لەچەند پۆستێکی جیاوازدا باسی ئامڕازەکانی پێوان دەکەم بۆ پێوانی دووری
١-مەتری هەندەسی (Engineering Tapes) :
ئەم جۆرەی مەتر دروست بووە لە ستیل،(١\٤ بۆ ٣\٨ ئینج)پانییەکەیەتی وە کێشەکەشی (٢ بۆ ٣ IB\100ft)،ئەم جۆرەش پلە پلە کراوە بە شێوەیەکی گشتی لە (١٠٠فوت)،هەرچەنە چەند درێژییەکی جیاوازیشی هەیە لەوانە (٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هەتا ٥٠٠ فووت)،دیاریش کراوە بە (feet,metric,tenths,hundreths)،ئەم جۆری مەتری پێوانەیەش درێژییە ستانداردەکانی بریتییە لە (٣٠،٦٠،١٠٠ هەتا ١٥٠ مەتری)،هەموو جۆرەکانی ئەم مەترەش هەڵ بەستراوە بە بەسەر بەکرەیەکی حەلقەی.
٢-مەتری نەگۆر (Invar Tape) :
ئەم جۆرەی مەترە لە باشترین جۆرەکانی مەترن،کە خۆی ئەگونجێنێت لەگەڵ هەمو پلە گەرمییە جیاوازەکاندا،کە کار ناکاتە سەر درێژی و کشانی مەترەکە،جۆری ئەم مەترەش دروست بووە لە مادەی نیکڵ ستیل ،کە لە %٣٦ نیکڵ و لە %٦٤ ستیلە،ئەم جۆری مەترەش گونجاوە و تەواو بەدیقەیە بۆ ئیشێکی (geodetic work).
٣-مەتری پەڕۆ (Cloth tape) :
دروستکراوە لە جۆرە تاڵێکی بەهێز کە فراوانی (5\8 inch)ە،لەگەڵ تەلی مسی زۆر ورد پێکەوە بەستراون بۆ بە دەست هێنانی هێزێکی زۆر کە نایەڵێت لەڕادە بەدەر درێژ و لاوزببێت،ئەم مەترەش بە شێوەیەکی گشتی درێژییەکەی (٥٠ بۆ ١٠٠ هەتا ٢٠٠ فووت)ە،ئەم جۆری مەترە زۆر گونجاو نیە بۆ بەکارهێنانی لە ئیشێکی دیقەدا،بەهۆی کارکردنی پلەی گەرما لەسەر ئەو موادەی لێی دروستکراوە و کشانی مەترەکەو پتورکانی .
٤-مەتری فایبەر گڵاس(Fiber Glass Tape) :
جۆری جیاواز لەم مەترە هەیە لە باری درێژی و قەبەرەیدا،هەمویان هەڵکراون بەسەر بەکرەیەکی خلۆکەدا.
Engineer Rabar Saeed Osman
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت