گەرماو گەرم
recent

Cement چیمەنتۆ

(Cement)مادەیەکە توانای پێکەوە لکان و پێکەوە بەستنی هەیە،دەتوانێت پەیوەندی دروستبکات لەنێوان پارچەکانداو یەک پارچەی بتەومان دەداتێ،چالاکترین پێکهاتەی کۆنکریتە کە قیمەتێکی زۆری هەیەو بەنرخترین پێکهاتەی کۆنکریتە.

*(Cement) پێکهاتەی کیمیای چیمەنتۆ پێکدێت لەم ئاوێتانەی خوارەوە کە ئاوێتەی سەرەکی و لاوەکین:

پێکهاتە سەرەکیەکان پێکدێن لەمانە(CaO,SiO2,Al2O3,Fe2O3)ئەمانە ڕێژەی90.8%چیمەنتۆ پێکدێنن.
پێکهاتە لاوەکییەکانیش پێکدێن لەمانە(MgO,Na2O,K2O3,TiO2,P2O5,SO3)ئەمانە رێژەی 9.2%چیمەنتۆ پێکدێنن.

* سیفەتەکانی (Cement)چیمەنتۆ کە ئەمانە ئەگرێتەخۆ:

Rate of hydration)ڕێژەی کارلێککردنی لەگەڵ ئاو،Strength developmentئەوبەهێزیەی کەوەری دەگرێ،Ultimate Strengthئەو بەهێزیەی کەبەتەواوی وەریدەگرێ،Heat hydrationئەو گەرمییەی دەیدات لەکاتی کارلێکی لەگەڵ ئاو(بەپێی ئەو پێکهاتە ئاوێتە کیمیاویە سەرەکیانەی کە پێکهاتوە لێی دەگۆڕدرێ،هەتاوەکو ڕێژەی (3CaO.SiO2,2CaO.Al2O3)زۆربێ
ئەوا ڕێژەی ئەو گەرمییەی دەیدات لەکاتی کارلێکی لەگەل ئاو زۆردەبێت،وە مقاوەمەیەکی زۆر بەهێز پەیدادەکات.وە بە پێچەوانەشەوە........

* لەچیمەنتۆ(Cement)دا سیفەتی (Setting and Hardening)مان هەیە:

یەکەمیان سیفەتی(Setting)دوجۆرە،جۆری یەکەمی پێی دەلێن(Initial setting)ئەم جۆرە ئەوکاتەیە کەچیمەنتۆکەمان لەسەرەتای دروستبونی کۆنکریت یان شەربەتاوەکەدایە لەماوەی شلبونیەتی،ماوەکەی(45)دەقەی سەرەتایە واتە چیمەنتۆکە خۆی نەگرتوە.
جۆری دووەمیشی پێیدەلێن(Final setting)ئەم جۆرەیان کەمێ لەباری شلی تێپەریوەو ڕەق بووە،بەڵام ناتوانرێ زەختێکی بەهێز بخرێتە سەری تەنها ئەوەیە کە چیمەنتۆکە خۆی گرتوەو زەختێکی کەم ئەتوانرێ بخرێتە سەری،ماوەکەشی(10)سەعاتە.
دووەمیان سیفەتی(Hardening)ئەم سیفەتەیان رەقبونی تەواوی کۆنکریتەکەیەو دەتوانرێ زەختبکرێتە سەری.

* هەنگاوەکانی (Hydration)ی چیمەنتۆ:

١-لەهەنگاوی یەکەمدا گەرمییەکی زۆر پەیدادەبێت(Rapid heat generation)،ماوەکەشی (15)دەقەی سەرەتایە.
٢-لەهەنگاوی دووەمدا کە ماوەکەی(2-4)سەعات دەخایەنێت گەرمییەکی کەمتر دەدات بەبەراورد لەگەڵ هەنگاوی یەکەمدا،واتە کارلێکی(hydration)ی لە هەنگاوی یەکەم کەمترە،هەنگاوی دووەم حاڵەتی ئیشکردنەو کۆنکریتەکە بە نەرمێتی دەمێنێتەوە،بۆنمونە ئەم حاڵەتە ئەو کاتەیە کە وەستا و کرێکار لەکاتی سەقف تێکردندا ئیشی تێدا دەکەن و روی سەقفەکە ساف دەکەن.
٣-لەهەنگاوی سێیەمدا کەماوەکەی(4-8)سەعات دەخایەنێت ڕێژەیەکی گەرمی زۆر دەدا،ئەم حاڵەتە پێی دەڵێن (Acceleration)واتە کارلێکی(hydration)ی خێرایە،لە حاڵەتی (initial setting)دەستپێدەکات تا حاڵەتی(final setting).
بۆنمونە ئەمحاڵەتە ئەو کاتەیە کە وەستاو کرێکارەکان دوای تەواو ڕێکخستنی سەقفەکەو سافکردنی بەجێی دێڵن تا ماوەی (8)سەعات ئەخایەنێت.
٤-لەهەنگاوی چوارەمدا کەماوەکەی (20)سەعات دەخایەنێت ڕێژەی ئەو گەرمییەی کە بەرهەمی دێنێت کەمدەبێتەوە،واتە کارلێکی (hydration)ی کەم دەکات،ئەم حاڵەتەش پێی دەڵێن(Deceleration).بۆنمونە ئەمحاڵەتە کەمێ چیمەنتۆکە بەرەو ڕەقبون چووە واتە گەر لە سەرلەبەیەنیا سەقفەکە تێکرابێت ئەوا لای ئێوارەکەی ئەم حاڵەتە ئەگرێتەوە.
٥-هەنگاوی پێنجەم پێی دەوترێت(steady state)واتە حاڵەتی خۆگرتوییە و ڕێژەی گەرمییەکی کەم دەدات و ماوەکەشی چەند ڕۆژێ دەخایەنێت،واتە ئەم هەنگاوە حاڵەتی (hardening)ە.

*بەهەمان شێوە (Cement)چیمەنتۆ دوو سیفەتی کەی تری هەیە کە پێی دەڵێن(Fineness and Sounding):

(Fineness)وردێتی ،هەتاوەکو چیمەنتۆکە زۆر وردبێت ئەوا
(hydration reaction)ی خێراترەو ڕێژەیەکی گەرمی زۆر دەدا.بۆنمونە سەقفێ تێدەکرێت و ماڵە دەکرێت ئەو ئاو و کەفاوەی کەلەسەر روی چیمەنتۆکە ئەمێنێتەوە کەمە لە حاڵەتێکا کە چیمەنتۆکە زۆر وردبێت،چونکە کارلێکی لەگەڵ ئاوەکەدا زۆرەو ئاوەکە کەم دەمێنێتەوە لەسەر ڕووی چیمەنتۆکەدا،بەپێچەوانەشەوە هەتاوەکو (fineness)کەمبێ ئەوا ڕێژەی (hydration)کەمە.
(Sounding)واتە گۆڕانی (volume)،ئەمحاڵەتە لەدوای (setting)ڕوودەدات،ماوەکەی چەند مانگێ یان چەند ساڵێ دەخایەنێت،ئەمەش بەهۆی (expansion) و contraction))ڕودەدا.


*جۆرەکانی چیمەنتۆ Types of Cement :

1-Ordinary Portland Cement(OPC) چیمەنتۆی ئاسای کەبەشێوەیەکی گشتی بەکاردێت :

ئەمجۆرە بۆ زۆربەی ئیشەکان بەکاردێت و گونجاوە،ئەگەر داوای سیفەتێکی تایبەتی نەکرابێ،بۆنمونە بڵێ خێرا وشک بێتەوە یان درەنگ وشک بێتەوە،ئەوا ئەم جۆرە بەکاردێت،لەم مەجالانەی خوارەوەشدا بەکاردێت :
(Pavement,Sidewalks,Reinforced concrete,Buildings,Culverts,Sewers,Water pipe and Masonry units)
پێکهاتە کیمیاییەکانی(OPC)بەم شێوەیەیە :
C3S ──→40-65%
C2S──→8-30%
C3A──→8-12%
C4AF──→7-12%

2-Modified Portland Cement(MPC) :

ئەمجۆرە لەو شوێنانەدا بەکاردێ کەڕێژەی (Sulphate)گۆگردات لەڕێژەی ئاسای زۆرتربێت،ڕێژەی گەرمی کەم بەرهەم دێنێت بەبەراورد لەگەڵ(OPC)،وە ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەرمی زیاترە بەبەراورد لەگەڵ(LHPC).
ڕێژەی(C3A=6%)کەمترین ڕێژەیە بۆیە گەرمی کەم بەرهەم دێنێت.
ڕێژەی(C3S=46%)

3-Rapid Hardening Portland Cement(RHPC) :

لەناوەکەیەوە دیارە کە ئەم جۆرەیان مقاوەمەی زۆرە،مقاوەمەکەی زیاترە لەOPC))لەتەمەنی یەک ڕۆژی تاوەکو حەوت ڕۆژی،چونکە ڕێژەی (C3S) زیاترە بەبەراورد لەگەڵ(OPC)،بەڵام لە (28)ڕۆژیدا جیاوازی مقاوەمەکەیان لەیەک نزیک دەبێتەوە تاوەکو دەگەن بەیەک ئاست،ئەمجۆرە پێویستە بەکار نەهێنرێت لەپرۆژەی گەورە(Mass Construction)،وەک بەنداو و کۆڵۆمی گەورەی پردەکان......لەبەرەوەی ڕێژەیەکی زۆر گەرمی بەرهەم دێنێت و لەو پرۆژە زۆر گەورانەدە بەرگەی ئەو برە زۆرە گەرمی ناگرێت.
دوو جۆر(RHPC)مان هەیە:
a)Extra Rapid Hardening Portland Cement :
ئەم جۆرەیان ڕێژەیەکی زۆر (CaCl2)تێدایە،نابێت لەو پرۆژانەدا بەکاربێت کە ئاسنی تێدایە چونکە کارلێکی لەگەڵ دەکات.وە بەکاریش دێت لەجەوی ساردا چونکە ڕێژەیەکی گەرمی زۆر بەرهەم دێنێت،بۆ ئیشێک بەکاردێت کە لەماوەیەکی کەمدا مقاوەمەیەکی زۆر پەیدا بکات.
Ultra High Early Strength Portland Cement(b :
ڕێژەیەکی زۆر گەرمی بەرهەم دێنێت و مەقاوەمەیەکی بەهێز پەیدا دەکات لەماوەیەکی کەمدا،بەڵام ڕێژەی (CaCL2)کەمە بۆیە دەتوانرێ لەو پرۆژانەشدا بەکاربێت کە شیشی تێدابێت.

4-Low Heat Portland Cement(LHPC) :

ئەمجۆرەیان گەرمییەکی کەم بەرهەم دێنێت بەبەراورد لەگەڵ(OPC)،مقاوەمەش پەیدا دەکات لەماوەیەکی درێژدا تاوەکو لە ئەخیر ماوەدا ئەگاتە مقاوەمەی(OPC)،لەبەرئەوەی گەرمییەکی کەم بەرهەم دێنێت لە مەشروعە گەورەکاندا بەکاردێت وەکو بەنداو و کۆڵۆمە گەورەکانی پرد(Mass Concrete Structure).
ڕێژەیەکی کەم لە (C3A,C3S)تێدایە،

5-Sulphat Resisting Portland Cement :

ئەمجۆرەیان لەخاکێکدا بەکاردێت کە ڕێژەی(Sulphat)ی زۆربێت،بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو گۆگرداتە.
ڕێژەی (C3A)کەمە بەڕێژەی(1%-5%)بەڵام ڕێژەی (C4AF) زیاترە لە (OPC).
بەهێواشی مقاوەمە پەیدا دەکات بەڵام لە ئاخیرەوە مقاوەمەکەی زۆرترەبێ لەOPC)).

ئامادەکردنی بابەت:
ڕابەر سەعید عوسمان
ئەندازیاری ڕووپێوان
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.