گەرماو گەرم
recent

 بەرنامەی وەتەر کاد پێویستی بە چییە و دەتوانێت چیمان بۆ بکات؟


 بەرنامەی وەتەر کاد  پێویستی بە چییە و دەتوانێت چیمان بۆ بکات؟

بەرنامەی وەتەر کاد WATERCAD VI8 پێویستی بە چییە و دەتوانێت چیمان بۆ بکات؟
بەرنامەی وەتەر کاد یەکێکە لە پڕۆگرامە زۆر گرنگەکانی کە بەکاردێت بۆ کۆمەڵێک کاری دیزاینی ئەندازیاری و زیاتر ئەندازیارانی میکانیک و ئاودێری یاخود مدنی بەکاریدەهێنن و بەرنامەکەش گرنگی خۆی هەیە و منیش وەک بەڵێنم دابوو لە ژمارەیەکی یەکجار زۆری بەشدا هەوڵدەدەم بەرنامەکە ڕوونبکەمەو و هەر جارە و بەشێکی.
بەرنامەی وەتەر کاد پێوسیتی بەوەیە کە دیزاینەر کۆمەڵێک زانیاری لابێت و بیداتە بەرنامەکە تاوەکو بەرنامەکەش بەم پەیڕەوە وەڵامەکان بدات بەدەستەوە و زانیارییەکانیش:
١.خەسڵەتەکانی ئەو سیستمەی کە دیزاینەر دەیەوێت دیزاینی بکات، ئەویش وەکو ELEVATION و قیاسی بۆریەکان و هەندێ زانیاری تر.
٢.داخوازی سیستمەکە واتە DEMAND یاخود پیداویستی، داخوازیش وەکو پێداویستی ئاو لەناو ئەو سیستمەی تۆ دیزاینی بۆ دەکەیت.
٣.خستنە گەر OPERATION.کارکردنی سەر پڕۆگرامەکە کەپێویستە ئەندازیاری دیزاینەر کارەکانی لەسەر بکات.
بەرنامەکە لەکۆتایدا دەتوانێت ئەم زانیاریانەمان پێ بدات لەسەر ئەو دیزاینەی ئێمە کردوومانە:
١.FLOW.
٢.پەستان
٣.ئاستی ئاو.
٤.تایبەتمەندی ئاو.
لەبەشەکانی تردا هەنگاو بە هەنگاوی بەرنامەکە باس دەکەم
هێمن ڕەفیق
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.