ستادپرۆ يه‌كيكه له پرۆگرامه به‌هيزه‌كان بۆ بواری ديزاين و ديزاين كردنی بينا كۆنكريتی و هه‌روه‌ها ستيل يش ، ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته ده‌مه‌وی باسی بكه‌م چه‌ند خاليكی گرنگه له ستادپرۆ ، ئايا ستادپرۆ چۆن ديزاين ده‌كات ؟ ئايا ستاد پرۆ ته‌نها بۆ پيداچوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانه يان بۆ ديزاينی ته‌واو ده‌توانری به‌كاربيت ؟
سه‌ره‌تا هه‌موو كاريكی ديزاين به ده‌ست ده‌كريت ئينجا به كومپيوته‌ر پيداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كريت
ئه‌گه‌ر نموونه‌يه‌كی ديزاين بده‌يت به ستاد پرۆ پيش ئه‌نجامدانی كاری شيكاری ستادپرۆ داوای چی ده‌كات ؟
يه‌كه‌م خال ده‌بيت مۆديله‌كه‌ت ی پيبده‌يت واته بينايه‌كی چه‌ند قات واته شيوه‌ی بيناكه و دريژی و پانی و په‌رزی .
دواتر ستاد پرۆ داوای سيكشن ده‌كات واته پانه‌برگه‌ی هه‌ريه‌ك له بيم ( جسر) و كۆلۆم ( دينگه) و سه‌قف ه‌كه داواده‌كات .
واته ستاد پرۆ ناتوانی ديزاينی سيكشن يان پانه‌برگه‌ت بۆ بكات
كاتی كه مۆديله‌كه‌ت ته‌واو كرد و هه‌موو زانياريه‌كانت دا به پرۆگرامه‌كه ستداپرۆ كرداری شيكاری ده‌كات پاشان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی شيكاری ديزاين ده‌كات ته‌نها دۆرزينه‌وه‌ی ريژه‌ی ته‌سليح ه بۆ بيم و كۆلۆمه‌كان هه‌روه‌ها پيداچوونه‌وه بۆ پانه برگه‌كانيش ده‌كات
نموونه ئه‌گه‌ر بيميك پانه‌برگه‌ی ٣٠*٣٠ بيت كاتی ستادپرۆ شيكاری و ديزاينی بۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و برگه‌يه نه‌گونجاو بوو له‌گه‌ل لۆده‌كانت ده‌ليت ئه‌م پانه‌برگه‌يه بچووكه و پيويسته زياد بكريت .
وه ئه‌گه‌ريش پانه‌برگه‌يه‌كی گه‌وره‌ت دا پيی نمونه ٥٠ * ٥٠ كاتی شيكاری و ديزاينی ستيلی بۆ ده‌كات ده‌نوسيت هه‌موو شتيك ته‌واوه ئه‌م برگه‌يه هيچ كيشه‌شه‌كی نيه . راسته هيچ كيشه‌شكی نيه و ته‌حه‌مولی لۆد ده‌كات به‌لام له‌وانه‌يه ئه‌م برگه‌يه زۆر بيت بۆ ئه‌و لۆده و له واقيع پيويستمان به برگه‌يه‌كی بچوكتر بيت وه‌ك و ٤٠*٤٠ .
ده‌بينين له‌هه‌ر لايه‌و ١٠ سم كۆنكريتی زياد مان به‌كارهينا وه ديزاين بۆ ئه‌وه ده‌كريت كه پاره بگه‌رينيته‌وه ودلنياش بيت له‌و بينا يه كه هيچ كيشه‌يه‌كی نابيت بۆ داهاتوت.
جگه له‌وه‌ش كۆنكريت له ١ مه‌تر سی جا دوو ته‌ن و ٤٠٠ كيلۆ يه واته هه‌ر چه‌ند كۆنكريتی كه‌متر به‌كاردبينين ئه‌وا بيناكه كيشی كه‌متر ده‌بيته‌وه به‌مه‌ش بۆ دروستكردنی فاونده‌يشنه‌كه باشتره له‌وانه‌يه پيويستی به فاونده‌يشنی قوول نه‌بيت ئه‌و كاته .
له كۆتاييدا ستاد پرۆ ناتوانی ديزاينی سيكشنی گونجاو بكات واته ستادپرۆ ته‌نها پيداچوونه‌وه بۆ سيكشنه‌كان ده‌كات .
ئه‌گه‌ر به ده‌ست ديزاين بكه‌يت به هه‌ر ريگايه‌كی ديزاين بيت ئه‌وا چی ده‌ۆزيته‌وه‌يه‌كه‌م پانه‌برگه‌ی پيوست دووه‌م ريژه‌ی ته‌سليح ، به‌لام ستاد پرۆ دووه‌م ده‌دۆزيته‌وه و پيداچوونه‌وه بۆ يه‌كه‌م ده‌كات .
ئه‌ندازيار به‌لين زرار عبدالصمد شيخه‌روانی
وه‌رگیراوه له :
مالپه‌ری ئه‌ندازيارانی كۆنستره‌كشن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت