گەرماو گەرم
recent

چەند زانیارییەکی سەرەتایی لەسەر بۆری ئاوەڕۆ(مجاری) ناو بیناکان


١.یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی بۆری مجاری سلۆپەکەیەتی کە بەگشتی بەڕێژەی ١% واتە بۆ هەر مەترێک درێژی یەک سانتیممەتر سلۆپی پیویستیە بۆرییەکان.
٢.بۆری ڕەنگ پرتەقاڵی بەکاردێت بۆ ئەو جێگایانەی کە بۆرییەکە دەچێتە ژێر گڵەوە.
٣.بۆری مجاری ڕەنگ رەساسی بۆ هەموو جێگایەکی تر بەکاردێت بەتایبەت ژێر سەقفی بیناکان.
٣.بۆری مجاری چەند جۆرێکی هەیە ئەوانیش:
ا:بۆری مجاری بە سیکۆتین ڕەبت دەکرێت.
ب.بۆری مجاری پووش فیت تەنها بە تێکهەڵکێشان و بەکارههێنانی گریسی تایبەت بەخۆی جۆرینت دەکرێت.
ج.بۆری مجاری بێدەنگ(silencer)،ئەم جۆرەشیان هەر بە تێکهەڵکێشان دەبێت و ئەم جۆرەیان سودی ئەوەی هەیە کە کاتێک ئاو بەخوڕیش بەناویدا بڕوات،دەنگی نایەت بۆیە زیاتر لەوجێگایانەدا بەکاردێت کە بۆری مجاری دەکەوێتە سەقفی ژووری نووستن و دانیشتن و بۆری باراناو.
د.بۆری پەستان بەرز(high pressure pipe)،ئەم جۆرەیان بۆ جێگایەک بەکاردێت کە بۆری مجارییەکە بە پەستان بگوازریتەوە یاخود پەستانی لەسەر بێت.
٤.تێستی بۆری مجاری زیاتر تەنها بەتیکردنی ئاو دەکرێت و پەستانی ناخرێتە سەر، هەرچەندە باشترە بڕێک پەستانی بخرێتە سەر.
٥.هەڵواسینی بۆری مجاری بە قەفیزی تایبەت بەخۆیی و هەروەها شیش دایس و چەوی و سەموونەی ٨ ملم دەکریت.
هێمن ڕەفیق
ئەندازیاری میکانیک
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.