گەرماو گەرم
recent

بەشێوەیەکی گشتی جۆری ڕێگاوبانەکان ........


پێناسەی ڕێگا :
بریتییە لە دروستکردن و ئامادەکردنی ڕێڕەوێکی دیاریکراو بۆ هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبیل ، بەجۆرێک کە ئۆتۆمبیلەکە بتوانێت بەتوانای ئاسایی و ئاستی کێشی مەکینەکەی پیایدا بڕوات ، ئەو ڕێڕەوەش دەبێت ڕویەکی ساف و (بێگەرد) و پانی و دووری ستانداردی هەبێت و بگونجێت بەپێی ڕێنماییەکانی (ASHTO) بۆ دروستکردنی ڕێگا و بڕگەکانی هاتوچۆ .

-جۆرەکانی ڕێگاوبان ( ڕێگاو بانەکان بەپێی ڕێنماییەکانی دروستکردنی ڕێگا بەم جۆرانە پۆلێن دەکرێن ) :

A-بەپێی دابەشکردنی جوگرافیای ناوەندە شارستانیەکان :

١- ڕێگای سەرەکی نەتەوەیی (National Highway) :
بریتییە لە ڕێگا لە نێوان وڵاتەکان و پایتەختەکان و شارە گەورەکان و پارێزگاکانی .

٢-ڕێگای پارێزگاکان (Governorate Highway) :
بریتییە لەو ڕێگایانەی کە ڕێگای سەرەکی نەتەوەیی دەبەستێت بە شار و پارێزگا و شارۆچکەکانی تری وڵاتەوە .

٣-ڕێگای ناو شارەکان (City Street) :
بریتییە لە ڕێگای شەقامەکانی ناو شارەکان .

٤-ڕێگای ناوچە گوندییەکان و گردییەکان (Hill & Rural Road) :
بریتییە لەو ڕێگایانەی کە ناوچە گوندییەکان پێکەوە دەبەستێتەوە .

B-بەپێی قەبارەی هاتوچۆ (Traffic Volume) :

١-ڕێگای هاتوچۆی قورس (Heavy Traffic Road) :
٢-ڕێگای هاتوچۆی مام ناوەند (Medium Traffic Road) :
٣-ڕێگای هاتوچۆی سوک (Low Traffic Road) :

C-بەپێی جۆری هاتوچۆ (Types of Traffic) :

١-ڕێگای هاتوچۆی تێکەڵاو (Mixed traffic road)
٢-ڕێگای ئۆتۆمپیلی بچوک(Passenger car road)
٣-ڕێگای هاتوچۆی مرۆڤ(Pedestrian road)
٤-ڕێگای پاسکیل (Bicycle track road)
٥-ڕێگای ئۆتۆمپیلی گەورە (Slow truck road)

D-بەپێی خێرای نەخشەکێشانی ڕێگاکە (According to Design Speed) :

١-ڕێگا بۆ خێرایی (50km/hr)
٢-ڕێگا بۆ خێرایی (60km/hr)
٣-ڕێگا بۆ خێرایی (70km/hr)
٤-ڕێگا بۆ بەرزترین خێرایی (100km/hr)
٥-ڕێگای زۆر خێرا (120-160)

km/hr

سودم بینیوە لە لێکۆلینەوەکەی کاک ئاگرین
Engineer Rabar Saeed Osman
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.