گرێدەر ئامێرێکی هەندەسییە، ئیشی پێدەکرێت بۆ کاری پاکردنەوە و تەسویەکردن و ڕێکخستنی ئەو ڕووەی کە پێویستیەتی کاری لەسەر بکات،ئامێری گرێدەر دەتوانرێت زۆر کاری کەشی پێبکرێت لەوانە بۆ چاکردنی سلۆپی لێوار جادەکان بەو شەرتەی کە بەرزیەکی زۆری نەبێت لێوار ئەو جادەیە،کاری پێدەکرێت بۆ چاکردن و دروستکردنی ساقی تەنیشت جادەکان،کاری پێدەکرێت بۆ رێکخستی ئەساسی مەشروعەکان لەوانە گەر بانزین خانەیە دروست بکرێت سەرەتا ئەساسێکی لێڤڵی ڕێکی بۆ حازر دەکرێت ،یان ڕێکخستنی ئەساسی تانکی خەزنی ئاو و زۆر شتی کەش.... و چاکردنی سەبگرەیدی جادەو تەسوێکردن و فەرشکردنی تێکەڵەو موکەسەرو گڵی گونجاو،ئەم ئامێرە جگە لەو شفرەیەی کە لە ناوەندی گرێدەرەکە لێی بەستراوە خەرماشەشی پێوەیە کە لە هەندێک گرێدەردا دەکەوێتە بەشی دواوەی گرێدەرەکەو لە هەندێکی کەشیانا دەکەوێتە بەشی پێشەوەی شفرەکە کە بۆ کێڵاند و شیکردنەوەی ئەو ڕووە بەکاردێت کە لەسەری ئیش دەکات ..............
* ئامێری گرێدەر وەک ئامێرەکانی پێش خۆی بە پێی ئەو کارەی کە پێویستیەتی پۆلين دەکرێت بۆ ئەمانەی خوارەوە :
١-ئامێری گرێدەر بۆ ئیشکردن لەکارێکی سوکدا :
لەم جۆرە ئیشانەدا دەتوانرێت ئەو گرێدەرە بەکاربێت کە توانای مەکینەکەی لە سنوری ١٠٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ١١ تەندایە،وە درێژی شفرەکەشی لە سنوری ٣.٦ مەتردایە،هێزی چونەناوەوەی خەرماشەکەی بۆ هەلکەندن و شیکردنەوەی مەوادەکە لە سنوری ٤٠ کیلۆنیوتندایە.....
٢-ئامێری گرێدەر بۆ ئیشکردن لەکارێکی مامناوەندا :
لەم جۆرە ئیشانەدا دەتوانرێت ئەو گرێدەرە بەکاربێت کە توانای مەکینەکەی لە سنوری ١٣٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ١٣ تەندایە،وە درێژی شفرەکەشی لە سنوری ٣.٦ مەتردایە،هێزی چونەناوەوەی خەرماشەکەی بۆ هەلکەندن و شیکردنەوەی مەوادەکە لە سنوری ٨٠کیلۆنیوتندایە.....
٣--ئامێری گرێدەر بۆ ئیشکردن لەکارێکی قورسدا :
لەم جۆرە ئیشانەدا دەتوانرێت ئەو گرێدەرە بەکاربێت کە توانای مەکینەکەی لە سنوری ١٦٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٢٠ تەندایە،وە درێژی شفرەکەشی لە سنوری ٤.٢٥ مەتردایە،هێزی چونەناوەوەی خەرماشەکەی بۆ هەلکەندن و شیکردنەوەی مەوادەکە لە سنوری ١٠٠کیلۆنیوتندایە.....
٤-ئامێری گرێدەر بۆ ئیشکردن لەکارێکی قورسی دیاریکراودا :
لەم جۆرە ئیشانەدا دەتوانرێت ئەو گرێدەرە بەکاربێت کە توانای مەکینەکەی لە سنوری ٣٧٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٦٠ تەندایە،وە درێژی شفرەکەشی لە سنوری ٧.٣ مەتردایە،هێزی چونەناوەوەی خەرماشەکەی بۆ هەلکەندن و شیکردنەوەی مەوادەکە لە سنوری ١١٥کیلۆنیوتندایە.....
ئامادەکردنی بابەت :
ئەندازیار : ڕابەر سەعید عوسمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت