گەرماو گەرم
recent

دۆزینەوەی دووری و بەرزی نێوان پۆینتەکان

دۆزینەوەی دووری و بەرزی نێوان پۆینتەکان

* دۆزینەوەی دووری و بەرزی نێوان پۆینتەکان (Vertical elevation and horizontal distance between points) :

لەم پۆستەدا پێم باش بوو باس لە دۆزینەوەی بەرزی (elevation) پۆینتێک بکەم لەسەر زەوی ،ئەویش بەبەکارهێنانی ئامێڕی (Total station) و ڕێگای (stadia) ،وە دۆزینەوەی دوری ئاسۆی(horizontal distance) نێوان تۆتاڵ و پۆینتەکە.
بەشێوەیەکی گشتی دوو ڕێگای ڕوپێویمان هەیە بۆ دۆزینەوەی دوری لێژی(slope distance).
- ڕێگای یەکەم بریتییە لە (stadia)، ڕێگای (stadia) بریتییە لە جیاوازی خوێندنەوەی نێوان (upper) و (lower)،پاشان گۆڕینی بۆ دوری لێژی(slope distance).ئەم ڕێگایە زۆر دیقە نیە بۆیە پێویستە ڕاستکردنەوە (correction)ی بۆبکرێت،ئەویش بەهۆی لاربونی (line of sight reading) لەسەر (vertical road).
- ڕێگای دووەمیش بریتییە لە بەکارهێنانی ئامێری (Total station) و (prism pole) بۆ دۆزینەوەی دوری لێژی(slope distance) بەشێوەیەکی (electronically).بەڵام بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە (true slope distance)مان ئەیاتێ.چونکە ڕێگایەکی (electronically)یە.
کاتێک کە حساباتی دەستی دەکەین بۆ دۆزینەوەی (vertical distance)ی نێوان پۆینتەکان،جیاوازیەکی پێویست دەبینین لە یاساکانیاندا لەکاتی بەکارهێنانی هەردوو ڕێگەکە،لەبەر ئەوەی لە کاتی بەکارهێنانی ڕێگای ئامێری (Total station) پێمان دەدات ئەنجامێکی ڕاست لە دووری لێژی (true slope distance),جیاوازی بەرزی جیهازەکەو پۆینتەکەش کە دەکاتە (V) بەم یاسایە ئەدۆزرێتەوە :
V = s * sin(a)
بەڵام لەکاتی بەکارهێنانی ڕێگای (stadia) یاساکە گۆڕانکاری بەسەردێت ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ڕاستکردنەوە بۆ گۆشەی نێوان (line of sight reading) و (rod) ەکە دەکرێت.یاساکەش بەم شێوەیە دەبێت :
V = s * (sin 2a)\2

هەروەها کاتێک حساباتیش دەکەین بۆ دۆزینەوەی دوری ئاسۆی (horizontal distance)نێوان دوو پۆینتەکە ،بەهەمان شێوە جیاوازی دەبینین لە یاساکاندا لەکاتی بەکارهێنانی هەردوو ڕێگەکە،لەبەر ئەوەی لە کاتی بەکارهێنانی ڕێگای ئامێری (Total station) پێمان دەدات ئەنجامێکی ڕاست لە دووری لێژی (true slope distance)،دووری نێوانیشیان بەم یاسایە دەدۆزرێتەوە :
H = s * cos(a)

بەڵام لەکاتی بەکارهێنانی ڕێگای (stadia) یاساکە گۆڕانکاری بەسەردێت ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ڕاستکردنەوە بۆ گۆشەی نێوان (line of sight reading) و (rod) ەکە دەکرێت.یاساکەش بەم شێوەیە دەبێت :
H = s * cos(a) * cos(a) = s * cos^2(a)

لەم بەشەی خوارەوەدا چۆنیەتی دۆزینەوەی بەرزی خاڵێک دیاری دەکەین بە بەکارهێنانی ڕێگای (stadia)،کە (HI) جیهازەکەمان هەیە لەگەڵ گۆشەی نێوانیان و هەروەها (slope distance) و خوێندنەوەی ڕاستەکەش ،بەم شێوەیە بەرزی خاڵی A دەدۆزینەوە :
Elevation(A)=HI+Vertical elevation difference-Rod reading
Elev.A=HI+(s * (sin2a)\2)-rod reading
Elev.A=105+(100 * (sin2(-12)\2)-8
Elev.A = 76.66

Engineer Rabar Saeed Osman
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.