڵآو دەبێت بەڵآم لە ڕڤیتدا هەموو ئەو زانیاری و پلان و دیتەیڵانە لە یەک فایلدا کۆ بکەیتەوە.
٢.لە ئۆتۆکادا دەبێت خۆت سێکشنی پلانەکان دروست بکەیت، بەڵام لە ڕڤیتدا تەنها بە یەک ئەکشن ئەو کارە دەکرێت و کاری چەند کاتژمێرێک کوورت دەکاتەوە.
٣.لە ئۆتۆکاددا کاتێک پلانێک دەکەیت چەندی تێکەڵاو بیت هەستی پێناکەی لە کۆردینەشندا، بەڵام لە ڕیڤیتدا ئەگەر دوو بۆری یان بۆنمونە دەکتێک ڕێگای بۆرییەک بگرێت ڕاستەوخۆ ئاماژە بەبوونی یەکتربڕ و ڕێگرتن دەکات لەو جێگایەدا، ئەمەش وادەکات کە کۆردینەشن لە کارێکدا ڕێک بڕوات بەڕێوە.
٤.هەموو سیستمەکانی خۆت لە پلانێکدا ڕیک بخەیت بەبێ ئەوەی بەروونی لەناو پلانەکەدا جیا کراونەتەوە.
٥.بە ئاسانی هەموو ئەو کورتکراوە و سکجوەڵانەی کە هەیە لە پلانەکەدا لە شیتێکدا کۆی دەکاتەوە بۆت
٦.جگە لەوەی لە ڕیڤیتدا دیزاینی هەمەجۆری پێدەکرێت، بۆ نمونە لە میکانیکدا دیزاینی لۆدی گەرمی پیدەکرێت لەگەڵ ئەوەی دیزاینی تری زۆری پیدەکرێت.
لەکۆتایدا بەپێویستی دەزانم کە هەموو ئەندازیارێک هەوڵی فێربوونی ئەم پڕۆگرامە بدات چونکە جگە لەو بابەتانەی ئاماژەم پێدا زۆر کاری پێدەکریت، من خۆم چەند دیزاینیکم پیکردووە زۆر لە ئۆتۆکاد سوود بەخشتر بووە.
............................
وەرگیراوە لە واڵی
هێمن ڕەفیق
ئەندازیاری میکانیک
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت