١.جۆینتی دایس:ئەم جۆرەیان بەشێوەی دایسە و هەموو ملحقاتەکانی بە دایس ڕەبت دەکرێت و ئەم جۆرە زۆر باش نییە بۆ بۆری ئاوی پەستان بەرز بەکاربهێنریت چوونکە زوو تووشی لیک دەبێت و بەرگەی پەستانی بەرز ناگرێت.زیاتر بۆ ئاودێری باخەکان بەکاردەهێنرێت.
٢.لەحیمی (But Fusion):ئەم جۆرەیان هەموو ملحقاتەکانی بەگەرمکردنییان جووتکردنی ملحقات و بۆرییەکان پیکەوە دەکرێت،وەکو بەرگەگرتن هیچ کێشەیەکی نییە بەڵام کێشەکەی ئەوەیە ناتوانی لەهەموو جێگایەکدا بەکاری بهێنیت و دەبێت جێگای جۆینتکردنەکە فراوان بێت ئەگەرنا کارەکە سەرکەوتوو نابێت.ئەم جۆرە بۆ تۆڕی ئاوی گەورە بەکاردێت بۆ بۆری Hdpe.
٣.لەحیمی ئوتو:ئەم جۆرەیان بۆ بۆری قیاس بچووک بەکاردێت وەکو لە ppr دا دەکرێت و زیاتر بۆناو بیناکان بەکاردەهێنرێت.
٤.لەحیمکردنی ئەلەکترۆفیوژن(Electro Fusion):ئەم جۆرەیان هەموو ملحقاتەکانی تەلی گەیەنەریان تیدایە و بەخستنەسەری ئامێرەکەیان ڕاستەوخۆ تاڵەکانی ملحقاتەکان گەرمدەبن و دیوی ناوەوەی بۆر و ملحقاتەکان دەتوێنێتەوەوە پاش ١٥ دەقە بۆ ٣٠ دەقە بەتەواوەتی جۆینتەکە دەکریت و بەرگەی پەستانی زۆردەگریت.بەڵام نرخەکەی گرانە.ئەم جۆرەیان بۆ ppr و Hdpe بەکاردێت
وەرگیراوە لەواڵی :
ئەندازیاری میکانیک
هێمن ڕەفیق
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت