گەرماو گەرم
recent

پلانی ئاوەڕۆ(drainage)


 لەهەموو بیناو جێگاکاندا بۆ فڕێدانی ئاووی پاشەڕۆ و ئاوی خراپ و بۆگەنکردوو هەروەها ئاوی سەر زەووی،هەموو ئەم ئاوانەش کۆدەکرێنەوە و سەرەتا دەچێتە هەڵگری بیناکەوەو پاشان لەوێ پاککردنەوەی لەگەڵدا دەکرێت لەرێگای بەکارهێنانی ماددەی کیمیاییەوە و هەروەها پاڵاوتنیشی بۆدەکرێت و دواتر دەنێرێتە ناو ئاوەڕۆی گشتی شارەوە.ئاوی سەر زەووی ناو بیناکەش کە بەهۆی تەڕبوون یاخود شتنی بیناکەوە دروست دەبێت پێویستە کە لەجێگایەکدا کۆ بکرێتەوە و پاشان تێکەڵاوی سیتیمی ئاوەڕۆکە ببێتەوە ئەمەش لەڕێگای دانانی (floor drain)ەوە دەبێت و بەجۆرێک کە زەوویەکە گۆشەی لاربوونەوەکەی لەهەموو لایەکەوە بۆ ناو ئاوەڕۆی زەویەکە(floor drain) بێت لەم وێنەیەشدا زیاتر ڕوونکراوەتەوە.
لە هەموو ماڵ و ئۆتێل و باڵەخانەکاندا کۆمەڵێک شت هەن دووبارەن و بەردەوام کاری لەسەر دەکەین و پێویستی سەرەکی بەکارهێنەرە وەکو دەست شۆر(sink) و دوشی حەمام(shower) و (wc) و زۆر شتی تر کە هەموویان پیویستیان بەوە هەیە کە ئاوەڕۆ پیسەکانیان لەڕێگای بۆری ئاوەڕۆوە بکرێتە ئاوەڕۆی گشتی یەوە.
ئەوەی لێرەدا پیویستە بوترێت ئەم چەند خاڵەی خوارەوەیە
١.پیویستە بۆری ئاوەڕۆ گۆشەی لاری هەبێ بەجۆرێک بۆ هەر ١ مەترێک ١ سم لەناو بیناکاندا سلۆپی هەبێ تادەگاتە ناو شەفتە میکانیکییەکان.
٢.پیویستە بۆری ئاوەڕۆی بەپێی رەنگەکانی لە جێگایەکاندا بەکاربهێنرێت نەک بە هەرەمەکی،بۆنمونە دانانی بۆری ئاوەڕۆ بۆ ژێر زەوی پیویستە پرتەقاڵی بێت بۆ ئەوەی لەکاتی دووبارە کارکردن لەو جیگایەدا ئاگاداری بوونی بۆری ئاوەڕۆ بن کرێکارەکان.
٣.بۆری ئاوەڕۆ بۆ ئاوی سەربانەکان دەتوانرێت ڕاستەوخۆ سودی لێ ببینرێتەوە بۆ ئاودانی باخ و هەندێک شت جگە لە خواردنەوە.
٣.باشترە لەناو بیناکاندا بۆری ئاوەڕۆ بە ژێر سەقفدا بڕوات چونکە کارکردن تیایدا ئاسانە.

ئەندازیار هێمن ڕەفیق
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

هناك تعليق واحد:

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.