پەستانەوە کارێکی میکانیکی یە کە چینەکانی تێکەڵەکە لە قەبارەیەکی گەورەترەوە ئەنیشێنێ بۆ بچوکتر یان نزمتر،واتە قەبارەیەکی بچوکتری چڕتر لەوەی پێش دانانی تێکەڵەکە،پەستانەوە تێکەڵەکە زیاتر خۆڕاگرتر ئەکات بەپاڵ نان و هێز خستنە سەر پێکهاتەی تێکەڵەکە بۆ نزیک بونەوەیان لەیەکتر و گەیشتنی پارچەکانی پێکهاتەی تێکەڵەکە بەیەکتری و بەستنیان پێکەوە ،واتە نەهێشتنی بۆشایی لەنێوان پێکهاتەی تێکەڵەکەدا بۆ بڕێکی پەسەندکراو ،بەم شێوەیە کێشی تێکەڵەکە وەک خۆی دەمێنێتەوەو قەبارەکەی کەمدەکات و چڕییەکەی زیاد دەکات ..
کاری پەستانەوە پێویستە لە لانزمەکەوە دەست پێبکات بەرەو لا بەرزەکەوە،واتە پێویستە لە قەراخی جادەکەوە دەست پێبکرێت و نزیکەی ٢٠ سم لە قەراخی جادەکە دورکەوینەوە تاوەکو ڕۆنەچێت تێکەڵەکە،پاشان پێویستە ئەو حادیلەیەی کە پەستانەوەی پێدەکرێت بەهێڵێکی ڕێک بەکوێدا ڕۆیشت بەهەمان شوێندا بگەڕێتەوە واتە هەمان شوێن دوجار حادیلەکە بەسەریدا دەڕوات،دوای ئەوەی ئەگەڕێتەوە خاڵی سەرەتای حەدل پێویستە حادیلەکە نیوەی پانی تایەکەی پچێتەوە سەر ئەوەی پێشتر ڕۆیشتبوو بەسەریا و نیوەکەی تری بچێتە سەر تێکەڵە تازەکە،وە بەهەمان شێوە بەسەریا بڕوات و بگەڕێتەوە سەر خاڵی یەکەمی حەدلیەکەی و لەوێوە دەست پێبکاتەوە بەو شێوەیە بەردەوامبێت تا تەواوبونی هەمو ڕێگاکە.بەمەرجێک نیوەی پانی تایەکانی بچێتەوە سەر ئەوەی کە دووەم جار بەسەریا ڕۆیشتووە و نیوەکەی تری بچێتە سەر تێکەڵەی بەسەرا نەڕۆیشتوو ،بەو شێوەیە تا هەموو پانی ڕێگاکە تەواو دەبێت.
دەربارەی ئەوەی کە چۆن بزانرێت تێکەڵەکە یان هەر موادێکیکە گەشتووەتە ئاستی پەستانەوە،لەم حاڵەتەدا دەکرێت هەنە جار ئەو سایاقی حادیلەیە زیرەکبێت و خۆی کاتی زانینی حەدلەکەی بزانێ،بەس ئێمە وەک ئەندازیارێ نابێت پشت بەستینە سەر ئەوە بۆیە لەزۆر شوێن هەر بەڕێگەیەکی تەقلیدی دەیکەن ئەویش پارچەیە بەردی خر دەخەنە پێش ستیلی حادیلەکە و هەرکات بەردەکە شکا ئەوە مانای وایە کە ئەو تێکەڵەیە حەدلی وەرگرتووە،ئەگەر بەردەکەش نەشکاو چەقی بەناو تێکەڵەکەیا ئەوا مانای وایە کە ئێشتا حەدلی تەواوی وەر نەگرتووە،بەس من ئەم ڕێگەیەم پێ باش نیە چونکە جۆری پێکهاتەی ئەو بەردەی کە بەکاری ئەهێنی لەوانە بگۆڕدرێت بەپێی ئەو بەردەی لەو دەقەدا بەردەستت ئەکەوێت لەوانە پێکهاتەکەی لاوزبێت و زوو بشکێت بە زەختێکی کەم ئەوکات وادەزانی کە حەدلی وەرگرتووە و ئەتخاتە هەڵەوە.
ڕێگەیەکی تریش ئەوەیە کە پارچەیە شيش ٢٠ ملم بە درێژی ستیلی حادیلەکە ببڕیتو بیخەیتە بەردەم حادیلەکە گەر چەقی بە تێکەڵەکەدا ئەوا مانای وایە کە حەدلی وەر نەگرتووە ،خۆم لە دو مەشروعی جیاوازدا هەردوو ڕێگەکەم تاقی کردووەتەوە بەس ڕێگەی شيشەکەم پێ باشتر بووە .....
دۆستان وەک ڕونکردنەوەیەک من پێم باشە کە ئەو ڕێگەیەی کە کاری پەستانەوەی تەواو دەبێت بۆ ماوەی چەند ڕؤژێک ڕێگە بدرێت کە ئۆتۆمبیل بەسەریدا هاتوچۆکات تاوەکو عەیبەکانی ئەو ڕێگەیە دەردەکەوێت لەماوەی ئەو چەند ڕؤژەدا گەر شوێنێک ڕەبەتان یان ئیسفەنجی تیابێت ئەوە بەدەردەکەوێت و دەتوانرێت چاکبکرێتەوە و وە بگرە زیاتریش ئەو ڕێگایە دەپەستێورێتەوە ،خودی خۆم ئەم ڕێگەیەم تاقیکردوەتەوە زۆر سودم لێبینیوە کە لەکاتی وەرگرتنی فەحسی سەبگرەید و تێکەڵەو موکەسەردا هیچ نوقاتێکم فاشیل نەبووە .....
ئامادەکردنی بابەت :
ئەندازیار : ڕابەر سەعید عوسمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت