دروستکردنی دیوار ڕاگر لەم شوێنانەدا بەکاردێت(لە لێوار بەرزییەکی زۆر یان یان لێوار شاخێک کە بەرزییەکی زۆری هەبێت و سلۆپێکی زۆر کەمی هەبێت شاخەکە مەترسی داڕمانی هەبێت ،یان لەو شوێنانەی کە جادەکە بە لای باخێکدا بڕوات و لێوار باخەکە قولییەکی هەبێت و ترسی داڕمانی خاکەکەی هەبێت .....لەزۆرشوێنی کەدا بەپێی مەوقیعی شوێنەکە کە پیویستییەتی ).
ئەگەر بێینە سەر باسی چۆنیەتی دروستبونی دیوار ڕاگرێکی ڕێک واتە دیوارەکە بە ئاستێکی ڕێك بەرزبێتەوە ،لەم حاڵەتەدا پێویستمانە کە بزانین پانی ئەو بناغەییەی کە پێویستە بۆ دیوار ڕاگرەکە دروستکرێ چەندە ،لەم حاڵەتەدا پێویستە بەرزی ئەو دیوار ڕاگرەییە بزانین کە لە مەوقیعەکەدا دروستەکرێ،بەرزی دیوار ڕاگرەکەش بەپێی شوێنی مەوقیعەکە دەگۆڕدرێت،لەم یاساییەی خوارەوەدا پانی بناغەی دیوار ڕاگرەکە دەدۆزینەوە :
لەم نمونەیەدا گریمان بەرزی دیوار ڕاگرەکەمان (3.40m)ە،
Width base R.wall = ( 3.4/2 ) + 0.20 = 1.90m
ئەساسی بناغکە واتە سومکی بناغکەش (0.30m)ە،پێویستە ئەساسی دیوار ڕاگرەکە،کە چینی یەکەمی دیوارەکەی لەسەر دروست دەکرێت (0.15m)ی لەم دیو ئەودیوی دیوارەکەوە دەرچێت ،واتە پانی بناغەکە کە پێویستە هەڵکەنرێ دەبێتە (2.20m)،وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە...
لێرەدا بەرزی دیوارەکەمان زانراوە،بۆ ئەوەی بزانین دیوارەکەمان چەند چینە ،بەرزی دیوارە ڕاگرەکە دابەشی بەرزی یەک چینی دیوار ڕاگرەکەی ئەکەین،گریمان بەرزی یەک چینی دیوار ڕاگرەکە دەکاتە (0.32m)،بەرزی ئەم چینانەش ئەکەوێتە سەر جۆری بەکارهێنانی بەردەکە هەیانە (٢١سم) بەرزی بەردەکەیەتی بە مونەی ژێر بەردەکەو سەر بەردەکە دەگاتە (٢٥سم)،هەشیانە بەرزی بەردەکان (٢٨سم)ە،بە مونەی ژێر بەردەکاو سەر بەردەکە دەگاتە (٣٢سم).لەم نمونەیەدا (٣٢سم)ەکە بەکارەیەنین.
بەرزی یەک چین/بەرزی دیوارەکە = ژمارەی چینەکانی دیوارەکە
ژمارەی چینەکانی دیوارەکە = 3.4/0.32 = 10.625 چین
بەپێی ئەو دیزاینەی کە بۆ دیوار ڕاگرەکە کراوە،پێویستە (٥٠سم)لە دیوارەکە دەربکەوێت لە ئاستی جادەکە جگە لە کەپی سەر دیوارەکە کە خۆی (١٠سم)ە،وەک لە وێنەکەدا دیارە.وە ئەو (٥٠سم)ەی دیوارەکە کە لە ئاست جادەکە بەرزترە،پێویستە پانییەکەع (٤٠سم)بێت.پانی ئەو کەپەشی کە بەسەر ئەم دیوارە (٤٠سم)ەوە دروست دەکرێت (٥٠سم)ە،کە (٥سم)ی بەم دیو ئەودیوی دیوارە (٤٠سم)یەکەوە دەردەچێت.ئێستە لەم حاڵەتەدا ئەو (٥٠سم)بەرزی دیوارەی کە لەسەر ئاستی جادەکەوە دیارە حسابی یەک چینی بۆ دەکرێت،پێویستە (٥٠سم)ی ئەو چینە لە بەرزی دیوارەکە دەر بکەین تاوەک و ژمارەی چینەکان دیاریکەین بەم شێوەییەی خوارەوە :
3.40-0.50=2.90
ژمارەی چینەکانی دیوارەکە = 2.90/0.32 = 9 چین
کۆی هەمو چینەکان دەکاتە (١٠)چین .
* ئێستە پێویستە بزانین کە ئەو (١٠) چینەی بەرزەبینەوە ،هەر چینەو چەند (سم) ئەچینە ناوەوە تا دەگەینە (٤٠سم)ەکەی بەشی سەرەوەی دیوارەکە،بۆ زانینی ئەو چونە ناوەیەیش ئەم یاسایە بەکاردێنین :
ژمارەی چینەکان / پانی بناغەکەی = بڕی چونە ناوەوە
لێرەدا چینی ئاخیر داغڵ ناکەین واتە (٩) چینمان هەیە،پێویستە (٤٠سم) پانی چینی ئاخیری دیوارەکە،واتە چینی (١٠) کە بەرزییەکەی (٥٠سم)ە لە (١.٩٠سم)ی پانی بناغەکەی دەرکەین،ئینجا دابەشی (٩)چینی کەین.
0.40 - 1.90=1.50m
بڕی چونە ناوەوە = 1.5/9= 0.16m
کەواتە هەرچینەو کە بەرزەبینەوە (0.16m) ئەچینە ناوەوە.وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە.
ئامادەکردنی بابەت :
ئەندازیار: ڕابەر سەعید عوسمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت