گەرماو گەرم
recent

دیوار ڕاگری قەفەزی بەردی (Gabion Retaining Wall) :

دیوار ڕاگری قەفەزی بەردی (Gabion Retaining Wall) :
ئەم جۆرە لە دوایر ڕاگر کە شێوەیەکی خشتەکی هەیە،سترەکچەری دیوارەکە سەرەتا لە چەند پارچە موشەبەکێکی تەل پێکدێت و پاشان لە لێوارەکانیان بە تەلێکی لول کراو پێک دەبەسترێن،ئەم جۆرە تەلە کە پێکهاتەی گشتی دویوارەکەی لێدروست دەکرێت توانای بەرگەگرتنی هێزێکی زۆری هەیەو کەمێ نەرمە،ئەم تەلە شێوە شەش پاڵوێکی لێدروست دەکرێت کە بەزۆری مەترێک درێژە و ٥٠سم بەرزییەکەیەتی ە ٣٠ بۆ ٥٠سم پانیەکەیەتی ،پاشان ناوەکەی پڕ دەکرێت لە بەرد،جۆری بەردەکانیش هەمەجۆرن بەزۆری جەرمود تێدەکرێت،هەتا بتوانرێت بەدەست بەردەکانی تێکرێت و جوان ڕێکخستنی بۆ بکرێت تاوەک و کەمترین بۆشای هەوا لە نێوان بەردەکاندا دروستببێت.
ئەم جۆرە دیوار ڕاگرە بەردییە بۆ زۆر مەبەستی جیا بەکاردێت :
١-بۆ ئەو شوێنانەی کە لە تەنیشت جادەکانەوە تەپۆڵکەیەک یان گردێکی خۆڵی نەرم هەن ،دانانی ئەم جۆرە دیوارە بەردییە لە تەنیشت ئەو گردو بەرزایانە سودێکی زۆری هەیە بۆ قایم کردن هێشتنەوەی ئەو تەپۆڵکانە تاوەکو دانەڕمێن و بە بونی باران داماڵينی خۆڵەکەی ڕگرێت بۆ سەر جادەکە.
٢-بەکاردەهێنرێت بۆ کەناڵەکانی ئاو،واتە بۆ گواستنەوەی ئاو بەکاردەهێنرێت وەک جۆگەیەک سودی لێ دەبینرێت.
٣-لە دروستکردنی پردەکان بەکاردەهێنرێت،کە بەزۆری لە بەشی سەرەتاو کۆتای پردەکان بەکاردەهێنرێت بۆ ڕاگرتن و دانەڕمانی دەورو بەری پردەکە سودی هەیە،
٤-بەهۆی ئەندازەیی شێوەکەیەوە جوانیەکی سەرنج ڕاکێشی هەیە،کە زۆرکەس بۆ جوانکاری بەکاری دەهێنێت بۆ خانو دروستکردن زۆرکەس واک جوانکاری بەکاری دەهێنێت .هەروەها بۆ دیواری باخچەو پارکەکانیش بەکاردەهێنرێت .
٥-لە زۆر شوێن بەکاریدێنن لە (inlet) و (outlet)ە قەنتەرەکاندا بە درێژییەکی دیاریکراو دایدەنێن وەک ڕاگرێکی بەهێز بۆ ئەملاو لای جادەکان.

Engineer Rabar Saeed Osman


b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.