بریتیە لە قالبی ئامادە کراوی کۆنکریتی گەورە کە لەسەر شێوەی پیتی (I) دروست دەکرێ، وەکو (Beam) وایە بەڵام ئەمە زۆر پتەوتر و خۆڕاگرترە، چونکە شیشی زۆری تێدەکرێ لەکاتی دروست کردن، بەم شێوەیەش بەرگەی پەستان و کێشی زۆر دەگرێ.
_________________________
*) (Girder) لە دروست کردنی پرد (جسر)ـەکان بەکاردێت و دەکەوێتە سەر هەردوو دیواری سەرەتا و کۆتایی پردەکان کە پێیان دەگوترێ (Abutment)، کە دواتر باسی ئەویش دەکەین ان شاء اللە
_________________________
لەسەرەوەی هەر (Abutment)ـێک بۆکسێکی بجوک هەیە پێی دەگوترێ (Bearing Block) کە بنکی (Girder)ـەکە دەکەوێتە سەر ئەم بۆکسە و (Girder)ـەکە هەڵدەگرێت.
_________________________
هەروەها بۆکسێکی گەورەش هەیە پێی دەگوترێ (Baffle)، ئەمەش ڕێگری دەکات لە جوڵەی (Girder)ـەکان لەکاتی بومەلەرزە.
_________________________
پێش ئەوەی (Girder)ـەکان دانێین پارچە لاستیکێک دادەنری بە ڕووبەری (Bearing Block)ـەکە لەنێوان (Girder)ـەکە و (Bearing Block)ـەکە. پێی دەڵێن (Rubber)، سودی ئەم پارچە لاستیکە ئەوەیە ناهێڵێ (Girder)ـەکان توشی شکان و داخوران ببن لەکاتی دانانیان.
________________________
وە پێش ئەوەی لەسەر پردەکان تێکەڵی اسفلت ڕۆکەن و دەست بکەن بە دروست کردنی جادەکە (٢٠سم) کۆنکریت لەسەر (Girder)ـەکان ڕۆدەکرێ کە پێی دەڵێن (Dick Slab). سودی ئەمەش ئەوەیە کە بۆشایی لەنێوان (Girder)ـەکان ناهێڵێ و هەموویان دەکاتە یەک پارچە.
_______________________
ئامادە کردنی : Salh Kamal
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت