ئه‌م جاره‌ش پێم‌خۆش بوو یاسی بابه‌تێكی گرنگ بكه‌م كه له زۆربه‌ی بینا هه‌یكه‌له‌كاندا دروست ده‌كریت ئه‌ویش (Kicker)
بریتیه له‌و كۆنكریته 10 سم یان زیاتر كه ده‌كه‌ویته بنكی پایه.به‌لام ده‌بێت زۆر ئاگامان له‌وه بێت
قوه‌تی ئه‌و پایه‌ی كه‌بۆمان دیاری كراوه له دیزاینه‌كه ده‌بیت هه‌مان ئه‌و قوه‌ته بیت وه نابێت به كۆنكریتی نه‌رم و كه‌م جه‌و تێ بكرێت.
سوده‌كانی (Kicker) چی یه
1.بۆ رێك وه‌ستانی قاڵب.
2.نه‌سوڕانی قاڵب.
3.بۆ ده‌ركردنی سه‌نته‌ری پایه‌كان تاكو بزانیین سه‌نته‌ری پایه‌كان ته‌واون یان نه واته چێك.
زیانه‌كانی (Kicker) چی یه
1.كاتێك قوه‌تی كۆنكریتی پایه‌كه یه‌كسان نه‌بێت به قوه‌تی كۆنكریتی به‌مه‌ش ئه‌و قوه‌ته‌ی كه له پایه‌كه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنی مه‌به‌ست له‌و شوێنه شكاند روو ده‌دات یان له ته‌نیشتی ئه‌و شوێنه‌وه درزێكی زۆر قورس له نیوان پایه‌كه‌و كیكه‌ره‌كه‌دا و دیواره‌كه‌دا دروست ده‌بێت.
2.هه‌ندێ جار له‌كاتی تێكردنی كۆنكریت بۆ ناو قاڵبی پایه‌كه له‌بنی پایه‌كه (segregation ) رووده‌دات
ئاماده‌كردنی ئه‌ندازیار: أحمد شێخانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت