گەرماو گەرم
recent

هەندێ سنوری زیادەڕۆیی

لەم بابەتەدا باس لە هەندێ سنوری زیادەڕۆی دەکەم ،کە زۆر پێویستە دیزاینەری ڕێگا بەتایبەت ئەندازیارانی ڕووپێوان لەکاتی دیزاینکردنی ڕێگایەک پێویستە ڕەچاوی زۆر شت بکەن کە لەو سنورەدا بونی هەیە لەوانە عەمود و دەواجن و باخ و کانە گەچ و بەرد و تاوەری کارەبا و حەوزی ماسی و کارگەکان ،یان ئەو ئەندازیارەی کە دەرخستەیەک دەردەکات پێویستە ڕەچاوی هەموو ئەو خاڵانە بکات..
* سنورەکانی زیادەڕۆی لەمانەی خوارەوەدا باسدەکەم :
١-(٣٠م) لە لای ڕاست و چەپی ڕێگای لاوەکی بە مەحرومات دەژمێردرێت.
٢-لە ڕێگایەکی جوت ساید (٥٠م) لە سەنتەری ڕێگاوە بۆ لای ڕاست و چەپی ڕێگا بە مەحرومات حساب دەکرێت.
٣-لە ڕێگای (High way ) (٩٠م) بەلای ڕاست و چەپ بە مەحرومات حساب دەکرێت.
*لێرەدا باس لە سنوری ستانداردی ئەم بابەتانە دەکەم :
١-دەواجن پێویستە لە جەزرە وەسەتی جادەکە (٥٠٠م) دوربێت.
٢-بەنزینخانە پێویستە (٧٥م) لە جادەوە دوربێت.
٣-مەطعەم پێویستە (٧٥م) لە جادەوە دوربێت.
٤-سیاج پێویستە (٣٠م) لە سەنتەری جادەکەوە دوربێت.
٥-کانە بەرد و کانە گەج پێویستە (١کم) لە سەنتەری جادەوە دوربێت.
٦-عامودی کارەبا پێویستە (١٠م) لە شانی ڕێگاکەوە دوربێت .
٧-تاوەری کارەبا لە ڕێگایەکی لاوەکیدا پێویستە (٦٠م) دوربێت ، بەڵام لە ڕێگایەکی سەرەکیدا پێویستە (١٠٠م) دوربێت.
٨-حەوزی ماسی لە ڕێگای لاوەکی پێویستە (١٥٠م) دوربێت .بەڵام لە ڕێگای سەرەکی (٢٠٠م) دوربێت.
٩-کارگە پێویستە (٥٠٠م) دوربێت لە سەنتەری ڕێگاوە..
ئامادەکردنی بابەت :
ئەندازیار : ڕابەر سەغید
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.