گەر پێناسەیەکی گشتی بکەین،بلدۆزەر ئامێرێکی هەندەسییە لە چەند جۆرێک پێکهاتووە،ئیشی پێدەکرێت بۆ کێلان و پاڵپێوەنانی ئەو مەوادەی کە ئیشی لەسەردەکات بەچەند جۆرێکی جیاواز،لەگەڵ ئەمانەشدا کاریپێدەکرێت بۆ لابردن و پاڵپێوەنانی بەردو زیخ و مەوادی ڕەق و بەهێز،دوشێوازیشی هەیە ،هەیانە بەس تەنها ئامێری بلدۆزەرەکە کێلەی پێشەوەی پێوەیە ،هەشیانە ئامێری بلدۆزەرەکە جگە لە کێلەکەی پێشەوەی گاسنێکی هەڵکەندنیشی پێوەیە لە دواوەی بلدۆزەرەکە ......
* پۆلێنکردنی ئامێری بلدۆزەر :
ئامێری بلدۆزەر دابەشدەکرێت بۆ چەند ئاستێکی جیاواز،بەپێی گرنگی ئەو ئیشەی کە داوادەکرێت،بەپێی ئەو ئیشەی کە پێویستیەتی پۆلێنەکەی تەواودەکرێت و دەخرێتە ڕوو ئەو کارانەی کە ئامێری بلدۆزەر پێی هەڵدەستێت بەم شێوانەی خوارەوە :
١-ئامێری بلدۆزەر بۆ ئیشپێکردنی کارێکی سوک :
ئەم بلدۆزەرە توانای مەکینەکەی لە سنوری ٥ کیلۆواتە،وەکێشی ئیشکردنەکەی لەسنوری ٧ تەندایە،واتە ئامێری بلدۆزەرەکە لەکاتی ئیشکردندا کێشەکەی دەگاتە ٧ تەن،پانی کيلەکەشی دەگاتە ٢.٢٥ مەتر،بۆ ئەم جۆرە ئیشانە ئەو جۆرەی بلدۆزەر بەکاردێت کە بەس کێلەکەی پێوەیە واتە بێگاسنە.ئەم جۆرە بلدۆزەرەش لەو ئیشانەدا بەکاردێت کە چەند تەپۆڵکەیەکی خۆڵ و خاشاک کۆبوبونەوە بویسترێت لاببرێت و پاڵی پێوەنرێت .
٢-ئامێری بلدۆزەر بۆ ئیشپێکردنی کارێکی سوک و مام ناوەند :
هەردوو جۆرەکەی بلدۆزەر لەم حاڵەتەدا بەکاردێت،توانای مەکینەکەشی لە سنوری ١٠٠ کیلۆواتدایە،وە کێشی ئیشکردنەکەشی دەگاتە ١٥تەن،پانی کێلەکەشی دەگاتە ٣ مەتر.ئەم جۆرە بلدۆزەرە لەو ئیشانەدا بەکاردێت کە تاڕادەیەکی زۆر مەوقیعی شوينەکە لەگڵ پێکهاتبێت ،واتە بەردەڵان و شاخی بەهێز نەبێت بۆ نمونە بۆ بڕینی هەندێ بەرزی لە ناو جادەدا هەبێت یان فروانکردنی ڕێگەیەک بە پانیەکی تاڕادەیەک کەم ...
٣-ئامێری بلدۆزەر بۆ ئیشپێکردنی کارێکی مامناوەندو بەهێز :
لەم حاڵەتەدا بەس ئەو جۆرەی بلدۆزەر بەکاردێت کە گاسنیشی پێوەیە لە دواوە،توانای مەکینەی ئەم جۆرە بلدۆزەرە لە سنوری ١٣٥ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی دەگاتە ٢٠ تەن،پانی کێلەکەشی دەگاتە ٤.٢٥ مەتر،ئەم جۆرە بلدۆزەرە لەو شوێنانەدا بەکاردێت کە مەوقیعەکە کەمێ بەردەڵان بێت .
٤-ئامێری بلدۆزەر بۆ ئیشپێکردن کارێکی قورس :
لەم حاڵەتەدا بەس ئەو جۆرەی بلدۆزەر بەکاردێت کە گاسنیشی پێوەیە لە دواوە،توانای مەکینەی ئەم جۆرە بلدۆزەرە لە سنوری٢٩٥ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی دەگاتە ٣٣ تەن،پانی کێلەکەشی دەگاتە ٤.٢٥ مەتر،گاسنەکەی پشتەوەی بە کێشی ٣٠٠٠ کیلۆنیوتن توانای چونە ناوەوەی هێنانە دەرەوەی زەویەکەی هەیە ،ئەمەش بەکاردێت بەپێی تەبیعەتی ئەرزەکە.ئەم جۆرەش بەکاردێت لەو شوێنانەدا کە مەقلەعی تێکەڵەن و مەوادەکە پێکهاتووە لەشاخێک بەهێز کە پێویستە بە گاسنەکە هەڵکەندرێت و ببڕدرێت پاشان پاڵی پێوەبنرێت....
٥--ئامێری بلدۆزەر بۆ ئیشپێکردن کارێکی قورس و بەهێز :
لەم حاڵەتەدا بەس ئەو جۆرەی بلدۆزەر بەکاردێت کە گاسنیشی پێوەیە لە دواوە،توانای مەکینەی ئەم جۆرە بلدۆزەرە لە سنوری٥٩٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی دەگاتە١٠٠ تەن،پانی کێلەکەشی دەگاتە٦مەتر،گاسنەکەی پشتەوەی بە کێشی٦٥٠٠ کیلۆنیوتن توانای چونە ناوەوەی هێنانە دەرەوەی زەویەکەی هەیە ،ئەمەش بەکاردێت بەپێی تەبیعەتی ئەرزەکە.ئەم جۆرەش بەکاردێت لەو شوێنانەدا کە بەرذەڵانێکی بەهێزە و پێکهاتەیەکی بەردی بەهێزی هەیە کە پێویستی بە کێشێکی بەهێز هەیە تاوەکو بەو گاسنە بیشکێنێت و بیکێڵدرێت پاشان بەو کێلەی پێشەوەی بە هێزی لاشەی بلدۆزەرەکە پاڵ بەو بەردانەوە بنێت.......
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت