چەند زانیاریەک لەسەر گرنگی ساقی (ditch)
،هیوادارم تیشکێک بخەمە سەر گرنگی ساقی لە تەنیشت ڕێگاکاندا :
بەشێوەیەکی گشتی دروستکردنی ساقی (ditch) لەو شوێنانەدا پێویستن کە ڕێگایەکی پێدا تێپەڕدەبێت،جا چی ئەو ڕێگەیە بە ناوچەیەکی شاخاوی و گردا تێپەڕبێت،کە پێویستە ساقیەکە بکەوێتە لێواری شاخەکەوە یان گردەکەوە لە تەنیشت ڕێگاکەدا،یان لەو شوێنانەدا کە ڕێگاکە بە دەشتێکی تەختدا تێپەڕ دەبێت کە بۆ سەلامەتی ڕێگاکە پێویستە لە هەردوو تانیشتی ڕێگاکە دروستکرێت هەتاوەکو ئەو شوێنەی پێویستییەتی ڕێگاکە،یان لە نێوان چادەیەکی دوسایدا پێویستە بەدرێژایە ئەو ڕێگەیە دروستکرێت،ئەمەش هەموو بۆ پاراستنی ئەو ڕێگایەیە لە تێکوچونی،بەشێوەیەکی گشتی کاریگەری دروستکردنی ساقی (ditch) تەنیشت ڕێگاکان بۆ لادانی تەووژمی ئاوی سەر جادەکەیە و ئاوی ئەو دۆڵو نیشێوانەی کە لەنێوان شاخەکاندا دێتە خوار بە تەوژمێکی زۆر بەرە جادەکە ،بۆیە بونی ئەم ساقییە دەبێتە دەرچەیەک بۆ تێپەڕبونی ئاوەکە و دورخستنەوەی لە جادەکە،گرنگی دروستکردنەکەشی لەوەدایە کە ئەو ئاوەی دەڕوات بەسەر جادەکەدا یان بە لێواری جادەکەدا لەکاتی باران یان هەر هۆکارێکی تر ،دەبێتە هۆی کۆبونەوەی ئەو ئاوە لەناو جادەکەدا و ڕاماڵین و کۆکردنەوەی هەمو ئەو زیخ و خاک و خۆڵەی کە لە لێواری جادەکەو شوێنی کەوە هێناویەتی ،بەوەش بەنەبونی ساقی (ditch) کاریگەرییەکی خراپی دەبەت لەسەر پێکهاتەکانی جادەکە ،بۆیە دروستکردنی ساقیەکە پاڕێزەرێکی گرنگی ڕێگاکەیە،بەوەش ڕێگرێکی زۆر بەهێز دەبێت لە بەرزنەبونەوەی ئاوی ژێر زەوی ئەو مەنتیقەیە،چونکە هەندێک لە نیشتن و تێکچونی ڕێگاکان بەهۆی بەرزونەوەی ئاوی ژێر زەوییەوەیە کە ئاستی ئاوەکە دەگاتە پێکهاتەکانی ڕێگاکە و دەبێتە هۆی تێکجونی ڕێگاکە،بۆیە بونی ساقی (ditch) و ڕێگایەک دەبێت بۆ بەرزنەبونەوەی ئاوی ژێڕ زەوی لەو شوێنانەدا کە ئاستی ئاوی ژێڕ زەوی بەرزە،قەبارەو خێرایی ڕۆیشتنی ئاوەکەش گەورەترین کاریگەری هەیە لەسەر تەمەنی جادەکە ،بۆیە پێویستە ئەو ساقییەی کە دروستی دەکەین بۆ تەنیشت ڕێگاکە پێویستە بەپێی قەبارەو خێڕایی ڕۆیشتنی ئاوەکە دیزاینی بۆبکرێت،بۆ پاراستنی ساقییەکە و جادەکەش لە ڕاماڵینی خاکەکەی و پێکهاتەکانی.
شێوازی دروستکردنی ساقییەکە لە ڕوی پانی و قوڵیەکەیەوە بەپێی ئەو قەبارەو خێرایی ڕۆیشتنی ئاوەکەوەیە لەو سنورەی کە پێیدا دەڕوات،پێویستە بەشێوەیەکی گشتی قوڵی ساقی (ditch) لە ٤٠ بۆ ٥٠ سم بێت،ئەویش لە ئاستی سەبگرەید (sub-grade) پێویستە ئەو ٤٠ بۆ ٥٠ سانتیمە نزمتربێت،بۆ پاراستی پێکهاتەکانی ڕەگاکەیە کە تەبەقەکانی تێکەڵە و موکەسەرو قیرەکەیە ،هەروەها بۆ پاراستنی ئەو پێکهاتانەشە لە بەرزبونەوەی ئاوی ژێر زەوی ،لەو شوێنانەی کە ڕێگایی پێدا تێپەڕ دەبێت زۆنگاون ،دەبێت چەند چینێک لەو خاکە هەڵگیرێتەوەو لە شوێنیا بەردی جەرمود دابنرێ تەبەق بەتەبەق ،چون ئاستی ئاوی ژێر زەوی لەو شوێنانەدا بەرزە دانانی ئە چینە بەردانە بۆ ئەوەیە وەک فلتەرێک بێت بۆ تێپەڕبونی ئەو ئاوە بۆ ناو ساقیەکە تاوەکو پێکهاتەکانی جادەکا لە نزیکبونەوەی ئوەکە لێیان بپارێزێت.
باشترین شێواز بۆ دروستکردنی ساقی (ditch) شێوازی (U) شەیپە وەک لە شێوازی (V) شەیپ،چونکە ساقی شێوازی (U) ئەو ئاوەی کە پێیدا دەڕوات بڵاوی بکاتەوە بەسەر ڕوبەرێکی زیاتر لەناو بنی ساقیەکەدا و بەمەس خێرای ڕۆیشتنی ئاوەکەس کەمدەکاتەوە و ساقییەکە لە ڕاماڵین دەپارێزێت،بە پێچەوانەوە شێوازی (V) شەیپ بنی ساقیەکە تیژە بۆیە ئەو ئاوەی پێیدا دەڕوات بەخێراییەکی زۆر دەڕوات و دەبێتە ڕاماڵینی خاکی ساقیەکە .
دەتوانم باس لە چەند هۆکارێک بکەم کە دەتوانێت ڕاماڵینی خاکی ساقیەکە بەدور بگرێت و بیپارێزێت ، لەوانە :
١-بە فراوانکردنی ساقییەکان،واتە پانی و تەختای ئەم ساقیانە دەبێتە هۆی لەخۆگرتنی قەبارەیەکی زۆری ئاو و کەمکردنەوەی خێرایی ڕۆیشتنی ئاوەکەس.
٢-دانان و جێگیرکردنی بەرد یان زیخ لە بن و تەنیشتی ساقییەکاندا بەتایبەت لەو شوێنانەدا کە ساقییەکە بەگڵێکی زەراعی نەرمدا تێپەڕ دەبێت،بەمەس ئەو بەرد و زیخانە ساقییەکە لە ڕاماڵین دەپارێزێت.
٣-ساید سلۆپی تەنیشت جادەکان،هەتاوەکو ساید سلۆپی تەنیشت جادەکان تەختربن واتە کەمتر لێژبن ئەوە ساقییەکە زیاتر لە ڕاماڵین دەپارێزێت،چونکە تا ئەو ساید سلۆپانە تیژترو لێژبن ئەوە زیاتر هۆکار ئەبن بۆ سەوزنەبونی گیا لەسەری و جێگیر نەبوینی بەردیش لە سەری،بونی گیا لەسەر ئەو ساید سلۆپانە هۆکارێکی زۆر باشە بۆ ڕانەماڵينی خاکی ساید سلۆپەکە بەوەش ساقیەکان پڕنابنەوەو ئاوەکەس بەخوڕی بە ساید سلۆپانە نایەتە خوار بۆ ناو ساقیەکە.
بەو هیوایەی سودێکی گەیاندبێ .
ئامادەکردنی بابەت :
ئەندازیار :ڕابەر سەعید عوسمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت