مادده‌یه‌كی پیكهاته‌ی بینایه ، پیكدیت له (چیمه‌نتۆ ) واته cement به‌زۆری پۆرتلاند سیمینت یان هه‌ر جۆره ماده‌یه‌كی لكینه‌ر (cementitious ) وه‌كو Fly ash یان slag cement ، هه‌روه‌ها تیكه‌له‌ی چه‌و یان به‌ردی شكاو (crushed stone ) یان لایمستۆن یان گرانایت ، هه‌روه‌ها لم و ئاو له‌گه‌ل هه‌نگاوی كۆتایی تیكه‌لكردنیان
واته
چيمه‌نتۆ + ئاو + چه‌و + لم
ووشه‌ی كۆنكریت ووشه‌یه‌كی لاتینیه له‌وه‌وه هاتوه concretusواته ماده‌یه‌كی په‌ستیوراو یان چر یان ووشه یه‌كی تر بۆی (concrescere) وه یه‌كه‌م ووشه con به مانای( پیكه‌وه )ديت هه‌روه‌ها ووشه‌ی دووه‌م ( crescere ) به مانای گه‌شه‌كردن دیت
كۆنكريت ره‌ق ده‌بيت پاش تيكه‌لكردنی له‌گه‌ل ئاو و پاشان جيگيركردنی له و شوينه‌ی كه ده‌مانه‌وی ( قالب)
ره‌ق بوونه‌كه به هۆی پرۆسه‌يه‌كی كيميايی ده‌بيت پيی ده‌لين ( هايدره‌يشن )(Hydration ) كارليكيكی گه‌رمی يه له نيوان ( ئاو و چيمه‌تنۆ ) ه‌كه رووده‌دات .
له سالی ٢٠٠٦ ليكۆلينه‌وه‌يه‌ك كرا كه هه‌ر ساليك ٧.٥ بليون مه‌تر سیجا كۆنكريت به‌رهه‌م ده‌هينريت كه هه‌ر كه‌سيك له‌سه‌ر زه‌وی زياتر له يه‌ك مه‌تر سيجای به‌رده‌كه‌وی
به‌كارهينانه‌كانی :
١- به‌شيوه‌يه‌كی به‌رفراوان به‌كاريت له بيناسازی دا
٢- بۆ دروستكردنی فاوه‌نده‌يشنی بيناكان
٣- بۆ پرد و فاوه‌نده‌يشنی پرده هه‌لواسراوه‌كان و هه‌موو جۆره‌كانی تر
٤- بۆ دروستكردنی ريگاوبانه‌كان كۆنكريت كردنيان
٥- به‌نداو به شيوه‌يه‌كی فراوان به‌كارديت ( به‌نداوی هوڤه‌ر نموونه‌يه‌ك بۆی )
٦- دروستكردنی بلۆك و ديواری كۆنكريتی
٧- بۆ بناغه footing و pile ...ز
٨- بۆ دروستكردنی خه‌زان و كه‌ناله ئاوييه‌كان
ئه‌ندازيار به‌لين زرار عبدالصمد شيخه‌روانی
وه‌رگیراوه له :
مالپه‌ری ئه‌ندازيارانی كۆنستره‌كشن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت