گەرماو گەرم
recent

كۆنكریت كردن له‌ كه‌ش و هه‌وای سارد

Concrete work in Cold Weather: کۆنکرێت کردن لە کەش و ھەوای زۆر سارد نابێت ئەنجام بدرێت بەتایبەت کاتێک کەش و ھەوا لە خوار 5 پلەی سەدیەوە بێت تاکو پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە ، بەڵام لەبەر ھەرھۆکارێک ئەگەر ڕێگەدرا دەبێت ئەم ڕێگاچارانەی خوارەوە بگرینەبەر:
• گەرم کردنی ئەو ئاوەی بەکاردێت یاخود (aggregates)یان ھەردووکیان بۆ پلە گەرمیەک کەمتر نەبێت لە 21°C وە زیاتر نەبێت لە 66°C ئەوە پێش ئەوەی لە میکسەر بکرێت.
• ئەگەر ڕێگەی سەرەوە بە کار نەھات دەکرێت دوای گرتنەوەی کۆنکرێت و ڕۆکردنی بۆ ناو میکسەر ، لە ناو میکسەر بە ئامێرێکی گەرمکەر کۆنکرێتەکە گەرم بکرێت بۆ پلە گەرمیەک کە لە 10°C کەمتر نەبێت و لە 27°C زیاتر نەبێت.
• نابێت ھیچ مەاودێکی بەستوو بەکار بێت.
• چیمەنتۆ یاخو لم ئەگەر ھەندێکی بوو بوو بە تۆپەڵ بە ھۆی سەرماوە نابێت بەکاربێت.
• ئەو جێگایەی کە کۆنکرێت دەکرێت (Base or Sub-base course) لە کاتێکدا بەستبێتی نابێت بەھیچ شێوەیەک کۆنکرێت بکرێت.
• ئەگەر لەو کاتەی کە کۆنکرێت دەکرێت مەترسی ھەبوو شەو بیبەستێت دەبێت چیمەنتۆی زوو ڕەق بوو بەکاربێت ، یاخود مواد مضافى وای تێبکرێت کارلێکەکە خێراتر بکات و زوو ڕەق بێت ، وە ئەگەر ھەوڵبدرێت دابپۆشرێت باشترە.

پشتیوان زرار تاھیر
مالپه‌ری ئه‌ندازيارانی كۆنستره‌كشن
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.