گەرماو گەرم
recent

هەندێک زانیاری دەربارەی بلۆک :


لەێێستادا بلۆک یەکێکە لەو ماتێریاڵانەی کە بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکاردێت بۆ کاری بیناسازی وەبەقەبارە گەورەتر و قورسترە لە خشت.
پێکهاتەی بلۆک بریتییە لە لم و چیمەنتۆ ، کەلەرێی ئامێری میکانیکییەوە بۆ پتەوی و هێز پەیداکردن باش دەکوترێتەوە.
پانی : لە 10 سم بۆ 30 سم 
بەرزی : 10 سم بۆ 30 سم
درێژی : 10 سم بۆ 60 سم
بۆ ئەوەی بلۆکێکمان دەستبکەوێت کە توانای پاڵەپەستۆی زۆربێت هەندێک هۆکار هەیە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر زیادکردن یان کەمکردنی پالەپەستۆی بلۆک هەیە :
1- ڕێژەی ئەو جیمەنتۆییەی تێیدایە.
2- جۆری دروستکردن و پەستانەوەی.
3- پاراستنی لە وشک بوونەوە تا خۆی دەگرێ و بەهێز دەبێت.
هەروەها نابێت بلۆکێک بەکاربێنرێت کەبەرگری پاڵەپەستۆی لە 5میگاپاسکاڵ کەمتر بێت بەتایبەت بؤ دیواری هەڵگر.
هیچ بلۆکێک نابێت بەکاربهێنرێت بۆ کار دوای ئەوەی 14 ڕۆژ بەسەر دروستکردنیدا تێنەپەڕیبێت ، وە بەگشتی نابێت درزی تیابێت یان پیس بێت.

وەرگیراوە لە پەیجی
ئەندازیاری شارستانی
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.