* واباشە مەودای قەفیزی رەباتەکان نزیک بێت لەو ناوچانەی کەلە سەپۆرتەوە نزیکن ، وە لە شوێنی یەکتربرینی رەباتەکان ئەمیش بۆ رێگرتن لە کاریگەری گرفتەکانی هێزی بڕین shear force
* هەموو یەک مەتر سێجاکۆنکرێتی سەقف پێویستی بە ۸٠ بۆ ۱٠٠ کگم شیش هەیە بە شێوەیەکی گشتی ، بۆنمونە:
وایدانێ سەقفێکی کۆنکێتی شیشدار ٥٠ م۳ کۆنکرێتی پێویستە
ڕێژەی شیش = ۱٪ _ ۱.٥ ٪
ئەگەر معدل وەربگرین = ۱.۲٥٪
قەوارەی ئاسنی پێویست = ٥٠ * ٠،٠۱۲٥
= ٠،٦۲٥
کەواتە کێشی ئاسنی دیاری کراو = ۷۸٥٠ * ٠،٦۲٥
= ٤۹٠٦ کگم
= ٥ تۆن
* ئەگەر کراوە لە خانودا هەبوو وە گەورەبێت ئەوا پێویستی بە بەستنی جسر هەیە بە درێژی و پانی کراوەکە وە هەروەها پێویستە شیش بە لاری لە گۆشەکاندا دابنرێت بۆ رێگرتن لە درز
* هەرەس هێنانی بینا یان خانوو بەهۆی بێ هێزی کۆنکرێت زۆر خراپترە و مەترسیدارترە وەک هەرەس هێنانی بەهۆی کەمی شیشەوە چونکە هەرەس هێنان بەهۆی خراپی و بێ هێزی کۆنکریت لە ناکاو دەبێت و بەشێوەی تەقینەوەیەکی گەورەیەو بوار بە دەربازبوونی کەسانی ناو بینا یان خانووەکە نادات.
وەرگیراوە لە پەیجی
ئەندازیاری شارستانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت