گەرماو گەرم
recent

بەرنامەی Photo MAth



بەرنامەی Photo MAth، بەکاردت بۆ شیکارکردنی هاوکێشەکنای بیرکاری 
بەرنامەی photo math باشترین بەرنامەیە بۆ شیکارکردنی هاوکێشە جۆراوجۆرەکانی بیرکاری لە تەنها چەند چرکەیەکی کەمدا.
لەوانەیە زۆرێک لە ئێمە شیکارکردنى بیرکارى و هاوکێشەکانیمان بەلاوە زەحمەت بێت بەتایبەت خوێندکارانمان. زۆرجار ئێمە هەوڵمانداوە کورترین ڕێگا فێرببین و بگرینە بەر بۆ شیکارکردنى هاوکێشەو نرخە نەزانراوەکانى بیرکارى بەڵام زۆربەیان گەر کورتیش ببن سەرکەووتو نین یاخود بیرمان دەچێتەوە. ئێمە لێرەدا ئەپڵیکەیشنى “ماث فۆتۆ ، Math Photo” بە ئێوە ئاشنا دەکەین کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بە ئاسانترین شێوەو لەماوەى چەند چرکەیەکدا شیکارى هاوکێشەکانى بیرکاریت بۆ بدۆزێتەوە. فۆتۆ ماث چییە؟ فۆتۆ ماث بریتیە لە ئەپێکى شیکارى کە لەرێگەى کامێراى ئامێرە هۆشمەندەکەتەوە دەتوانێت هەر جۆرە هاوکێشەیەکى بیرکارى و نرخە نەزانراوەکان تەنها لە چەند چرکەیەکى کەم شیکار بکات و بدۆزێتەوە. ئەمە جگە لەو تایبەتمەندییە گرنگەى کە تێیدایە ئەویش بریتیە لەوەى کە هەر هاوکێشەیەکى شیکار کرد ئەوە ڕێگەى شیکارى هاوکێشەکەشت بۆ دەخاتە ڕوو و نیشانت دەدات. لە ڤیدیۆکەدا سەیری بکەن و بزانن چۆنە.
(وابزانم! لە ءیستادا دەنها پشتگیری نووسینی تایپ دەکات! دڵنیاش نیم)
بەرنامەکەکە بۆ هەرسێ سیستەمى بەناوبانگى وەگەڕخەرى مۆبایل (ئاى ئۆ ئێس و ئەندرۆید و ویندۆزفۆن) بەردەستە و دەتوانن لە ڕێگەى مارکێتە تایبەتەکانى هەرسێ سیستەمەوە دایبگرن.
داگرتن:-

بەسوپاسەوە وەرگیراوە
kurdistanm.6te.net



لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەدا زانیاری لەسەر بەرمانەکە و چۆنیەتی بەکارهێنانی ببینە:




b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.