1- قورسای بیناکە یان خانووەکە.
2-جۆری بیناکە یان خانووەکە.
3-جۆری ئەو خاکەی کە بیناکە یان خانووەکەی لەسەر دروست ئەکرێت.
4-دەوروپشتی بناخەی خانوەکە زۆر جار ناچارمان ئەکات بە دانانی جۆرێک لە بناخە کە پێشتر بڕیار نەبووە دروست بکرێت بەو جۆرە.
یەکیک لە جۆرەکانی بناخە بریتیە لە strip foundation :
زۆربەی ئەو بینایانە یان ئەو خانووانەی کە بە دیواری هەڵگر load bearing wall دروست کراون بناخەکەیان ئەم جۆرەیە ، ئەگەر پێناسەیەکی ئەم جۆرە بناخەیە بکەین : بریتییە لە بناخەیەک کە بەردەوامە لەگەڵ بەردەوامی دیوارەکاندا وە پانی ئەم بناخەیە دیاری کراو نییە ئەتوانرێت بگۆردرێت لەگەڵ جۆری بیناکە یان خانووەکە یان لەگەڵ قورسای بیناکە .
وە ئەم جۆرە بناخەیە ئەتوانین پۆڵێنی بکەین بەسەر چەن شێوازێکدا بەپێی دروست کردنی بۆ بناخەی دیواری هەڵگری کێش :
1- پانی بناخەکە و پانی دیوارەکە وەک یەکن ، لەکاتێکدا کە پێویست نەکات پانی بناخەکە زۆر بیت واتە : بەرد بێت و گڵکەی بەهێزبێت .وێنەی (1)
2- ئەگەر خاکەکە بێ هێزبێت ئەوا پێویست ئەکات کۆنکرێتی شیشدار بەکار بهێنرێت وە پانی زیاد بکریت.وێنەی (2)
3-کاتێک پانی زۆربێت وە پێویست بە شیش نەکات بۆ بناخە ئەوە پێویستە دیواری بناخەکە بە جین بە چین سەرکەوێت.وێنەی (3)
هاوڕێیانی ئازیز ئەتوانن زانیاری زیاتر وەرگرن لەم
لینکەوە
وەرگیراوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت