لەم پۆستەدا بەپێویستم زانی باس لەگرنگی و ماندوبونی ڕیفلێکتەرگر (Reflector Man)ەکان بکەم کە وەک سەربازێکی ون وان و گرنگییەکی زۆریان هەیە لەسەر کاری مەسح و دابەزاندنی نوقات.
لە ئەنجامدانی هەرکارێکی مەسحکردن یان دابەزاندنی نوقات لەگەڵ بەکارهێنانی جیهازی (Total station)دا ڕیفلێکتەر گرێک(Reflector Man)یش هەیە،ئەو کەسەی کە لەسەر جیهازی(Total station)ە جا ئەندازیاربێت یان مەساح بێت چەنە گرنگی هەیە لەو کارەدا ،دوو ئەوەندەش ڕیفلێکتەر گر(Reflector Man)ەکەش گرنگی هەیە بۆ ئەوکارەی پێی هەستاون، ئەو ستافەی کە هەڵدەستێت بەکاری مەسح یان دابەزاندنی نوقات پێویستە کەسێکی زۆر لێهاتو وە گرج و گۆڵ بدۆزێتەوە بۆ گرتنی (Reflector)ەکە ،چونکە بۆ کاری مەسحەکە زۆرترین هاتوچوۆی پێدەکرێت بەتایبەت گەر شوێنەکە بەرزو نزمی زۆرلێبێت هیلاکییەکی زۆر دەگەیەنێت بە کەسەی (Reflector)ەکە دەگرێت بۆیە پێویستەکە کەسێک بێت کە لێهاتوو جوڵاوبێت نەوەک کەسێک کە گیربخۆی بەدەسیەوە بەتایبەت بۆ کاری دابەزاندنی نوقات گەر ورد نەبێت لە گرتنی (Reflector)ەکە دەبێتە هۆی لادانی نوقاتەکان لەشوێن ڕاستی خۆیان،بەتایبەت گەر کاری دابەزاندنی ڕوکنی بینا یان پایەی بینابێت ...
تێبینی :
خودی خۆم هەموو جارێک کەسێکی شەهادەدار و کامڵ دەکەم بە ڕیفلێکتەرگر (Reflector Man)،چون پێش ئیشەکە جوان گرنگی کاری ئەوم بۆ باسکردووە کە چەندە لەمن گرنگترە ئیشەکەی ئەو، بۆیە پێویستە زۆر بە دیقەو بە جدی ئیشەکە بکات ..
Engineer Rabar Saeed Osman
Engineer Rabar Saeed Osman
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت