هەر یەکێک بیەوێت خانوویەک درووست بکات یاخود بینایەک کە لە یەک نهۆم پێک بێت ئەوا لەکۆتایی تەواو بوونی بیناکەدا بۆی دەردەکەوێت کە ئەگەر شاوەری هەبێت دووشەکەی باش ئاو فڕێ نادات وە ئەگەر تەوالیتی غەربیشی هەبێت بەهەمان شێوە ئاوی ئەو دەرزییەی هەیەتی باش فڕێی نادات و ئەمەش وادەکات کە بەهیچ شێوەیەک سود لە شاوەر و تەوالێتی غربی نەکەیت، کەواتە نابێت لە بینای یەک نهۆمیدا توالیتی غربی و شاوەر بەدووشەوە دابنرێت، ئەی ئەگەر بیناکە ماڵ بیت خۆ بێ شاوەر نابێت؟لەم بارەدا چی بکات باشە خاوەن ماڵ؟
لەوەڵامدا :
پێویستە خاوەن ماڵەکە بووستەر بەکاربهێنێت بەجۆرێک کە بەشێوازێکی ئەندازیاری رێکی بخات و بەهەموو پیداویستییەکانی پەمپەکەوە وەکو:
١.پەمپێک یاخود دوو پەمپ بۆ ئەوەی لەکاتی تێکچوونی یەکێکیاندا بێ ئاو نەبیت.
٢.مەصفی(سترەینەر)، لە پێش پەمپەکەدا دایبنێ تاوەکو ئەگەر زیخ و پیسی هەبوو بیگرێت و نەچێتە ناو پەمپەکەوە و زیان بە بەشارەی پەمپەکە و بە تانکی پەستانەکەی بگەیەنێت.
٣.تانکی پەستان، سودەکەشی بۆ ئەوەیە کە بەردەوام پەمپەکە کارنەکات و تەمەنی درێژ بێت و بەردەوام پەستانێکی جێگیر لەناو بیناکەدا و لە سەر شاوەر و خڵات و بەلوعەکان هەبیت. بۆ ماڵان تانکی پەسیانی ٦٠-١٠٠ لیتر زۆر گونجاوە.
٤.مرجعی سپرینگ، بۆ ئەوەیە کە ئاو نەگەڕێتەوە بۆ ناو پەمپەکەلەکاتیکدا کە کارەبا نەبیت.
٥.مرجعی بوابە(دەرگا)، سودەکەی بۆ ئەوەیە کە کاتێک پەمپەکە کاردەکات بۆئەوەی ئاو نەگەڕێتەوە بۆ ناو تانکییەکە.
٦.چەند قفڵێک، بۆ کاتی صیانەکردنی پەمپ و تانکی پەستانەکە.
لەهەڵبژاردنی پەمپەکەشدا پێویستە ڕەجاوی ئەوە بکرێت کە چەندێک کارەبای پێویستە چوونکە لەم ووڵاتەی ئێمەدا کارەبای نیشتیمانی لەجێی نەبوانە و زۆربەی کاتەکانی ساڵ مۆلێدەکان کاردەکات و بڕی ئەمپیڕی کارەبای ماڵانیش لەنێوان ٣-١٠ ئەمپێڕدایە و دەبیت لەدوای ئەوەی کە لەسەر توانای هەڵدانی ئاوی پەمپەکە ڕاستەوخۆ پەمپیک هەڵبژێرین کە کەمترین کارەبای پێویست بێت.
ئێستا هەندێک پرسیاری ئەوە دەکات کە ئەی ئەگەر کارەبا نەبوو؟
وەلامی ئەم پرسیارەش ئەوەیە کە لەکاتی کارەبا بڕان پەستانی ئاوی ماڵەکەتان وەکو ئەو کاتەی لێدێت کە پەمپی لێ نەبەسترابێت.
لەبازاردا جۆرێک پەمپ هەیە هەموو بەشەکانی پێکەوەن و ئامادەکراون بەڵام تانکی پەستانەکەیان زۆر بچووکەو نزیکی ١٠ لیتر دەبێت و بەشێوەی پراکتیکی بەکارم هێناوە گونجاو نییە، خۆتان لەبەکارهێنانای بەدووربگرن چوونکە لەبەر بچووکی تانکییەکەی پەمپەکە لەگەل کردنەوەی بەلوعە یاخود خڵات ڕاستەوخۆ دەکەوێتە کار بەڵام ئەگەر تانکییەکەی ٦٠ لیتر بێت ئەوا هەتا ئەو ٦٠ لیترە ئاوە لەخەلاتەکانەوە نەیەتە دەرەوە پەمپەکە ناکەوێتەوە کار، بەگشتی ئەگەر تۆ شاوەرێک یاخود خەڵاتێک بکەیتەوە و ئاوی لێ بڕوات بەنزیکی هەموو ٣ دەقە جارێک پەمپە هەڵدەبێت و نزیکی ٣٠ چرکە کاردەکات و تانکیەکە پڕدەکاتەوە لە ئاوو پاشان دەکوژیتەوە، بەمەش پەمپەکەمان لە زوو تێکچوون دەپارێزریت.
لەڕووی نرخیشەوە بەگشتی گران نییە و بۆ هەر ماڵێک نزیکی ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ دۆلاری تێدەچێت.
لەڕووی مارکەکەنی پەمپیشەوە چەند جۆرێک هەن کە ئەمەریکی و ئیتاڵی و صینیش هەیە بەلام باشترین جۆر گرادفۆرسی ئەمەریکیی و دواتر پێنتاکس و لۆرای ئیتاڵی یە.
هەربەڕێزێک پرسیاری هەبوو یاخود تێنەگەشت لە بابەتەکە لەکۆمێنت با بپرسێت، وەڵامی هەمووتان دەدەمەوە.
هێمن ڕەفیق
ئەندازیاری میکانیک
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت