ئەندازیارێکی روسی، دیزاین و نەخشەی چەندین بینا و بەڵەخانە، لەشێوەی ماری کوبرا، لەشارە دیارەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکێشێت.
هەروەک لە وێنەکاندا دەبینرێت، بیناکان لە خوارەوە باریکن بەڵام لەسەرەوە و لای دەمی مارەکە، فراوانە و لە بەشی سەرەوەش دەکرێتە یانەی شەوانە و چێشتخانە.
ڤاسیلی کلیۆکین، ئەندازیارە ورسیەکە ئاماژەبەوەدەکات، ئەوبینایانەی لەشارە دیارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای دوور دروست دەکرێت، بەناوی "تاوەرەکانی ماری کوبرای ئاسیا" یە و ماریش لەم وڵاتانە بەرامانی کامڵی و ژیرێتی دێت.
ئەوەی لەوێنەکاندا دەردەکەوێت، لە رەنگی زەرد و رەش دروستدەکرێت، ئەمانە تێکەڵ بە ئەلماس دەکرێن و چەندین کانزا لە پێکهاتەی تاوەر و بالەخانەکاندا دەبێت.
هەرچەندە ئەوەی بەتەوای ئاشکرانەکردوە کە لەکام وڵات، تاوەرەکان دروست دەکات، بەڵام باسی لەوەکردوە، بەدروست کردنیان لە داهاتویەکی نزیکدا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روو لەو ولاتانە دەکەن.
knnc
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت