1- چیمه‌نتۆى پۆرتلاندى ئاسایى (Ordinary Portland cement) : ئه‌م جۆره به گشتى به‌كاردیت له هه‌موو پرۆژه‌كان ئه‌وانه‌ى كه له كۆنكریت دروستده‌كرین هه‌روه‌ها بۆ فاونده‌یشن یش به‌كاردیت به‌لام نابیَت ئه‌و خۆله خوىَ ى گۆگردى تیدابیت چونكه ئه‌م جۆره چیمه‌نتۆ یه تواناى به‌رگه‌گرتنى خوىَ ى گۆگردى نیه
.2- چیمه‌نتۆى به‌رگریكار له خوىَ ى گۆگردى(Sulfate resistance Portland cement) : ئه‌م جۆره چیمه‌نتۆیه تواناى به‌رگه‌گرتنى خوىَ ى گۆگردى هه‌یه به ریژه‌ى (0 %- 0.2 %) ئه‌م جۆره ته‌نها بۆ شوینیك به‌كاردیت ئه‌و به‌شه كۆنكریتیه چوبیته ناو خۆل.
3- چیمه‌نتۆى جۆری ره‌ق بوونی خيرا (Rapid Hardened Portland cement ) ئه‌م چیمه‌نتۆیه زۆر خیرا ره‌ق ده‌بیت واته ئه‌و كۆنكریته‌ى كه له‌م چیمه‌نتۆیه دروستده‌كریت زۆر به خیرایى و له ماوه‌یه‌كى كه‌م دا ره‌ق ده‌بیت ئه‌مه كاتیك به‌كاردیت كه بمانه‌ویت قالبه‌كان زۆر لیبكه‌ینه‌وه یان بۆ ئه‌و فاونده‌یشنانه‌ى كه له ناو ئاو دروستده‌كریت وه‌ك دینگه‌ى پرده‌كان كه له ناو رووباریك یان زه‌ریاكان هتد…. دروستده‌كرین كه زۆر به‌خیرایى ره‌ق ده‌بیت .
4- چیمه‌نتۆى پیشكه‌وتووى به‌رگریكار له خوىَ ى گۆگردى (Advanced sulfate resistance Portland cement ) : ئه‌م جۆره چیمه‌نتۆیه بۆ شوینیك به كاردیت كه ریژه‌ى خوىَ ى گۆگردى زۆر بیت واته له ریژه‌ى (0.2 % – 2% ) یان زیاتر بۆ ئه‌و فاونده‌یشنانه‌ى كه له قولى دروستده‌كرین كه ریژه‌ى به‌رزى خوىَ ى گۆگردییان تیدایه یان ئاوى ژیر زه‌وى گۆگردى تیدابیت كاتىَ كه ئاوى ژیر زه‌وى به‌رز و نزم ده‌بیته‌وه ریژه‌ى گۆگرد ده‌گۆریت له خۆله‌كه ده‌بیت حسابیكى وورد بكریت .
5- چیمه‌نتۆى پۆرتلاند ى سپى (White Portland cement) : ئه‌م جۆره ته‌نها بۆ جوانكارى به‌كاردیت واته په‌یوه‌ندى به م باسه‌ى ئیمه‌وه نیه .
ئه‌ندازيار به‌لين زرار عبدالصمد شيخه‌روانی
هێمن یوسف ئەحمەد
وەرگیراوە لە :
مالپه‌ری ئه‌ندازيارانی كۆنستره‌كشن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت