گەرماو گەرم
recent

چێکردن(test) و ڕاستکردنەوە(adjust)ی بەبڵ(circular bubble)ی جیهازی (level)


لە جیهازی (level)دا دوو جۆر لە (bubble)مان هەیە،ئەوانیش بەبڵی بازنەی(circular bubble) وبەبڵی لاکێشە(rectangular bubble)یە .

لەم پۆستەدا باس لە بەبڵی بازنەی (circular bubble) دەکەین :
هەموو جیهازێکی (level) دەفرێکی بازنەیی هەیە کە بڵقی بەبڵەکەی تێدایە و بەو دەفرەش دەوترێت (level Vials).
بۆ چێککردنی (test)ی بەبڵی جیهازی (level)ەکە،سەرەتا جیهازی (level)ەکە بەشێوەیەکی گونجاو ڕێکخستنی بۆ دەکەین و بەبڵی دەکەین،دوای ئەوەی قۆناغی بەبڵکردنی جیهازی (level)ەکەمان تەواوکرد،پاشان بۆ چێککردن(test)ەوەی بەبڵەکە ،جیهازی (level)ەکە بەدەوری تەوەرەی (vertical)ی جیهازەکە دەسوڕێنین،گەر هاتوو لەکاتی سوڕاندنی جیازی (level)ەکە بەدەوری خۆیدا هیچ لادانێک ڕووی نەدابوو لە بڵقی بەبڵەکە لەناو دەفر (Vials)ی جیهازی (level)ەکە ،ئەوە مانای وایە کە بەبڵی جیهازی (level)ەکە تەواوەو ئامادەیە بۆ کارکردن.
بەڵام گەرهات و لەکاتی سوڕانی جیهازی (level)ەکە بەدەوری خۆیدا بڵقی بەبڵەکە لەناوەند(center)ی دەفر(Vials)ەکە دەرچووبوو،ئەوا مانای وایە کە بەبڵی جیهازی(level)ەکە تەواو نییە و پێویستی بە ڕاستکردنەوە(adjust) هەیە .

بەم شێوەیەی خوارەوە ڕاستکردنەوە (adjust) بۆ بڵقی جیهازی (level)ەکە دەکەین :
پێش دەستکردن بە ڕاستکردنەوە(adjust)ی بەبڵی(level)ەکە،پێویستە هەموو ئەو دەرنەفیز و بورغ و ئەلەنکیانەی تایبەتن بە جیهازی (level)ەکە بەکاریبهێنین بەشێوەیەکی ورد و دەقیق.
دوای ئەوەی جیهازی (level)ەکە بەبڵمان کرد بڵقی بەبڵەکە لە ناوەند(center)ی دەفرەکە(Vials)مان جێگیرکرد،ئەو کات جیهازی (level)ەکە بەگۆشەی ١٨٠ پلە دەسوڕێنین،پاشان ئەو مەسافەی کە بڵقی بەبڵەکە دەجوڵێت دەیپێوین بە ڕاستەیەک تا بزانین چەند ملم یان سم چوڵاوە لە ناوەند(center)ی دەفرەکە،ئەو مەسافە جوڵاوەش لە ڕەسمەکەی خوارەوەدا بە حەرفی (d)دیاریم کردووە،پاشان بەو ئەلەنکییەی کە تایبەتە بە برغوی لاتەنیشتی بەبڵەکە زۆر بە وریای و لەسەرخۆیی ئەو مەسافە دەکەینە نیوە ،واتە بڵقەکە بەرەو ناوەند(center)ی دەفرەکە نیوەی مەسافەی (d) دەجوڵێنین،بەمانایەکیکە واتە مەسافەی(d) چەند دوور بوو لە سەنتەری دەفرەکە ،ئێمە بەو ئەلەنکییە برغوی تەنیشت دەفرەکە دەجوڵێنین تا دەیکەینە نیوەی ئەو مەسافەی (d)،واتە گەر بڵقەکە (٨ملم)دەرچوو(d=٨)،ئەو کات بە ئەلەنکییەکە (٤ملم)بڵقەکە دەجوڵێنین بەرەو سەنتەری دەفرەکە،بەم شێوەیە کرداری (adjust)ی بەبڵەکە تەواوبوو.
پاشان جیهازی (level)ەکە جارێکی تر بەبڵی دەکەینەوە دیسان بەگۆشەی ١٨٠ پلە دەیسوڕێنین و گەر هیچ لادانێک لە بڵقی بەبڵەکە لای نەدابوو مانای وایە کە جیهازی(level)ەکە مەزبوتە،بەڵام گەر کەمێکیکە دیسان لایدابوو ،پێویستە هەمەن قۆناغی پێشو دووبارە بکەینەوە بە ئەلەنکییەکە بەو شێوەیە تا بەتەواوی بەبڵی جیهازەکە مەزبوت دەبێت.
گەربێت و لە چەند جار دووبارەکردنەوەی ئەو کردای (adjust)کردنە بڵقی بەبڵەکە باش نەبوو،ئەوا پێویستە جیهازەکە ببرێتە لای وەستای ئەلەکترۆنی تایبەت بەخۆی .............

Engineer Rabar Saeed Osman
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.