گەرماو گەرم
recent

ئامێری حادیلە بۆ پەستانەوە

(Vibratory and Static Compactors )

ئامێرێکی هەندەسی جوڵاوەیە،بۆ کاری پەستانەوە بەکاردێت بەپێی جۆری ئیشەکە لە چەند جۆری جیاواز پێکدێت،ئەو ڕووەی کەلەسەری کاردەکات پەستان دەخاتە سەر چینەکانی ڕووەکە و لە قەبارەیەکی گەورەترەوە ئەینیشێنێ بۆ بچوکتر یان نزمتر،پەستانەوەکە چینەکە زیاتر خۆڕاگرتر دەکات بە پاڵ نان و هێز خستنە سەر پێکهاتەی چینەکان بۆ نزیک بونەوەیان لەیەکترو گەیشتنی پارچەکانی پێکهاتەی چینەکە بەیەکتری و بەستنیان پێکەوە،واتە نەهێشتن و کەم بونی بۆشایی لەنێوان پێکهاتەی چینەکاندا بۆ بڕێکی پەسەندکراو.

* ئامێری حادیلە بەپێی جیاوازی جۆری ئیشەکان دابەس دەکرێت بۆ ئەمانەی خوارەوە :

١-حادیلەی پەستانەوەی خۆڵ (پێکهاتووە لە یەک ستیلی ئاسنی لولەی لە پێشەوەی و لەگەل دوو تایەی لاستیکی لە دواوەوە) :
ئەم جۆرەی حادیلە بەکاردێت بۆ پەستانەوەی موادی خۆڵ و تێکەڵە و بەردی شکاو بە چەند شێوەیەکی جیاواز،چین بە چینی جادەکە حەدل دەکات ئەساس و ژێر ئەساسیش،جۆرەکانی ئەم حادیلەیە گونجاوە لەگەڵ ئەو ئیشەی بۆی داواکراوە وەک ئەمانەی خوارەوە :

A-ئەم جۆرە حادیلەیەی پەستانەوەی خۆڵ مەکینەکەی توانای ئیشکردنی هەیە لەسنوری ٥٠ کیلۆواتدا،وە کێشی ئیشکردنەکەشی لە نێوان ٤ بۆ ٦ تەندایە،ئەو زەختە ستاتیکییەی کە هەیەتی لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کگم\سم،پانی ستیلە ئاسنیەکەشی لەنێوان ١٣٠ بۆ ١٦٥ سم دایە،درێژی ئەو هەزەیەش کە هەیەتی لە نێوان ٠.٨ بۆ ١.٦ مم دایە،وە هێزی هەزەکەشی لە ٢٩ بۆ ٤٠ هێرتزدایە.

B-ئەم جۆرە حادیلەیەی پەستانەوەی خۆڵ مەکینەکەی توانای ئیشکردنی هەیە لەسنوری ٩٠ کیلۆواتدا،وە کێشی ئیشکردنەکەشی لە نێوان ١٠ بۆ ١٢تەندایە،ئەو زەختە ستاتیکییەی کە هەیەتی لە نێوان ٢٤ بۆ ٣٢ کگم\سم،پانی ستیلە ئاسنیەکەشی لەسنوری ٢١٠ سم دایە،درێژی ئەو هەزەیەش کە هەیەتی لە نێوان ٠.٨ بۆ ١.٧ مم دایە،وە هێزی هەزەکەشی لە ٣٠ بۆ ٣٣ هێرتزدایە.

C-ئەم جۆرە حادیلەیەی پەستانەوەی خۆڵ مەکینەکەی توانای ئیشکردنی هەیە لەسنوری ١٣٠کیلۆواتدا،وە کێشی ئیشکردنەکەشی لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ تەندایە،ئەو زەختە ستاتیکییەی کە هەیەتی لە نێوان ٤٩ بۆ ٥٩ کگم\سم،پانی ستیلە ئاسنیەکەشی لەسنوری ٢١٠ سم دایە،درێژی ئەو هەزەیەش کە هەیەتی لە نێوان ١ بۆ ١.٨ مم دایە،وە هێزی هەزەکەشی لە ٢٧ بۆ ٣١ هێرتزدایە.

D-ئەم جۆرە حادیلەیەی پەستانەوەی خۆڵ ئاوی لەگەڵدایە و توانای دڵۆپاندنی هەیە بەیارمەتی مەکینەیەکی جوڵێنەری تر ،مەکینەکەی توانای ئیشکردنی هەیە لەسنوری ٢٠ کیلۆواتدا،وە کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٦ تەندایە،پانی ستیلە ئاسنیەکەشی لەسنوری ١٦٠ سم دایە،درێژی ئەو هەزەیەش کە هەیەتی لە سنوری ١.٥ مم دایە،وە هێزی هەزەکەشی لە سنوری ٢٨ هێرتزدایە.

٢-ئەزڵەف (Padded Drum Vibratory soil compactors ) :

ئامێرێکی جوڵاوەی هەندەسییە،هەڵدەستێ بە پەستانەوەی ژێر ئەساس،لەە شوێنانەدا بەکاردێت کە گڵێکی نەرم و گڵێکی زبری هەیە،وە بۆ ئەو جۆرە خۆلانەش کە پێویستی بە هێزێکی زۆر هەبێ بۆ پەستانەوە،بەزۆریش لە دروستکردنی بەنداوی گڵی بەکاردەهەنرێت کە بۆ خەزنکردنی ئاو سودی لەو بەنداوە دەبینرێت ،ئامێری ئەزڵەف پێکهاتووە لە ستیلێکی ئاسنی گرنج گرنج لە بەشی پێشەوەی و ژمارەی ئەو دەرپەڕیوە گرنجیانە لە سنوری ٧٥ بۆ ١٥٠ دانەدایە ،پۆلێنکراوە بۆ ئەم شێوازانەی خوارەوە :

A-توانای مەکینەکەی لە سنوری ٥٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە نێوان ٥ بۆ ٧ تەندایە،وە هێزی پەستانەکەشی لە سنوری ١٢٥ کیلۆنیوتندایە،پانی ئاسنە گرنج گرنجەکەی لەنێوان ١٣٧ بۆ ١٦٧ سم دایە،درێژی هەزەکەشی واتە توانای چونە ناوەوە ٠.٥ بۆ ١.٧ مم دایە،هێزی هەزەکەشی ٣٠ بۆ ٤٢ هێرتزە .

B-توانای مەکینەکەی لە سنوری ٩٥ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە نێوان ١١ بۆ ١٤ تەندایە،وە هێزی پەستانەکەشی لە سنوری ٣٥٠ کیلۆنیوتندایە،پانی ئاسنە گرنج گرنجەکەی لەسنوری ٢١٤ سم دایە،درێژی هەزەکەشی واتە توانای چونە ناوەوە ٠.٩ بۆ ١.٩ مم دایە،هێزی هەزەکەشی ٣٠ بۆ ٤٠ هێرتزە .

C-توانای مەکینەکەی لە سنوری ١٤٠کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ تەندایە،وە هێزی پەستانەکەشی لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ کیلۆنیوتندایە،پانی ئاسنە گرنج گرنجەکەی لەنێوان ٢١٣ بۆ ٢٢٠ سم دایە،درێژی هەزەکەشی واتە توانای چونە ناوەوە ١.١٥ بۆ ١.٩٥ مم دایە،هێزی هەزەکەشی ٢٧ بۆ ٣٠ هێرتزە .

٣-حادیلەی پەستانەوەی قیر (Dual Drum Vibratory Asphalt Compactors ) :
بەکاردێت بۆ پەستانەوەی ڕووی چینە جیاوازەکانی قیر،ئەم حادیلەیە پێک هاتووە لە ئاسنێکی لولەی رو ساف لە بەشی پێشەوە و دواوەی ،جۆرەکانیشی گونجاوە لەگەڵ حەجمی ئەو ئیشەی بۆی داواکراوە وەک ئەم شێوازانەی خوارەوە :

A-حادیلەی پێش و دوا ئاسنی ڕوو ساف بەکارهێنانی بۆ ئیشێکی ئاسان :
توانای مەکینەکەی لە سنوری ١٨ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٣.٥ تەندایە،پانی ستیلە ئاسنیەکەشی لە سنوری ١٢٠ سم دایە،هێزی هەزەکەشی ٥٠ بۆ ٦٠ هێرتزە،

B-حادیلەی پێش و دوا ئاسنی ڕوو ساف بەکارهێنانی بۆ ئیشێکی مامناوەند :
توانای مەکینەکەی لە سنوری ٥٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٧ تەندایە،پانی ستیلە ئاسنیەکەشی لە سنوری ١٥٠ سم دایە،هێزی هەزەکەشی ٤٠ بۆ ٥٠ هێرتزە.

C-حادیلەی پێش و دوا ئاسنی ڕوو ساف بەکارهێنانی بۆ ئیشێکی قورس :
توانای مەکینەکەی لە سنوری ٧٥ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ١٠ تەندایە،پانی ستیلە ئاسنیەکەشی لە سنوری ١٦٥ سم دایە،هێزی هەزەکەشی ٣٠ بۆ ٦٠ هێرتزە.

٤-حادیلەی پەستانەوەی ستاتیکی قیر (Static Compactors ) :
ئەم حادیلەیە جوڵەیەکی خۆی هەیەو چەند نەوعێکن :

١-حادیلەی ئاسنی پێش و دوا 

٢-حادیلەی پێشەوە ئاسن و بەشی دواوەی تایە ئاسنی دودانە 

٣-حادیلەی پێشەوە ئاسنی وە دواوە تایە لاستیکی روو ساف

٤-حادیلەی مەتاتی واتە پێشەوە و دواوەی حدیلەکە لە ژمارەیەک تایەیی لاستیکی ڕوو ساف پێکهاتووە ..

ئامادەکردنی بابەت :
ئەندازیار : ڕابەر سەعید عوسمان
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.