بەنداوەکان پۆلین دەکرین بە پیى شیوە و پیکهاتن
Arch dam : ئەم جۆرە بەنداوە شیوەى کەوانەییە بەگشتى دروست دەکریت لە کۆنکریت ، ئەم جۆرە وا دیزاین دەکریت کە لایە کەوانەییەکە لە لاى Up stream بیت واتە رووى لەو لایە بیت کە ئاوەکەى تیدایە بۆ ئەوەى بەرگەى پەستانى ئاوەکە بگریت کە لەسەریەتى کە پیى دەلین Hydrostatic pressure کە پەستانەکەى رووەو کەوانەکەیە
لەم جۆرەدا هەموو پەستانى ئاوەکە دەکەویتە سەر فاوەندەیشن یان هەردوو لاکەى لە لایانەى کە چونەتە ناو قۆلایى چیاکە یان دۆلەکە وەک دەزانین ئەم جۆرە کاتى دروست دەکریت کە دول یکى قول و بەرز و بەردى بەهیز و لەگەل لاریەکى پیویست بۆ جیگیرکردنى هەردوو لاى بەنداوەکە ، بەنداوى کەوانەیى پانى بەنداوەکە کەمە واتە تەنکە ئەمەش مەوادیکى construction materials کەمى پیویستە بۆ دروستکردنى لەرووى ئابووریشەوە باشترە لە جۆرەکانى تر
یەکەم دروستکردنى ئەم جۆرە بەنداوە دەگەریتەوە بۆ سەردەمى رۆمانییەکان سەدەى یەکەم بە چەندان دیزاین و تەکنیک کارى تا گەیشتنە ئەو پیشکەوتنەى ئیستا
Gravity dam ستراكچه‌ریكى كۆنكریتى گه‌وره‌یه به‌ته‌واوى له كۆنكریت دروست ده‌كریت جیگیرى پیوست به ده‌ست ده‌هینیت به هۆى كیشه‌كه‌ى خۆى كه زۆر قورسه
له م جۆره به‌نداوه ئه‌و هیزه‌ى وا ده‌كات كه ئه‌و ستراكچه‌ره گه‌وره به جیگیرى بمینیته‌وه و دژى ئه‌و هیزى پالپیوه‌نانه‌ى ئاوه‌كه بوه‌ستیته‌وه هیزى راكیشانى زه‌وییه بۆ خواره‌وه به هۆى كیشه‌كه‌یه‌وه
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئیمه ده‌لین جیگیرى ئه‌م جۆره به‌نداوه به هۆى كیشه زۆر قورسه‌كه‌یه‌وه
به‌نداوى جۆرى Gravity به هۆى گه‌وره‌یى قه‌باره‌و شیوه‌ى به‌نداوه‌كه لیره‌دا ده‌توانن به وینه بیبینن دوورى ده‌خاته‌وه له وه‌رگه‌ران به لایه‌كدا وه هه‌روه‌ها خزین و دروست بوونى درز و شكان له به‌شى Down stream كه پیى ده‌لین toe
بۆ چى ئه‌م جۆره به‌نداوه توشى سورانه‌وه و كه‌وتن به‌لایه‌كدا
Overturn نابیت ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مۆمینتیك(سورانه‌وه ) moment دروست ده‌كات به ده‌ورى خالى سورانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دژى په‌ستانى ئاوه‌كه water pressure بوه‌ستیته‌وه له كاتیكدا كه ئه‌و مۆمینته زۆر گه‌وره‌تر ده‌بیت له په‌ستانى ئاوه‌كه ئه‌مه‌ش به هۆى كیشى به‌نداوه‌كه ده‌بیت
لیره‌شدا بۆ مان ده‌ركه‌وته‌وه كهئه‌م جۆره‌ى به‌نداوه جیگیرى پیویست به ده‌ست ده‌هینیت واته تووشى هیچ دارووخانیك نابیت ئه‌مه‌ش كیشه‌كه‌ى دابینى ده‌كات
ئه‌م هاوسه‌نگیه‌ش كه دروست ده‌بیت به هۆى كه‌یسى به‌ره‌نجامى هه‌موو هیزه‌كانه resultant forc واته په‌ستانى ئاوه‌كه water pressure و كیشى به‌نداوه‌كه weight كه بۆ خواره‌وه‌یه ده‌كه‌ویته سه‌ر بنكى به‌نداوه‌كه ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆى ریگرى كردن له هیزى راكیشان tensile strength له به‌شى Up stream ى به‌نداوه‌كه هه‌روه‌ها ریگرى كردن له هیزى په‌ستاوتن compressive strength له به‌شى downstream ى به‌نداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هاوسه‌نگیه رووبدات ئه‌م جۆره به‌نداوه وا دیزاین ده‌كریت كه به‌ره‌نجامى هیزه‌كان بكه‌ویته ناوه‌راست ى سیكشنى به‌نداوه‌كه واته core ه‌كه .
كاتی كه پیشنیاری شوینیك ده‌كه‌یت ئه‌وا به‌نداوی gravity باشترین جۆره له نیوان هه‌موو جۆره‌كان یه‌نداو به‌لام كاتی كه فاوه‌نده‌یشنی به‌نداوه‌كه به‌شیوه‌یه‌كی زۆر به‌هیز دروست كرابیت وه نمونه‌یه‌كی زۆر باشه به بیناكردن هه‌روه‌ها به‌رگه‌ی ئه‌و په‌ستانه زۆره‌ی ئاویش ده‌گریت
ئه‌م به‌نداوه پۆلین ده‌كری به دووبه‌ش یه‌كه‌میان ناواخن پر یان Soild دووه‌میان ناوبۆش Hollow به گشتی دروست ده‌كریت له كۆنكریت و به‌رد یان بلوك Masonary ئه‌م كرداره‌ش پیی ده‌لین zoing ناواخنی به‌نداوه‌كه core ی به‌نداوه‌كه بریار له‌سه‌ر دانی ئه‌وه‌ی كه ناوپر بیت یان ناوبۆش پشت ده‌به‌ستیت به به‌ده‌ست خستنی مادده‌كان له‌وشوینه‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماددانه‌ی كه بۆ دروست كردن به‌كاردیت له ناوخو نه‌بوو ئه‌وا ده‌بیت له ده‌ره‌وه بهینریت ئه‌مه‌ش ئابوورییه‌كی زۆری ده‌ویت به‌لام به گشتی جۆری Soild به‌كاردیت واته ناوپر چونكه توانایه‌كی سه‌رسورهینه‌ری هه‌یه له لایه‌كی تریش جۆری ناوبۆش زیاتر ئابووریانه‌یه
Arch-gravity dam ئه‌م جۆره جۆریكی تری به‌نداوه‌كانه هه‌ردوو جۆری به‌نداوی كه‌وانه‌یی Arch و گراڤیتی Gravity له‌ه خۆ ده‌گریت بۆ ناوه‌كه‌شی له‌وه‌وه هاتووه به‌نداویكی گه‌وره‌و قورسه كه دروست ده‌كریت له شیش و چیمه‌نتو ( كۆنكریتی مسلح ) Reinforced concrete به‌ر په‌رچی ئه‌و هیزه زۆره‌ی ئاوه‌كه ده‌داته‌وه به هۆی كیشه‌كه‌ی كه بۆ خواره‌وه‌یه و تاودانی زه‌وی رایده‌كیشست
به‌نداوی گراڤیتی به‌رپه‌رچی ئه‌و هیزه‌ی ئاوه‌كه ده‌كات به هۆی كیشه‌كه‌ی له هه‌مان كاتدا Arch-gravity dam به هۆی دیزاینه كه‌وانه‌ییه‌كه‌ی یه‌وه به‌رپه‌رچی ئاوه‌كه ده‌كات له‌و لایانه‌ی كه چونه‌ته ناو قولایی شاخه‌كه به‌مه ش زۆر به هیز ده‌بیت
هۆكاری هه‌لبژاردنی ئه‌م جۆره ئه‌وه‌یه كه كه Arch - gravity كوالیتی هه‌ردوو جۆری كه‌وانه‌یی و گراڤیتی تیدایه و زۆر به هیزه هه‌ندی جار هۆكاری فیزیكی شوینه‌كه وا ده‌خوازیتك ه ته‌نها ئه‌م جۆره دروست بكریت
Barrages ئه‌م جۆره جۆريكی تره هه‌روه‌ها جۆريكی زۆر تايبه‌تيشه ديزاينه‌كه‌ی وا ده‌كريت كه ديواريكی گه‌وره‌ی راست كه ئه‌و ديواره راسته به‌ده‌رگای گه‌وره ته‌واو كراوه كه له نيوان هه‌ر ده‌رگايه‌ك و يه‌كيكی دی pile , واته دينگه هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ی پالپشتی زه‌ختی ئاوه‌كه بكات ئه‌م ده‌رگايانه ده‌توانريت بكريته‌وه و دابخريت بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه به‌ربدريته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر بری ئاوه‌كه‌ش دا بگريت هه‌روه‌ها بۆ ئاودانی زه‌وييه كشتوكاليه‌كان به‌كارديت له‌سه‌ر رووباره‌كان دروست ده‌كريت بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو‌و ئ
اودانی زه‌وييه كشتوكاليه‌كان . هه‌روه‌ها به پيی شوينه‌كه‌و سروشته‌كه‌ی گه‌وره‌يی و بچووكی دياری ده‌كريت
محمد زرار عبدالصمد
وه‌رگیراوه له :
مالپه‌ری ئه‌ندازيارانی كۆنستره‌كشن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت