#هۆکارەکانی ڕودانی و ماوەی ڕودانی :
چونەوەیەک (Shrinkage)لە کۆنکریتدا ڕودەدات بە هۆی لەدەست چوونی ئاوی ناو کۆنکریتەکەوە,ئەم لەدەست چونی ئاوەش لە ڕێگەی بەهەڵم بوونی ئاوی ناو کۆنکریتەکە و بەهۆی عەمەلیەی هایدرەیشنی سمنت و عەمەلیەی کاربۆنەیشنەوە ڕودەدات.
#ئەو هۆکارانەی کە کار لەسەر بڕی چونەوەیەک (Shrinkage) ی کۆنکریت دەکەن :
١-ڕێژە و بڕی چەو لە کۆنکریتەکەدا : پێچەوانەیە ( تا بڕی چەو زیاد بکات بڕی چوونەوەیەک کەم دەکات).
٢- مەودای جیڕێتی چەوەکە (Modulus of Elasticity) , پێچەوانەیە.
٣- ڕێژەی (W/C) , ڕاستەوانەیە.
٤- ڕێژەی (Volume/Surface) قەبارەی کۆنکریتەکە بۆ ڕوکارەکەی , پێچەوانەیە.
٥- ڕێژەی شێ ی دەوروبەری کۆنکریتەکە , پیچەوانەیە.
٦- پلەی گەرمی کەش و هەوا و پلەی گەرمی کۆنکریتەکە , ڕاستەوانەیە.
# ماوەی ڕودانی چونەوەیەک لە کۆنکریتدا :
(١٤ -٣٠)% ی بڕی چونەوەیەکەکە لە دوو هەفتەدا ڕودەدات.
(٤٠-٨٠)% ی بڕی چونەوەیەکەکە لە سێ مانگ دا ڕوودەدات .
(٦٦-٨٥)% ی بڕی چونەوەیەکەکە لە یەک ساڵ دا ڕوودەدات .
#جۆرەکانی چونەوەیەک(shrinkage) لە کۆنکریت دا :
١-چونەوەیەکی پلاستیکی (Plastic shrinkage) :
ئەم جۆرە چونەوەیەکە لە سەرەتاکانی تەمەنی کۆنکریتەکەدا ڕوودەدات, کە بریتیە لە چونەوەیەکی قەبارەی کۆنکریتەکە بە ڕێژەی (١%) ی قەبارەی وشکەوەبوی کۆنکریتەکە.
#هۆکاری ئەم چونەوەیەکەش دەگەرێتەوە بۆ لەدەستدانی ئاوی ناو کۆنکریتەکە لە ڕێگەی بەهەڵم بوونی ئاوی ڕوکاری کۆنکریتەکە و هەڵمژینی ئاو لە لایەن قاڵبی کۆنکریت و هەڵمژینی ئاو لە لایەن ئەو ڕوکارانەی کە کۆنکریتەکەی تێدەکرێت.
#ئەم چونەوەیەکەش دەبێتە هۆی دروست بوونی تێنسایل سترێس لە ڕوکاری دەرەوەی کۆنکریتەکەدا و وە ئەم تێنسایل سترێسە بەرهەڵست دەکرێت لەلایەن بەشی ناوەوەی کۆنکریتەکەوە و لەبەر ئەوەی لەم کاتەدا کۆنکریتەکە تەمەنی زۆر کەمەو توشی کراک دەبێت و بەم کراکانە دەوترێت کراکی پلاستیکی .
# ئەو هۆکارانەی کار دەکەنە سەر چونەوەیەکی پلاستیکی:
١-ڕێژەی بەهەڵم بوون لەسەر ڕوکاری کۆنکریتەکە .....(ڕاستەوانەیە)
٢-پلەی گەرمی کەش و هەوا ...............................(ڕاستەوانەیە)
٣-پلەی گەرمی کۆنکریتەکە ..................................(ڕاستەوانەیە)
٤-ڕێژەی شێ لە هەوادا .......................................(پێچەوانەیە)
٥- بڕی سمنتی ناو کۆنکریتەکە..............................(ڕاستەوانەیە)
٦- بڕی خێرایی با ..............................................(ڕاستەوانەیە)
# چارەسەر و کەمکردنەوەی چونەوەیەکی پلاستیکی:
١-ڕێگرتنی تەواو یان ئەوەندەی بکرێت ڕێ لە بەهەڵم بوونی ئاوی ڕوکاری کۆنکریتەکە بگیرێت.
٢-ئاوەشێنکردنی کۆنکریتەکە لە کەمترین کاتدا.
٣-فینیشینێکی چاک و ڕیک و پێک بۆ کۆنکریتەکە بکرێت.
٤- میکسی کۆنکریتەکە ڕێک و پێک بێت بە جۆرێک ڕێژەی پێکهاتەکانی لە
ڕێگای میکس دیزاینەوە دیاری بکریت.
٥- دووبارە کوتانەوە و هەزەکردنی کۆنکریتەکە بەڵام لەکاتی زۆر گونجاو دا.
٢-چونەوەیەکی وشکبونەوەیی (Drying Shrinkage):
بریتیە لە چونەوەیەکی کۆنکریتی وشکەوەبوو یاخود بڵێین کۆنکریتی ڕەق بوو پاش ئەوەی کە ئاو لەناو کۆنکریتەکە دێتە دەرەوە , بڕی ئەم چونەوەیەکە یەکسان نی یە بە بڕی ئاوی دەرچوو .
#هۆکاری ڕودانی ئەم جۆرە لە چونەوەیەک:
کاتێک کە کۆنکریتەکە وشک دەبێتەوە و پلەی گەرمای کەش و هەوا و پلەی گەرمی کۆنکریتەکە بەرز دەبێتەوە , ئاو لەناو کاپیلەریەکانی سمنت پەیستەکە دێنە دەرەوە و بەمەش بۆ پڕکردنەوەی ناو کاپیلەریەکان بە ئاو , ئاو لەناو کالسیۆم سلیکەیت هایدرەیتد (C-S-H) دێتە دەرەوە بۆ ناو کاپیلەرییەکان و ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بونی چونەوەیەک لە کۆنکریتەکەدا.
# پێش ئەوەی کە کۆنکریتەکە معرض بێت بۆ درای شرینکەیج ئەگەر بە تەواوەتی هایدرەیشنی کردبیت ئەوا ئم چۆرە لە شرینکەیج زۆر کاریگەری نابێت لەسەر کۆنکریتەکە , بەڵام بە پێچەوانەوە کاریگەری لەسەر دەبیت.
3- چونەوەیەکی كاربۆنى (Carbonation Shrinkage):
به‌هه‌بونى شێ له هه‌وادا , (CO2) كاربۆنيك ئه‌سيد دروست ده‌كات , ئه‌ميش كارلێك ده‌كات له‌گه‌ڵ كالسيۆم هايدرۆكسايدا بۆ پێكهێناني كالسيۆم كاربۆنه‌يت و ئاو , وه‌ك له‌م هوكێشه كيمياييه‌دا ڕون ده‌بێته‌وه ...
CO2+Ca(OH)2 -------------- = CaCO3 + H2O
ئه‌م عه‌مه‌ليه له‌سه‌ر ڕوكارى كۆنكريته‌كه ڕوده‌دات و به‌ره‌و ناوه‌وه‌ى كونكريته‌كه درێژ ده‌بێته‌وه .
ئه‌م بڕه ئاوه‌ي كه له‌ئه‌نجامى هاوكێشه‌كه‌وه دروست ده‌بێت ده‌بێت به هه‌ڵم به‌هۆي پله‌ي گه‌رمييه‌وه و به‌مه‌ش كۆنكريته‌كه توشي چونه‌وه‌يه‌ك ده‌كات.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م بڕه ئاوه يارمه‌تى عه‌مه‌لييه‌ى هايدره‌يشن ده‌دات و كه‌مێك قووه‌ت بۆ كۆنكريته‌كه زياد ده‌كات له كۆنكريتى ئاسايدا , وه كالسيۆم كاربۆنايته‌كه له فه‌راغاته‌كانى سمنت په‌يسته‌كه‌دا ده‌نيشێت .
#ئه‌گه‌ر بڕى ئه‌م كاربۆنه‌يشنه زياد بێت و به درێژايى كه‌فه‌ري كۆنكريته‌كه ڕووبدات , دبێته هۆي چوونه ژوره‌وه‌ى شێ و ئۆكسجين و ئه‌مه‌ش ده‌بيته هۆى ژه‌نگ هێناني ستيلي ناو كۆنكريته‌كه و كراكيش له كۆنكريته‌كه‌دا دروست ده‌كات.
#برى ئه‌م كاربۆنه‌يشن شرينكه‌يجه به‌نده له‌سه‌ر :
1- تواناي تێپه‌ڕبوني ئاو و گاز به‌ناو كۆنكريته‌كه‌دا (Permeability). ( ڕاسته‌وانه‌يه).
2- بڕ (W/C) (ڕاسته‌وانه‌يه)
3- رێژه‌ي شێ له هه‌وادا , مام ناوه‌ند بێت , كاربۆنه‌يشن زياتر ده‌بێت .
4- بڕى دوانۆكسيدي كاربۆن له هه‌وا دا .........(ڕاسته‌وانه‌يه).
5- ڕێژه‌ى تىڕايي ناو كۆنكريته‌كه. ............(ڕاسته‌وانه‌يه).
4- (autogenous Shrinkage):
ئه‌م جۆره شرينكه‌يجه له كۆنكريت دا په‌يدا ده‌بێت به‌هۆى كه‌م به‌كارهێنانى ئاو له گرتنه‌وه‌ى كۆنكريته‌كه‌دا , به‌جۆرێك له عه‌مه‌ليه‌ى هايدره‌يشن دا هه‌موو پارتيكڵه‌كانى سمنته‌كه ده‌يانه‌وێت ئاو بۆخۆيان ڕابكێشن و به‌م جۆره شرينكه‌يج له كۆنكريته‌كه‌دا ڕووده‌دات.
هێمن یوسف ئەحمەد
وەرگیراوە لە :
مالپه‌ری ئه‌ندازيارانی كۆنستره‌كشن
هێمن یوسف ئەحمەد
وەرگیراوە لە :
مالپه‌ری ئه‌ندازيارانی كۆنستره‌كشن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت