لەزۆربەی ئەو شوێنانەی کە ڕێگاکانی لێدروست دەکرێت،لەلایەن ستافێکی هەندەسیەوە مەسح و دیزاین بۆ ڕێگاکە دەکرێت،پاشان داتای چینەکانی ڕێگاکە بەپێی دیزاینی ئەو شوێنەی بۆیکراوە دەردەهێنرێت و دەکرێتە بەرنامەی ئێگزڵەوە،لەزۆربەی مەشروعەکان ئیسقاتی ستەیشنی جادەکە دەکرێت بە ئامێری تۆتاڵ ستەیشن Total station یان ئامێری دیفرێنشاڵ DGPS , پاشان لەڕێگەی ڕوپێوێکەوە بە ئامێری لێڤڵ level ڕێگاکە ڕێکدەخرێت لە حازرکردنی سەبگرێد Sub-grade و چینەکانی تری تێکەڵەو کرەش ستۆن ، ئەم حاڵەتانە بە مەکاینی گرێدەر ئەنجام دەدرێت کە دەبێت مەساحەکە چەندجارێک لێڤڵی کاتەوە بۆ گرێدەرەکە تاوەکو دەگاتە ئاستی لێڤڵی خۆی ،ئەمەش ماندوبونێک و کاتێکی زۆرترو حساباتێکی زۆرتری دەوێت ،لێرەدا دەتوانین هەمان کار ئەنجام بدەین بەڵام بەڕێگایەکی ئاسانترو باشترو دەقیق ،ڕێگاکەش لە هەنێ شوێنی کاردا بەکار دەهێنرێت ئەویش بەبەکارهێنانی ئامێری تۆتاڵ هەر لەو کاتەی کە شیشی ستەیشنەکانی ڕێگاکە دەدەبەزێنین یەکسەر دەتوانین مستەوای لێڤڵی ئەو ستەیشنەش بە تێپێکی سور لە شیشەکە بدەین کە ئەمە زۆر کار ئاسانترە بۆ سایەقی گرێدەرەکەش کە لێڤڵی ستەیشنی جادەکەی لەبەرچاو دەبێت وەک لەوەی کە بە ئامێرێکی لێڤڵەوە چەند جارێک لێڤڵی جەدەکەی بدەینێ بەوەش هەمو ستەیشنێک دەبێت چەند جارێک بۆی لێڤڵکرێتەوە کاتێکی زۆرتری دەوێت ،بەڵام بە دیاریکردنی تێپە سورەکانی سەر شیشەکان گرێدەرەکە دەتوانێ بەیەک لەینی جادەکە مەسافەیەکی زۆرتر فەرشبکاتو بڕوات ،گەر سایەق گرێدەرەکەش زیرەکبێ دەتوانی مەوقیعەکەشی بۆ جێبهێلیت چونکە هەموو لێڤڵی ستەیشنی جادەکەی لەبەردەستایە ،ئەوەش کار ئاسانیەکە بۆ سایەق گرێدەرەکەو مەساحەکان و ئەندازیارەکان ...
ئامادەکردنی بابەت
ئەندازیار : ڕابەر سەعید
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت