پرسیارێكى عه‌مه‌لى: بۆئه‌وانه‌ى شاره‌زایان له دیزاینى رینفۆرس كۆنكریت هه‌یه. ئایا له بناغه دا مه‌رجه ده‌بێت ئیلا دیتێله‌كه‌ى وه‌ك رسمى (ئه‌ى) بێت؟ یان (بى) یش ده‌بێت؟
وه‌لام (زۆر) به كورتى: به‌لێ (بى) ده‌بێت. B
روونكردنه‌وه‌یه‌كى زۆر كورت: له‌وه‌یه هه‌ندێك هاورێ ته‌نیا به‌و دیتیلانه رازى بین كه پێشوتر دیویانه. به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تى دیزاینى نوى ده‌كه‌نه‌وه.
دیتێلى (بى) ئه‌گه‌ر هه‌مان رێژه‌ى شیشى (ئه‌ى) به‌كاربێنى به‌رگه‌ى زیاتر ئه‌گرێت. به واتایه‌كى تر دیتیلى (بى) ئیكۆنومى تره زۆر.
به‌لام زیاتر (ئه‌ى) ده‌كرێت جونكه له دانانى شیشه‌كه وه‌ستا كه‌متر هه‌له‌ى تیدا ده‌كات.
له دیتیلى (بى) دا شیشه‌كان له‌و شوینانه زیاتر دانراون كه معه‌ریزن بۆ زۆرترین مومینت. وه به‌شه‌كه‌ى تریش شیشیكى كه‌مترى لى داده‌نریت (مینیمه‌م) بو كه‌مكردنه‌وه‌ى كراك (درز) و پاشان گواستنه‌ىوه‌ى لۆد له بومه‌له‌رزه‌دا.
Engineer Rawaz Mohammad
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت