وەڵامی ئەم پرسیار لە لایەن زۆر بەرێز
ماموستا /سەردار ڕشید ماموستای زنكۆی سلیمانی دراوەتەوە وە زۆر بە جوانی روونكراوەتەوە
Coupling Beam
بیمێکی کۆنکرێتە دوو Shear Wall یان زیاتر لە بینا بەرزەکاندا بە یەکەوە ئەبەستێتەو لە لێڤڵی هەر قاتێکدا بۆ ئەوەی سەرجەم Shear wall ه کان وەک یەک Unit ئیش بکەن هەروەها بۆ زیادکرندی stiffness و ductility
1. دوو جۆری سەرەکی هەیە hinged coupling beam and stiff coupling beams
2. كاتێک lateral deflection لە شیەر ۆڵەکاندا ڕوو ئەدات ، مۆمێنت و ئاکسیەڵ و شیەر لە ناو coupling beam ەکەدا دروست ئەبێت.
3. ئەم جۆرە لە بیم Coupling beam هێزی بڕین shear force لە دیوارێکەوە ئەگوازێتەوە بۆ دیوارەکی تر .
4. یەکێکی تر لە کاریگەریە سەرەکیەکانی coupling beam بریتیە لە کەمکردنەوەی ئەو مۆمێنتەی کە لە base ی ئەو دوو دیوارەدا دروست ئەبێت کە بە هۆی بیمەکەوە ربگ کراون.
5. زۆر جار بەکار دێت بۆ بەرگری کردن لە هێزە ئاسوییەکان بە تایبەت Earthquake ئەمەش بە هۆکاری ئەو ductility یەی زۆرەی کە ئەیبەخشێت بە shear wall ه کان
6. هەروەها لەکاتی زەوی لەرزەدا لە بەر ئەوەی جۆری لۆدەکە cyclic load ە واتە چەندین جار دوو بارە ئەچێتە maximum و minimum ، ئەمە ئەبێتە هۆی لەدەستدانی خێرای بەشێک لە stiffness و shear strength ی بیمەکە ،
7. بۆ چارەسەری ئەمە جگە لە تسلیحی سەرەوە و خوارەوەو قەفیزەکان، جۆرێکی تایبەت لە تسلیح دائەنرێت کە پێک دێت لە چەند steel bar ێک(minimum is 4 bars) بە گۆشەیەکی لار وە پێی ئەوترێت diagonal reinforcement،
8. وە بە تێست کاریگەری بەهێزیی ئەم جۆرە تسلیحە دەرکەوتووە بۆ گواستنەوەی shear forces و پاراستنی stiffness ی بیمەکە.
9. یەکێک لەو هۆکارانەی کە ئەدائی coupling beam زیاد بکات پەیوەندی بە مقگعی بیمەکەوە هەیە تا cross-section گەورەتر بێت واتە stiffness ی زیاترە وە ئەبێتە زیاتر کەمکردنەوەی lateral deflection و زیاتر هەوڵ ئەدات behavior ی دوو شیەر ۆڵەکە لە یەکتری نزیک بکاتەوە و هاوکاری یەکتری بکەن.
10. بە واتایەکی تر لە جیاتی ئەوەی دوو دیوارەکە وەکو دوو vertical cantilever beam ی سەربەخۆ ئیش بکەن ، وەکو یەک vertical cantilever beam ڕۆڵ ئەبینن. ئەمەش lateral stiffness زۆر زیاد ئەکات و drift زۆر کەم ئەکاتەوەو سیستمەکەش ئەگۆڕێت بۆ dual system
11. زۆر جار span ی ئەم جۆرە بیمانە کەمە لەبەر ئەوە دیزاینیcouplingy beam شیەر کۆنتڕۆلی ئەکات نەک مۆمێنت.
12. هەندێک جار بۆ زیادکرندی بەرگری بیمەکە بۆ Shear force فایبەر بۆ کۆنکرێتەکە زیاد ئەکرێت fiber-reinforced concrete
13. دروستکردنی coupling beam و دانانی diagonal reinforcement لە ڕووی تنفیژیەوە تا ڕادەیەک قورسەو کاتی زیاتری پێویستەو ئیشی موقع دوا ئەخات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت