بەشێوەیەکی گشتی درز یان شکاوی کۆنکریت بەهۆی گۆڕانی ڕێژەی ئاو لەناو کۆنکریتەکە یان گۆڕانی پلەی گەرمی یان تووشی چەمانەوە ئەبێت بە هۆی لۆد یان زۆری دووری ئەو مێمبەرە، هەروەها پێش دەستپێکردن بە چارەسەر ئەبێ ئەو پرسیارە لە خۆت بکەی ئایا مەبەستت چیە لەم چارەسەرە؟ مەبەستت ڕاگرتنی لۆدە؟ یان جوانکایە؟ یان بۆ پاراستنی مێمبەرەکەیە لە هێرشی کیمیای وەکو ژەنگ و هاوکێشەکانی؟
ڕێژەی ڕێگەپێدراوی درز و مەرجەکانی
ڕێژەی ئەو ماددانەی کە بەکاردەهێنرێت بۆ چاککردنەوەی کۆنکریت بە شێوەیەکی بنەبڕی و تۆکمە، سنوردارە، ئەو ماددانە بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە کۆنکریت و مۆرتار mortar(پێکبەست) کە دروست بوون لە هەمان ئەو ماددانەی(چیمەنتۆ و لم و چەو) کە کۆنکریتە بنچینەیەکەی لێ دروست بووە، کاتێک کۆنکریتەکە ئەکەوێتە بەر بەرکەوتەی کیمیایی وەکو(ژەنگ و هاوشێوەکانی) ئەوا پێویستە یان ئەشێت کە جۆرێکی جیاواز یان تایبەت لە چیمەنتۆ(Cement) یان داپۆشەرێکی پارێزراو وەکو(بۆیاخ و لەبخ و گەچکاری) بەکاربهێنین، بە شێوەیەکی گشتی چارەسەرکردنی کۆنکریت بەزۆری سەرناگرێت بەهۆی ئەو پەیوەندیە ناتەواوەی کە دروست ئەبێ لە نێوان کۆنکریتە کۆنەکە و کۆنکریتە نوێیەکە، لە ساڵانی ڕابردوو سەرنجێکی زۆر خرایە سەر بەرەوپێشبردنی چاککردنەوەی کۆنکریت و بە تایبەتی پەیوەندی نێوان کۆنکریتی نوێ و کۆن، هەڵبژاردنی ئەو چارەسەرەی بۆ چاککردنەوەی کۆنکریت بەکاردەهێنرێت بەندە لەسەر ئەوە ماددە و شیوازی کۆنکریتەی(درز و شکاوی) کە چاککردنی پێویستە و وەهەروەها بەندە لەسەر دیاریکردنی ماوەی مانەوەی ئەو پێکهاتەیە دوای چارەسەرکردنی،
ئەو ماددانەی کە بەکاردەهێنرێن بۆ چارەسەرکردنی(درز و شکاوی) کۆنکریت بریتین لە:
(i) Ordinary or rapid hardening Portland cement
(ii) Epoxy resins
(iii) Polymer latex
(iv) Polyester resins
(v) Polyvinyl acetate
(vi) Fine and /or coarse aggregate filler
هەڵبژاردن و دیاریکردنی باشترین چارەسەر
دیاریکردنی باشترین و سەرکەوتووترین ماددە بۆ چارەسەرکردنی کۆنکریتێکی درز یان شکاو پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی ووردی هۆکاری دروستبوونی درزەکە یان شکاویەکە هەیە، ئەمەش یارمەتیمان ئەدا لە دەستنیشانکردنی باشترین ماددە بۆ چارەسەر، هەموو ماددەکان ئەتوانین بەکاربهێنین بۆ چارەسەر بەڵام بۆ هەر هەلومەرجێکی درزی دیاریکراو چارەسەرێکی دیاریکراوی هەیە کە لە هەمووان باشترە کە ئەویش پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی وورە بۆ دەستنیشانکردنی،
کراکی ئەم گەراجە بە نمونە ئەهێنینەوە،
کۆراید لە خوێیDeicing هۆکارێکی سەرەکی ئەم کراکەیە لەم گەراجە، لە گەراجە کۆنەکان کە سەقفەکانیان ڕوپۆش نەکراوە بە بۆیاخ یان هەر داپۆشەرێکی تر ئەمە ڕوو دەدات، کلۆراید لە سترەکچەرەکانی کۆنکریتدا زیانبەخشێکی گەورەیە و ئەبێتە هۆی دروست بوونی ژەنگ ئەمەش مەترسیدارە ، کراک لە سترەکچەرەکاندا ئەگەر زۆر قوول بێت ئەوا کلۆراید کاریگەری خراپی دەبێت ئەمەش بە کۆبونەوەی زۆری کلۆراید و ئاو، نیشتوویەک دروست ئەبێت بە ناوی stalactites ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئاو بە ناو کراکەکەدا ڕۆیشتووە، لەم کاتەشدا شیشی ناو کۆنکریتەکە بە ڕووتی ئەبینرێ بە بێ کۆنکریت و کۆنکریتەکە دەکەوێتە خوارەوە، کۆنکریتەکە لە ستیلەکە جیادەبێتەوە، وە لەسەر ستیلەکان ژەنگ دروست دەبێت وەک لە وێنەکەدا دیارە، لێرەدا ئەتوانین لە تاقیگە ڕێژەی کلۆرایدەکە پێوانە بکەین بە کۆنکردنی سەقفەکە و بردنی تۆزوخۆڵی ناو کونەکە بۆ تاقیگە بزانین تا چەند زەرەرمەندە ئەویش نابێ %١ زیاتر بێت ، ئەمەش وەک چۆن لەسەرەوە باسم کرد ئەبێت لێکۆڵینەوەیەکی وورد بکەی لەسەر کراکەکە.
چارەسەر:
شوێنی کراکەکە یان هۆکاری کراکەکە کە لێرەدا لەسەرەوە تۆشی کراک بووە بۆیە ئێمە سەرەوە چارەسەر دەکەین، یەکەمجار ئەو شوێنە پاک دەکەینەوە و هەڵیدەکەنین تا دەگەین بە چینێکی پاک و بێ کێشە پاشان جۆرێکی گونجاوی epoxy resin هەڵدەبژێرین و دەیڕێژین بەسەر کراکەکەدا تا بە هێواشی ئەچێتە ناو کراکەکەوە و هەردوو ڕووی کراکەکە ئەنوسێنێت بەیەکەوە و کراکەکە دادەخات وەک لەوێنەکەدا دیارە.
ئامادهكردنی :
ئه . يوسف سالهپی
وهرگیراوه
مالپهری ئهندازيارانی كۆنسترهكشن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت