بەشێوەیەکی سادە لەم بابەتەدا باسی یەکێک لەو پێکهاتانە دەکەم کە لە دروستکردنی قیردا بەکاردەهێنرێت ، ئەویش پێکهاتەی بەرد یان چەو (Aggregate) :
بەرد ( چەو ) (Aggregate) :
پێویستە ئەم جۆرە بەرد(چەو)ە پێکهاتبێت لە جۆرێکی هاوچەشن،کە شکابێت بۆ سایزێکی دیاریکراو،پێویستە ئەم سیفەتانەشی تێدابێت :
ئەو جۆرە بەردە یان چەوەی بەکاردێت پێویستە بێگەرد و بەهێز و خاوێن بێت،واتە هیچ موادێکی خۆڵی تێدانەبێت،وە هیچ موادێکی ئۆرگانیکی یان هەر موادێکی زیان بەخشی تێدا نەبێت.
پێویستە ئەم موادەش لە سەرچاوەیەکی بەکەڵک و باشەوە بهێنرێت،ئەم بەرد (چەو)ە دەکرێت بەناو کەسارەدا و چەند موادێکی سەرەتای لێ دروست دەبێت،موادە سەرەتایەکانیش پێویستە پێک هاتبن لە موادی درشت و وورد و فلەر.
موادی سەرەتایی درشت :
بریتییە لەو بەرد(چەو)ەی کە لەسەر بێژنگی ژمارە (٤.٧٥ملم) دەمێنێتەوە،ئەم موادە پێک دێت لە بەرد یان چەوی شکاو ،پارچەی بچوکی بەهێزو چەوی شکاوە،بەبێ ئەوەی لە پێکهاتەکەی چەوی ڕوتەخت و چەوی درێژ و بێ هێز هەبێت،پێویستە ئەم چەوانە خاوێنبن و هەڵگری تۆز و پیسی نەبن،نابێت زیاتر لە (%٢)ی کێش گەچ و کبریتاتی تێدابێت،پێویستە چەوە شکاوەکەش زیاتر لە (% ٩٠)یکێشی پارچە شکاوەکەی گۆشە تیژی تێدابێت.
موادی سەرەتایی ورد :
بریتییە لەو بەرد(چەو)ەی کە لەسەر بێژنگی ژمارە (٤.٧٥ملم) تێپەڕ دەبێت،ئەم موادە پێک هاتووە لە قومی سروشتی و چەوی بێژنگ کراوی پاک و خاوێن،هیچ خۆڵ و موادی ئۆرگانیک و هەر موادێکی زیانبەخشی تری تێدا نەبێت،کاتی بەکارهێنانی قومی سروشتی پێویستە دەنک دارەکانی ئەم قومە بەهێز و توندو تۆڵبێت ،وەنابێت زیاتر لە (% ٢ )ی کێشی گەچ و کبریتاتی تێدابێت،
موادی سەرەتایی فلەر :
هەموو ئەو موادەی تێپەڕ دەبێت بە بێژنگی ژمارە (٢٠٠) بریتییە لە موادی سەرەتایی فلەر ،ئەم موادە پێک هاتووە لە هڕینی بەرد یان بەکارهێنانی چیمەنتۆ یان هەر مەوادێکی تری گونجاو،بەمەرجێک ئەم موادە وشک و هیچ بارستەیەکی تێدا نەبێت.
ئامادەکردنی بابەت :
ئەندازیار :ڕابەر سەعید عوسمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت