گەرماو گەرم
recent

چۆن ڕێگر دەبیت لە بەستنی بۆری ئاو لە ماڵەکەی خۆتدا، لەزستاندا؟


یەکەم:لە پێش دروستکردنی خانوو و بیناکان پێوویستە ئەم خاڵانە پشتگووێ نەخرێت؛
١.پێویستە هەموو بۆرییەکان کەمترین دەرکەوتنیان هەبێت باشترە بەناو دیوارەکاندا بیگوازنەوە.
٢.ڕووپۆشی بۆرییەکان بەتەواوی بکرێن، تاوەکو بەدوور بن لە بەستن.
٣.هەموو جێگا دیارەکانی وەکو پەمپ و تانکی پەستان و بۆیلەر و ملحقاتە ئاسنەکانی دابپۆشرێت چوونکە سەرەتای بەستن لەو جێگایانەوە دەست پێدەکات.
٤.دروستکردنی چەرداخ بۆ ئەو پەمپ و تانکی پەستانەی کە هەیە.

دووهەم:کاتێک هەست دەکەیت شەو بۆرییەکان ئەبیەستێت ڕەجاوی ئەم خاڵانە بکە؛
١.هەوڵبدە دەزوویەک ئاو لەناو بیناکەدا لەسەر بۆری ڕەیسی بکەیتەوە تاوەکو ڕێگر بێت لە سست بوونی جووڵەی گەردەکانی ئاو.
٢.بۆیلەرەکانتان هەڵبکەن و بەهەمان شێوە دەزوویەک لەسەر بۆیلەرەکە با کراوە بێت تاوەکو بەردەوام ئەو ڕێڕەوی بۆرییە ئاوی گەرمی تێدا بێت.
٣.ئەگەر ناو بەناو ئاووی ناو ماڵەکانتان بکەنەوە زۆر باشترە.
٤.بەخێرایی هەموو ملحقاتەکانی ڕەبتی بۆرییەکان بە پەمپ و تانکییەوە دابپۆشن.
٥.بەستنی تیپی کارەبایی لە دەوری بۆرییەکە، لەڕێی ئەم تیپەوە بەردەوام بۆرییەکان بەگەرمی دەمێننەوە و نایان بەستێت.
٦.دەتوانیت شەو ئاوی ناو هەموو بۆرییەکان بەتاڵ بکەنەوە بۆ ئەوەی ئاو لەناو بۆرییەکاندا نەبێت بۆ بەستن، لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئاوی ناو تانکی بیبەستێت لە دەمی دەرچوونەکەیەوە ئەگینا زەحمەتە بیبەستێت.
٧.یەکەم ئاماژەی بەستن کەمبوونەوەی ئاوە لە بەلوعەکان،ئەگەر هەستت پیکرد راستەوخۆ چەند بەلوعەیەک بکەرەوە با خێرا ئەو ئاوەی ئەیەوێت بەستن دروست بکات بڕوات.

سێهەم:ئەگەر بۆرییەکان بەستی چی بکەین؟
١.هەولبدەن لە پلەی گەرمی مام ناوەندییەوە دەست بکەن پیاکردنی ئاوی گەرم بەسەر بۆرییەکاندا بکەن. بەهیچ جۆریک ئاوی زۆر گەرم مەکەن بەسەر بۆرییەکاندا چوونکە لەوانەیە بۆرییەکان تووشی تەقین بکات، 
٢.دانانی هیتەرێکی کاتی لەناو تانکی سەرباندا تاوەکو ئاوی ناو تانکییەکە گەرم بێت و ووردە ووردە بەستنەکە خاو بێتەوە.
٣. بەکارهێنانای مجفیفە بۆ بۆرییەکان بەجۆرێک بەسەر بۆرییەکاندا بهێنن تاوەکو هاوکار بێت بۆ کردنەوەی بەستووی ناو بۆرییەکان.
بەشێک لەم ڕێگایانەی باسم کرد بەتایبەت خالی سێهەم، تەنها ڕێگەی دەربازبوونکە لە بەستن ئەگەر نا بەڕێگایەکی ئەندازیاری هەژمار ناکریت، خاڵی یەکەم ڕێگا ئەندازیارییەکان لەخۆدەگرێت.

هێمن ڕەفیق
ئەندازیاری میکانیک
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.