ئه‌و بابه‌ته زۆر هۆكار كاری گه‌رى له‌سه‌ر ئه‌بێت. من لێره دیارترین هۆكار باس ده‌كه‌م. پێشه‌كى ئه‌بێت بزانین كه له قاتى خواره‌وه درزى نه‌دابێت و له سه‌ره‌وه داى بێت ماناى وایه كه بناغه پاشان لۆدى بیناكه كاریگه‌ریه‌كى ئه‌وتۆیان نیه له‌سه‌ر درزه‌كه (أحتمالاتى روودانى زۆر كه‌مه).
دیارترین هۆكار ئه‌وه‌یه كه له خانوه‌كانى كوردستان به تایبه‌تى عه‌زلى سه‌قف بۆ بیناكان ناكرێت. به‌وه‌ش سه‌قفه كونكریتیه‌كه له هاوین و زستان ده‌كشێت و ئه‌جیته‌وه یه‌ك به‌مه‌ش درز له خانوه‌كه له قاتى سه‌ره‌وه دروست ئه‌كات.
له قاتى خواره‌وه ئه‌و درزه روو نادات جونكه سه‌قفه‌كه قاتى دووه‌م داى پوشیوه و سه‌رماو گه‌رما لێ ى نادات.
تێبینى: دووباره ئه‌و وه‌لامه وه‌لامێكى گشتگره‌و كورته بۆ ئه‌وه‌ى خوینه‌ر بیزار نه‌بیت, ئه‌گینا زۆر كه‌یسى تر هه‌ن ئه‌كرێت باسى بكه‌م.
وه نوسینه‌كان به كورتى باس ده‌كه‌م جونكه زۆرێك له هاورێیان پۆسته‌كان جارى وایه زۆر كورتیشن ناى خوێنه‌وه ئینجا كۆمێنت ئه‌نوسن وه‌ك له پۆستى پێشوتر كه باسه خه‌ریته‌یه‌كم كرد بوو ناجار وه‌لامى یه‌كه به یه‌كه‌یانم داوه كه تكایه پۆسته‌كه بخوێنه‌وه ئینجا كۆمێنت بنوسن.
Engineer Rawaz Mohammad
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت