بۆجى خانوه‌كانى كوردستان كه كاره‌با نیه زۆر گه‌رمن؟! ئه‌ندازیارانى چینى ئاڵتونى چۆن كاتى خۆى ئه‌و كێشه‌یان چاره‌كرد بوو؟؟ ئه‌ى ئێستا كێ هۆكارى ئه‌و دیزاینه سه‌قه‌ته‌یه؟
زۆر چاره‌سه‌ر هه‌ن باسیان بكه‌ین (له پۆسته‌كانى داهاتوو باسیان ئه‌كه‌م) به‌لام ئه‌و چاره‌سه‌ره له كوردستان كاتى خۆى ده‌كرا به داخه‌وه ئیستا هیج شتێك له‌وانه ناكرێت خه‌لكى ته‌نیا ئه‌زانێت به‌بێ ئه‌وه‌ى پرس به ئةندازيارنى ته‌لار ساز يا شارستانى بكه‌ن, سه‌ربه‌خۆ پاره سه‌رف بكه‌ن و بیناكه‌یان ره‌نگاو ره‌نگ بكه‌نوو وتةنفيزى سه‌قت بكه‌ن.
كاتى خۆى وه‌ك له وێنه‌كه دیاره كه ئاخیر سه‌قف كۆنكریت ئه‌كرا. ته‌به‌قه‌یه‌ك گلى ساده‌ى پاكیان ئه‌خسته سه‌ر سه‌قفه‌كه ئینجا شتایگه‌ریان دا ئه‌ناو درزى به‌ینى شتایگه‌ره‌كه‌یان به قیر داده‌پوشى. به‌و جۆره سه‌قفه كونكریتیه‌كه له گه‌رماو سه‌رما ئه‌تپاراست و ناو ماله‌كه‌ت گه‌رم نه‌ده‌بوو. به هه‌ما شێوه بیناكه ئیحتمالى درز تێ كه‌وتنى به هۆى سه‌رماو گه‌رما زۆر كه‌م ده‌بۆوه.
تێبینى:
- دیواره‌كانیان به به‌رد دروست ده‌كرد یان كه‌رپوچ.
- له ئێستایا ستاندارد رێگه‌ى تر‌ى ده‌ست نیشان كردوه له جیات قور له داهاتوا باسیان ده‌كه‌م.
- وه ئه‌وه‌ى جێگاى داخه ئێمه له كوردستان نه وه‌كو جاران وه‌كو جیلى ئالتونى دروستى ده‌كه‌ین وه نه وه‌كو ستانداردیش دروستى ده‌كه‌ین به‌لكو زۆر به‌ره‌و دواوه گه‌راوینته‌وه هه‌ر بۆیه‌ش ژیان له‌ناو بیناكانى كوردستان به‌بى ئامیرى سارد یا گه‌رم كه‌ره‌وه زور قورسه.
- قور (گل) عه‌زلى زۆر باشه هه‌ر بۆیه‌شه خانوى گل فێنكتره له‌جاو بیناى كونكریتى.
- هاوریان ئه‌توانن له ئه‌ندازیاره به ته‌مه‌نه‌كان بپرسن ئه‌وان دیتیلى زیاترتان ئه‌ده‌نى له‌سه‌ر ئه‌و دیزاینه.
- ته‌كلیفه‌ى ئه‌و دیزاینه زۆَر زۆر كه‌مه و زۆر سه‌ركه‌وتووه. ئه‌توانن له‌و خاوه‌ن مالانه بپرسن كه له‌و جۆره خانوانه ئه‌ژین به نمونه خانووى (جیش الشعبى) كۆن.
Engineer Rawaz Mohammad
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت