ئەم بابەتەم تایبەتە بەو ئەندازیارە نوێیانەی کە تازە تەخەروجی ئەمساڵن ،یان ئەوانەی هی ساڵانی پێشون و ئێشتا کاریان نەکردووە .
ئاشکرایە کە هەموو ئەندازیارێکی خاوەن خیبرەو لێهاتو بە ئەزمون ،ئەویش بەهەمان هێڵی سەرەتای ئەندازیاریدا هاتووە،هەمو ئەندازیارێکی نوێ سەرەتای تەخەروجی ترسێکی هەیە کە چۆن دەست پێبکات و ئەوی ئەیزانێ چۆن بەکاری بیەنێ،وەک ئەشکرایە کە ئەوەی لە زانکۆ خوێنراوە لەگەڵ کاری عەمەلی دەرەوە لە مەشروع فەرقی هەیە ،هەنێ لەو شتانەی کە بە نەزەری یان عەمەلیەکی کەم خوێنراوەو زانیاری لەسەر وەرگرتوە ،لە سەر پرۆژە بە شێوەیەکی فراوانتر و گەورەتر جێ بەجێی دەکەی،تەنها ئامۆژگاریم ئەوەیە کە هەرچەنە تاعیناتیش نەماوە بەس هەندێ جار بە گرێبەست بونی هەیە ،بۆیە ئامۆژگاریم بۆ ئەندازیارە نوێیەکان ئەوەیە کە سەرەتای دەست پێکردنی ئیشیان بەوەبێت کە لە کەرتی تایبەتدا ئیش بکەن،واتە لە کۆمپانیاکاندا ئیش بکەن چون زیاتر بەرپرسیارێتی تێدایە و لەناو عەمەلی تەواوی کارەکاندای کە زۆر بابەت و زانیاری نوێ دەتوانی فێربی لەیەکەم کارتدا،بەڵام لە دایرەکاندابی سەرەتای ئیشکردنت کە بتخەنە سەر پرۆژەیە کە هێشتا زانیاری تەوات پێنیە توشی کێشەو مەشاکیلتەکات لەگەڵ ستافی مقاولدا ،لەوانەش ببیتە گاڵتە جاریان ،بۆیە هەمو ئەندازیارێ سەرەتای بە ئەندازیاربونی بەهەمان ئەو هێڵەدا تێپەریوە،تەنها شت ئەوەیە کە خۆت پێ کەم نەبێت و دایم جوڵاوبیت و پرسیارکردنت بەهیچ جۆرێ پێ عەیب نەبێ ،تەنانەت زۆر
جار زانیاری لە وەستاو ستافی ئیشەکەتەوە فێرەبی ،هەتا بتوانی لەیەکەم کارتا پرسیار زۆر بکەی لەو ئەندازیارانەی کە لەپێش خۆتدا
تەخاروجیان کردوە یان لە ستافی دەستەی سەرپەرشتیارت ...لەیەکەم کاریشتدا بە پڕێکی کەم ئیشکەیت لات ئاسایبێت ،گرنگ ئەوەیە بتوانی ئەندازیارێکی عەمەلی خاوەن بڕیارت لێدەرچێت..
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموان
Engineer Rabar Saeed Osman
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت