١.بەهۆی ئەوەی سادەیە و هەروەها کرداریشە و لە زۆربەی ووڵاتەکانی دنیا هەر ئەمجۆرەیە.
٢.لەبەر ئەوەی هیچ گۆشەیکی تیژی نییە(سوچی نییە)بەئاسانی دەتوانرێت لەجیگای خۆی دابنریت و یەنها لەیەک جێگاوە رێک ئەکرێت و دواتر خۆی دەچێتە جێی خۆی،بەڵام سەری مەنهۆڵی چوارگۆشەیی پێویستە لە دوو سوچەوە بەڕێکی دابنرێت ئەوکات دەچێتە جێی خۆی.
٣.سەری مەنهۆڵی بازنەیی بەئاسانی دەتوانریت کە بجوڵێنرێت و لە جێگایەکەوە ببرێت بۆ جێگایەکی تر چونکە هیچ سوچێکی تێدا نییە لەکاتێکدا جۆری لاکێشەیی ئەم خاسیەتەی نییە.
٤.شێوەی بازنەیی یاخود هێلکەیی لەهەموو شتێکدا توانای بەرگەگرتنی زیاری هەیە و کەمتر لە جۆری لاکێشە توشی چەمانەوە و کێشەی تر دەبن.
٥.ئەگەر ڕۆژێک کارێک هەبێت لەناو مەنهۆڵەکەدا ئەوە جۆری بازنەیی باشترە و کریکارەکە دەتوانێت بە ئاسانی بچیتە ناو مەنهۆڵەکەوە و بێتە دەرەوە چونکە جۆری لاکێشەیی لەوانەیە ئازاری کریکارەکە بدات ئەگەر بەهەڵە بجوڵێتەوە کاتی چونە ناو مەنهۆلەکەو هاتنە دەرەوەکەی.
٦.یەکێک لەسودە گرنگیەکانی سەری مەنهۆڵی بازنەیی ئەوەیە کە هەرچۆنێک داینێین ناکەوێتە ناو مەنهۆڵەکەوە چونکە هەموو لاکانی یەک درێژیان هەیە کە ئەویش تەنها تیرەکەیەتی،بەڵام جۆری لاکێشەیی کاتێک دایدەنیتە جیگاکەی خۆی لەوانەیە بکەوێتە ناو مەنهۆڵەکەوەو دواتر دەرنایەتەوە لە زۆربەی بارەکاندا، وەک لەم ڤیدیۆیەشدا جیاوازیە سەرەکییەکانی سەری مەنهۆڵیبازنەیی و لاکێشەیی روونتر کراوەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت