گەرماو گەرم
recent

کێشەی سەری مەنهۆڵی سەرشەقامەکان چییە؟


کێشەی سەری مەنهۆڵی سەرشەقامەکان چییە؟پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم کێشەیە بکەین؟کام جۆری سەری مەنهۆڵە پیویستە دابنرێت؟

وەکو هەموو لایەک دەیبینین ڕۆژانە لەسەر شەقامەکانمان چەندین مەنهۆڵ هەن کەڤەرەکانیان یاخوود قەباغەکانیان دەکەونە سەر شەقامەکان و کە چەندین کێشە بۆ شۆفێرەکان درووست دەکات و هەندێک جار دەبێتە مایەی کیشەی گەورە بەتایبەت ئەو سەری مەنهۆڵانەی کۆنکریتین،ئەمە جگە لەوەی کە بەرزو و نزمییەکی یەکجار زۆریان هەیە کەگەڵ ئاستی قیرەکەدا و هاوڵاتیانی توشی گرفت کردۆتەوە،من لەم بەشەدا پێم خۆشبوو تیشک بخەمە سەر ئەم بابەتە کە چ جۆرە سەرێک بۆ مەنهۆڵەکان دابنرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان تووشی گرفت نەبنەوە.



لەراستیدا هاوڵاتیان توشی دووجۆر گرفت ئەبنەوە بەهۆی هەموو ئەو مەنهۆڵانەی لەم ووڵاتەدا بوونیان هەیە ئەوانیش:

١.بەرزی و نزمی ئاستی مەنهۆڵەکە لە ئاستی قیرەکەوە،ئەم جۆرەیان هەموو شارەکانی ئەم ووڵاتە پێیەوە گیرۆدە بووە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئۆتۆمبیلەکانی ئەم ووڵاتە درووستکردووە و چارەسەری ئەمەش تەنها لەڕێگای کارکردنی ووردترەوەیە لەسەر ئەو ڕووپێویەی بۆ شەقامەکان کراوە و هەروەها گونجاندی پڕۆفایلی مەنهۆڵ بەپیی ئەو نەخشە تۆپۆگرافیی و هەروەها ئەو ڕووپێویەی کە کراوە بۆ شەقامەکە،من زیاتر لەسەر خاڵی دوو دەدوێم و مەبەستمە قسەی لەسەر بکەم.

٢.جۆری سەری مەنهۆڵەکە یان (قەباغی مەنهۆڵەکە)کە لەسەر رووی شەقامەکان دەردەکەون،لەم خاڵەدا تیشک دەخەمە سەر شێوەی سەری مەنهۆڵەکە کە پێویستە چۆن بێت.

بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆر سەری مەنهۆڵمان هەیە کە لەسەر شەقامەکان کە لەهەندێ شوێن کۆنکریتییە و لەهەندێ شوێنی تر ئاسنە(Cast iron)ە،لەجۆری کۆنکریتییەکە بەگشتی شێوەی لاکێشە یاخود چوارگۆشەمان هەیە و لەو جۆرانەش کە ئاسنن هەردوو جۆرەکەیمان هەیە واتە بازنەیی(خڕ) و لاکێشەییش دەبینین،ئایا با بپرسین کام جۆرە بەکاربهێنرێت باشترە؟سەری مەنهۆڵی کۆنکریتی یاخود ئاسن؟

لەوەڵامدا دەڵێن بەکارهێنانی سەری مەنهۆڵی ئاسن باشترە وەک لە کۆنکریتی چونکە:
١.پارەیەکی کەمتری تێدەچێت؟
٢.بەرگەی باران و بەرکەوتنی زیاتر دەگرێت.
٣.توشی چەمانەوە(bending)نابێتەوە.
٤.لەکاتی ڕوودانی لافاودا بە ئاسانی سەری مەنهۆڵەکە لادەبرێت توشی گرفت نابین بەو هۆیەوە.

٥.کێشی ئاسنەکە ئەگەر بەراورد بکرێت بە کۆنکریتەوە سوکتر دەردەچێت وەک لە کۆنکریتەکە چونکە کە بەکۆنکریت کردمان پێویستە بەرزیەکەی زۆربێت بۆیی بەئاسانی توشی چەمانەوە(bending)نەبێتەوە کە پێویستە نزیکی ٢٠ سم بەرزبێت،بۆیە کاتێک ئیشمان لەناو مەنهۆڵەکەدا هەبێت لابردنی ئاسنەکە ئاسانترە وەک لە چیمەنتۆکە.
TechInfo Sheet Manholes
لەهەندێ جێگاشدا هەیە کۆنکریتەو بەڵام لەناوەراستی کۆنکریتەکەدا جۆری ئاسن دانراوە کە بەرای من ئەم دووجۆرە تێکەڵاوکردنە ئیش زیادکردنە بۆخۆمان ئەگەر نا پێویست ناکات و دەتوانین هەر لەسەرەتای بەرزکردنەوەی ئاوەڕۆکەوە کە دەمانەوێت بیهێنینە سەر زەوی بە کۆنکریتی بازنەیی بیهێنینە سەرەوە وەک لەم وێنەیەدا دیارە و نەک خۆمان توشی کاری وابکەین کە هەر باش نییە چونکە لەم بارەدا لەوانەیە ئاستی سەری مەنهۆڵ و قیرەکە وەک یەک نەبن لەهەمان کاتدا ئاستی کۆنکریت و ئاستی سەری مەنهۆڵە ئاسنەکەش وەک یەک نەبن لەم بارەدا کاتێ ئۆتۆمبیل بەسەریدا دەڕوات رووبەرەکە توشی لەرەلەریکی زۆر دەبێتەوە واتە (vibration)ێکی زۆر درووست دەبێت کە پاش ماوەیەک پیویستی بەوە دەبێت بگۆرێت چونکە لەڕۆژێکدا نزیکی ٣٠٠-٥٠٠ جار توشی ئەم جۆرە لەرەلەرە (vibration)ە دەبێتەوە.

ئێستا بۆمان یەکلا بۆیەوە کە جۆری سەری مەنهۆڵی ئاسن باشترە لە کۆنکریتی،بەڵام با ئێستا بپرسین ئایا چ جۆرێکی سەری مەنهۆڵی ئاسنی هەڵبژێرین؟بازنەیی(خڕ)یان لاکێشەیی؟

لەوەڵامی ئەمەشدا دەڵێین کە سەری مەنهۆڵی ئاسنی بازنەیی(خڕ)باشترین جۆری سەری مەنهۆلەکانە و دەتوانریت لە هەمو جێگایەکدا بەکاربهێنرێت،چونکە:

١.بەهۆی ئەوەی سادەیە و هەروەها کرداریشە و لە زۆربەی ووڵاتەکانی دنیا هەر ئەمجۆرەیە.
٢.لەبەر ئەوەی هیچ گۆشەیکی تیژی نییە(سوچی نییە)بەئاسانی دەتوانرێت لەجیگای خۆی دابنریت و یەنها لەیەک جێگاوە رێک ئەکرێت و دواتر خۆی دەچێتە جێی خۆی،بەڵام سەری مەنهۆڵی چوارگۆشەیی پێویستە لە دوو سوچەوە بەڕێکی دابنرێت ئەوکات دەچێتە جێی خۆی.

٣.سەری مەنهۆڵی بازنەیی بەئاسانی دەتوانریت کە بجوڵێنرێت و لە جێگایەکەوە ببرێت بۆ جێگایەکی تر چونکە هیچ سوچێکی تێدا نییە لەکاتێکدا جۆری لاکێشەیی ئەم خاسیەتەی نییە.

٤.شێوەی بازنەیی یاخود هێلکەیی لەهەموو شتێکدا توانای بەرگەگرتنی زیاری هەیە و کەمتر لە جۆری لاکێشە توشی چەمانەوە و کێشەی تر دەبن.

٥.ئەگەر ڕۆژێک کارێک هەبێت لەناو مەنهۆڵەکەدا ئەوە جۆری بازنەیی باشترە و کریکارەکە دەتوانێت بە ئاسانی بچیتە ناو مەنهۆڵەکەوە و بێتە دەرەوە چونکە جۆری لاکێشەیی لەوانەیە ئازاری کریکارەکە بدات ئەگەر بەهەڵە بجوڵێتەوە کاتی چونە ناو مەنهۆلەکەو هاتنە دەرەوەکەی.

٦.یەکێک لەسودە گرنگیەکانی سەری مەنهۆڵی بازنەیی ئەوەیە کە هەرچۆنێک داینێین ناکەوێتە ناو مەنهۆڵەکەوە چونکە هەموو لاکانی یەک درێژیان هەیە کە ئەویش تەنها تیرەکەیەتی،بەڵام جۆری لاکێشەیی کاتێک دایدەنیتە جیگاکەی خۆی لەوانەیە بکەوێتە ناو مەنهۆڵەکەوەو دواتر دەرنایەتەوە لە زۆربەی بارەکاندا

وەرگیراوە 

b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.